2019-05-16   2265     
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو قوتوانەی كە قوپاون دەبێنە هۆی زیان گەیاندن بە پێكهاتەی خۆراكی ئەو خۆراكانەی كە تێیدا هەڵدەگیرێت , لەبەر ئەو هۆكارەش "قوتووی قوپاو" لە هەردوكان و ماركێتێكدا ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەو بەدواداچون و لێكۆڵینەوانەی كە كردویانە بۆ "قوتووی قوپاو" دەركەوتووە ئەو مادەو خۆراكانەی كە لەو قوتوانەدا هەڵدەگیرێت لەرووی پێكهاتەی خۆراكییەوە زیانی بەركەوتووە ئەویش بەهۆی لێبوونەوەی ئەو رووپۆشە كانزاییەی لەبەشی ناوەوەی قوتووەكەیەو تێكەڵ بە مادە خۆراكییەكە دەبێت.
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت: بەهۆی زیانەكەی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری دەست بەسەراگرتن و لەناوبردنی ئەو قوتوانە دراوە كە قوپاون و زیانیان بەركەوتووە , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەهاوبەشەكان لە دوكان و ماركێتەكانی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێك لە قوتوی قوپاودا گرتووە .
دەربارەی قەربووكردنەوەی خاوەنی دوكان و ماركێتەكان بەهۆی ئەو زیانە مادییەی كە بەریان دەكەوێت گۆران قادر ووتی: ئەو كۆمپانیایانەی كە خۆیان هۆكاربون پێویستە قەرەبووی خاوەنی دوكان و ماركێتەكان بكاتەوە.