تەندروستى عێراق لەبارەى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا بە ژنانى شیردەر بڕیارێکى دەرکرد
  2021-06-21     

وەزارەتى تەندروستى عێراق بڕیاریدا، بۆ پاراستنى مناڵانى شێرەخۆرە لەپەتاکە، ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەژنانى شیردەریش بدرێت، ئەوەش دواى ئەوەى سەلماوە کە هیچ لێکەوتەیەکى خراپى نابێت.  

ئاوێنه‌: ڕوبا فەلاح، ئەندامى تیمى پزیشکى میدیایى لەوەزارەتى تەندروستى عێراق لەلێدوانێکیدا بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاند، وەزارەتەکەیان لەسەر بنەماى ڕاسپاردەکانى لیژنەى زانستى ڕاوێژکارى بۆ کارنامەى پتەوکردنى بەرگرى لەدژى کۆرۆنا بڕیاریداوە ژنانى شیردەریش بەهەموو جۆرە ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا  ئەوەى لەبەردەستتدایە بکوترێن.  

ڕوبا ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، بڕیارەکە بەئامانجى ئەوەیە ئەو ژنانە و مناڵەکانیشیان بەرگرى دژە تەنەکان دروست بکەن هەروەها بۆ پاراستنى ئەو مناڵانەى کە شیرى دایک دەخۆن لەو نەخۆشییە.  

جەختى لەسەر ئەوەش کردووە، هیچ مەترسیەک یاخود نیشانەیەکى لاوەکى لەسەر مناڵانى شیرەخۆر دروست ناکات ئەگەر دایکەکان پێشتر ڤاکسینى دژە (تا) و (ملەخڕەى ئەڵمانیا)یان لێکوترابێت و هیچ لێکەوتەیەکى مەترسیداریان جێنەهێشتبێت.  


  

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بڕیارى ئەوەش دراوە ئەوانەى کە تەمەنییان لەسەرووى 60 ساڵیەوەیە، ڤاکسینى سینۆفارمیان پێ بدرێت.  
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×