به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی لێبڵه‌كه‌یه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر جۆره شیرنییه‌كدا ده‌گرن و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌وجۆره نه‌كڕن.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر جۆره شیرینیه‌ك (نوقڵ)دا گرتووه كه‌ناوی كاندی-یه و له‌وڵاتی توركیاوه هاورده‌كراوه، خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستكاری لیبڵه‌كه‌ی كردووه و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی به له‌زگه درێژكردۆته‌وه.
ده‌ستكاری كردنی لیبڵی كاڵاوشمه‌كه‌كان له‌لایه‌نه دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه به فێڵی بازرگانی (غش تجاری) ئه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا سزای بۆ دیاریكردووه.
لیژنه‌ی كۆگاكان داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات ئه‌م جۆره شیرینه نه‌كڕن و له‌كاتی هه‌بونی ئه‌م جۆره شیرینه له‌دوكان و بازاڕه‌كاندا له‌ڕێی ژماره ته‌له‌فۆنی (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئه‌و بڕه شیرینیه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و به‌پێی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌ش خاوه‌نی كۆگاگه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.