بەهۆی بەسەرچونی ماوەكەی دەستبەسەر برێكی زۆر لەماددەی پاككەرەوە‌و بۆنخۆش گرتن دەگیرێت
  2019-05-29       2006       

 

به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه،‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر‌ مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ و بۆنخۆشكردنی له‌شی مرڤدا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن. 


ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (750) پارچه‌ مادده‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ و بۆنخۆش كردنی له‌شدا گیراوه‌ كه‌ به‌هۆی خراپ بوونییه‌وه‌ شیاوی به‌كارهێنان نییه‌.


ئه‌وجۆره‌ مادده‌ی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ و بۆنخۆشكردنی له‌شی مرۆڤ به‌كارده‌هێنرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ناوی (نورسین)ه‌ و له‌وڵاتی توركیاوه‌ هاورده‌ كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌ به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیان شاری سلێمانیدا ساغی بكاته‌وه.


له‌كات به‌سه‌رچوونی هه‌ریه‌كێك له‌ خۆراكه‌مادده‌كان یاخود ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی بۆجوانكاری به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌و پێكهاته‌ی لێی دروستبووه‌ ده‌گۆڕیت بۆ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ‌له‌شی به‌كارهێنه‌ره‌كان دروست ده‌كات. 


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و مادده‌ی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ و بۆنخۆشكردنی له‌ش به‌كارده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×