دەستبەسەر برێكی زۆری جگەری بەستودا دەگیرێت
  2019-05-11       2004       

 

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوودا‌ ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كان ده‌ڵێت؛ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌ به‌ر.

 


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دوی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (432) پارچه‌ جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه‌ كه خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له‌ژێر باردا به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی هێنابووی بۆ بازاڕه‌كانی‌ شاری سلێمانی.



وتی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی‌ ته‌ندروستی وڤێتێرنه‌ری جگه‌ری  به‌ستووی مریشك كه‌ یه‌كجار خاوبووه‌وه‌ نابێت دوباره‌ بخرێته‌وه‌ نێوبه‌فرگر بۆ‌ به‌ستنه‌وه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و ناوه‌ندێكیشه‌ بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی میكرۆب به‌خێرایی و زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ بۆیه‌ هاورده‌كردنی جگه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌.



وتیشی؛ به‌سوپاسه‌وه‌، هه‌میشه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی به‌تایبه‌تی هاوكار و پشتیوانی ته‌واوی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كه‌ن به‌پێدانی زانیاری یاخود له‌كاتی ده‌رچوون و سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ شوێنه‌كان یاوه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه‌كان ده‌كه‌ن.



سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جگه‌ره به‌ستووه‌‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانیشه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×