تەندروستی جیهانیی: له‌ئێستادا جیهان لەقۆناغێکی زۆر مەترسیداری پەتای کۆرۆنادایە
  2021-07-02     
تێدرۆس ئەدهانۆم
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی ده‌ڵێت، له‌ئێستادا جیهان لەقۆناغێکی زۆر مەترسیداری پەتای کۆرۆنادایەو به‌پێویستیشی‌ ده‌زانێت كه‌ تا کۆتایی ئەمساڵ لەهەموو وڵاتێك به‌ڕێژه‌ی 70%ی دانیشتوانیان به‌ڤاکسینی دژه‌ كۆرۆنا بكوترێن.

ئاوێنه‌: تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی رایگەیاند، ئێستا جیهان لەقۆناغێکی زۆر مەترسیداری پەتای کۆرۆنادایەو پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو وڵاتێك ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا به ڕێژه‌ی 70%ی هاوڵاتیانی خۆی بدات.

ناوبراو وتیشی‌، لەو وڵاتانەی رێژەی دابینکردنی ڤاکسین لەئاستێکی نزمدایە، جارێکی دیکە پڕبونەوەی یەکەکانی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان وەك پێشتری لێهاتۆتەوە.

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕونیكرده‌وه‌ كه‌ هێشتا هیچ وڵاتێك لەمەترسییەکانی کۆرۆنا رزگاری نەبووە. جۆری گۆڕاوی دێلتاكۆرۆنا هێشتا مەترسیدارەو بەرده‌وامە لەبڵاوبونەوەو خۆگۆڕین.

ئه‌وه‌شی‌ وت، "داوام لەسەرکردەی وڵاتان کردووە تا کۆتایی ئەمساڵ لەهەموو وڵاتێك به‌ڕێژه‌ی 70%ی دانیشتوانیان به‌ڤاکسینی دژه‌ كۆرۆنا بكوترێن، چونكه‌ ئەمە باشترین رێگەیە بۆ هێواشکردنی بڵاوبونەوەی پەتاکەو رزگارکردنی گیانی خەڵك و خستنەوە سەرپێی ئابوری و شکستپێهێنان بەپەتاکە."

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×