"ڕێژەی مناڵبون بەنەشتەرگەریی له‌سلێمانی‌ گەیشتۆتە لە 46%"
  2019-05-17     
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵبون ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ نەشتەرگەریی منداڵبون لەسلێمانی ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووەو ڕێژەكەی گەیشتۆتە لە 46% كە بەپێی ستانداری جیهانی نابێت لە 20% تێبپەڕێنێت.

ئاوێنه‌: د. شلێر فایەق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵبون به‌سایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی راگه‌یاندووه‌، "بەخۆشحاڵیەوە شاری سلێمانی لەزۆر ڕوەوە لەخزمەتگوزارییە تەندروستییەكان باشە، تەنیا لەڕێژەی مناڵبون بەنەشتەرگەری خراپە كە ڕێژەكەی گەیشتۆتە لە 46% كە بەپێی ستانداری جیهانی نابێت لە 20% تێبپەڕێنێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو ڕێژەیە بۆخۆی ئامارێكی ترسناكە، دەركەوتوە بەرزبونەوەی ئەو داتایانە پەیوەندی بەنەخۆشخانە ئەهلیەكانەوە هەیە نەك نەخۆشخانەی مناڵبونی حكومی.

ئه‌و وتانه‌ی‌ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵبون له‌میانه‌ی‌ دیبه‌یتێكدا هات به‌ناونیشانی‌ (پلانی كار لەسەر ڕێژەی نەشتەرگەری مناڵبون لەنەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی) كه‌ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی‌و نەخۆشخانەی مناڵبونی سلێمانی بەبەشداری پسپۆڕانی نەخۆشی ژنان‌و مناڵبون به‌رێوه‌چو.

د. شلێر فایەق وتیشی، ئامانجی دیبەیتەكە دروستكردنی كۆدەنگی‌و پلانی كاره‌ لەپێناو كەمكردنەوەی ڕێژەی نەشتەرگەری مناڵبون لەسنوری شاری سلێمانی.
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×