لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه ده‌گرن و نوێنه‌ری كوالێتی كۆنترۆڵی سلێمانی ده‌ڵێت زیان به پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: چیمه‌ن بایز، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ به‌هۆی گومانی خراپ بوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌دا گیراوه و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی كوالێتی كۆنترۆڵ كراوه بۆ پشكنین.
وتی؛ ئه‌و پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌جۆری (پلورا)یه بڕه‌كه‌ی (35) تۆنه و به بۆنه‌كانی شلك و لیمۆ سێ‌و دروستكراوه، بۆ شتنی قاپ و پێداوستی ناوماڵ به‌كارده‌هێنرێت.
وتیشی؛ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵ پشكنینی كیمیایی بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه شیاوی به‌كارهێنان نییه و زیان به پێستی ئه‌و خانمانه‌ی به‌كاریده‌هێنن ده‌گه‌یه‌نێت.
راشیگه‌یاند؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌و مادده‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.