کەڕوی ڕەش.. ئایا پێویست بەترس‌و دڵەڕاوکێ دەکات؟
  2021-06-01       3445       
کەڕوی ڕەش چیه؟
جۆرێکە لەکەڕو (فطریات) کە لەژینگەی دەوروبەرمان دەژیت وەک هەوا، خۆل، پاشماوەی ئاژەڵ، شتی بۆگەن، نانی کەڕوودار.....هتد

ئایا ئەم جۆرە کەڕووە پێشتر هەبووە؟
بەڵێ. پێشتر هەبووەو لەوانەیە هەموومان بەرکەوتەمان هەبووبێت لەگەڵی!

ئەو کەسانە کێن کە ئەگەری تووش بوونیان زیاترە؟
-کەسی شەکرەدار، کە شەکرەکەی کۆنتڕۆل نەبێت
-ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە
-ئەوانەی دەرمانی ستیرۆید بۆ ماوەیەکی درێژ بەکار دێنن
-ئەوانەی دەرمانی دژە هەوکردن زۆر بەکاردێنن
-ئەوانەی بەرگری لەشیان زۆر لاوازە
-ئەوانەی چاندنی ئەندامەکانیان بۆ کراوە وەک جگەر،گورچیلە، مۆخی ئێسک.....هتد

ئایا کەسێک هیچ نەخۆشی نەبێت و بەرگری لەشی باش بێت توش دەبێت؟
زۆر ئەستەمە کەسێکی وا تووش بێت!! 

ئایا پێویست بەترس و دڵەڕاوکێ دەکات؟
نەخێر هەرگیز

ئایا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە؟
نەخێر

چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟
-هەوڵبدە دەست لەشتی کەڕودار مەدە وەک نان یان میوەی کەڕودار.

-ئەوانەی کاری ئاژەڵداری یان چوتیاری دەکەن، هەوڵبدەن دەست لەپاشماوەی ئاژەڵ مەدەن یان پەنجەوانە لە ددەست بکەن و دەستتان جوان بشۆن.

-هەر شتێک کە لەزەوی کەوتبو بۆ نمونە میوە جوان جوان بیشۆن.

بەهیوای تەندروستیەکی باش و دور لەهەموو نەخۆشیەک

د. جاسم محمد ابراهیم
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی
راهێنراوی بۆردی هەناوی
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×