ئایا ڤاكسین بەزۆرەملێ وەردەگیرێت؟
  2021-08-13     

لەلێدوانێكیدا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، ئەگەر خەڵك ڤاكسین وەرنەگرێت، ناچار دەبین بەزۆر ئەو كارەی پێبكەین! زۆرینەی ئەو كەسانەی كۆمێنتیان لەسەر ئەو لێدوانە نووسیوە، رەخنەیان گرتووە وبەشێوەیەكی نەرێنی سەیریان كردووە، لەبەرئەوەی ڤاكسین وەرگرتن یاخود وەرنەگرتن كارێكی ئارەزوومەەندانەیەو دەكەوێتە چوارچێوەی ئازادە تاكیەكانەوە، راستە لە هەندێك وڵاتاندا ئاسانكاری دەكرێت وهانی هاوڵاتی دەدرێت بۆئەوەی ڤاكسین وەربگرێت، بەڵام هەرگیز كەس ناچار ناكرێت. 


لەكوردستان تاوەكو ئێستا، بە بەراورد بەوڵاتانی تر، ژمارەیەكی كەمی ھاوولاتی ڤاكسینیان وەرگرتووە، یەكێك لەهۆكارەكان نەبوونی ژمارەی ڤاكسینی پێویستە، هەرچەندە خەڵکێکی زۆریش بەشێوەیەكی نەرێنی سەیری ئەو ڤاكسینە دەكات وبەگومانەوە خوێندنەوەی بۆ دەكات، ئەمە جگە لەناڕێكی شێوازی دابەشكردن وئەو رێكارانەی بۆ دابەشكردنی ڤاكسینەكە دەگیرێتە بەر. بۆیە پیویستە وەزارەتی تەندروستی لەجیاتی ئەوەی هەڕەشەی ئەوە بكات خەلك ناچار دەكات ڤاكسینەكە وەربگرێت، باشتر وایە چەند رێكارێك بۆ هاندانی خەلك، بگرێتە بەر، لەو رێكارانە: 

1- راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی خۆی ولەرێگای كەنالەكانی راگەیاندنیشەوە، دەتوانێت رۆڵێكی كاریگەرتر لەهوشیاركردنەوەی خەڵك ببینێت وهانیان بدات ڤاكسینەكە وەربگرن.

 2-بنكەكانی پێدانی ڤاكسین بەشێوەیەکی باشتر رێكبخرێن وژمارەیان زێتر بكرێت، لەكانی پێدانی ڤاكسینەكە رێكارەكانی خۆپاراستن بەوردی پەیڕەو بكرێت، لەبەرئەوەی ئەگەری ئەوەیە ئەو ئاپۆڕەیەی بۆ وەرگرتنی ڤاكسین دروست دەبێت، خۆی یەكێك بێت لەو هۆیانەی پەتاكە زیاتر بڵاوبێتەوە. 

3-پێویستە دادپەروەری لەدابەشكردنی ڤاكیسنەكە هەبێت و وەک وولاتانی تر خەلکی پۆلین بکرێن بە گوێرەی تەمەن و نەخۆشی.

4-بۆئەوەی خەڵك گومان وترسیان لە وەرگرتنی ڤاكسین نەمێنێت، پێویستیان بەكاتی زیاتر هەیە، لەبەرئەوەی بەتێپەڕینی كات خۆیان بۆیان دەردەكەویت ئەو كەسانەی ڤاسینەكە وەردەگرن دۆخی تەندروستیان باشترە لەو كەسانەی وەریناگرن، بۆیان دەردەکەوێت کە ڤاکسینەکان خەلکی لە مردن بە ھۆی کۆرۆنا دەپارێزن ، ئەمە هانیان دەدات گەرمتر بەپیر وەرگرتنی ڤاكسینەوە بچن.

‎دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو 
لەندەن

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×