هۆكارەكانی قەڵەوی
  2019-05-01     


مرۆڤەكان لەو بڕوایەدان كەتەنیا زیادەڕەویی لەخواردن دەبێتە هۆی قەڵەویی و زیادبوونی كێش ، بەڵام بەپێچەوانەوە لەهەندێك كاتدا قەڵەوبوون بەهۆی هەندێك هۆكاری سەمەرە و نامۆوە روودەدات.


ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لەزانكۆی یۆرك لەبەریتانیا دەركەوتووە زیادبوونی كێش و قەڵەویی تەنیا پەیوەندی نیە بەكۆنترۆڵ نەكردنی خواردن ، بەڵام كۆمەلێك هۆكاری دیكەی لەپشتەوەیە ، ئەوانیش:



1- هۆكاری ژینگەیی: ژینگەی چواردەور لەئێستادا برێكی زۆر مەوادی كیمیایی لەخۆگرتووە  كەئەو ماددانە لەناو خۆراك و ئاو و هەوا و كەرەستەی بیناسازیی و پاككەرە و كەلوپەلەكان هەیە ، ئەو ماددانە بەمەترسی دادەنرێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و كێشەی تەندروستی.

2- بەروبومە خۆراكیەكان: بوونی رەنگ و بۆن و بەرام و تەنانەت (مەوادی حافیزە) لەناو بەروبوومە خۆراكیەكان رۆڵی هەیە لەتووشبوون بەچەندین نەخۆشی لەوانە قەڵەویی و هەروەها دەرمانی قڕكردنی مێروو كەدەكرێت بە بەربومە كشتوكاڵیەكان دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.

3- دەرمان: هەندێك جۆری دەرمان دەبێتە هۆی قەڵەوبوون وەك دەرمانی دژە خەمۆكی و ئەنتی بایوتیكی هیستامین و دەرمانی بەرزە پەستانی خوێن و شەكرە.

4- بەكتریا: بەكتریای ناوسك كەبە میكرۆبیوم دەناسرێت رۆڵی چالاكی هەیە بۆ كەمبوونەوەی كێش و باشتركردنی پرۆسەی هەرسكردن و نەهێشتنی بەكتریا زیانبەخشەكان، بەڵام ئەو خۆراكانەی مەوادی كیمیایی تێدایە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئەو جۆرە بەكتریا سوودبەخشە و قەڵەویی.

5- هیلاكبوونی درێژخایەن: ئەم كێشەیە وادەكات مرۆڤ رووبەڕووی كۆمەلێك كێشەی تەندروستی بێتەوە لەوانە زیادبوونی كێش ، پەیوەندییەكی پتەو هەیە لەنێوان هیلاكبوونی درێژخایەن و قەڵەویی.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×