2021-05-07   2821     
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی پەسندکرد. ئەوەش دەبێتە یەکەم ڤاکسینی چینی کە لەلایەن تەندروستی جیهانییەوە پەسندبکرێت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ هەینیهتێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی جیهانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ تەندروستیی جیهانی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی دژی کۆرۆنای پەسندکرد. ئەوەش دەبێتە شەشەم ڤاکسینی پەسندکراو لەلایەن تەندروستیی تەندروستیی جیهانییەوە.
ئەو ڤاکسینانەی دیکەی تەندروستیی جیهانی پەسندی کردوون بریتین لە: ڤاکسینەکانی فایزەر بایۆنتێک، مۆدێرنا، جۆنسن ئەند جۆنسن و ئەسترازێنیکان کە لەدوو شوێنی جیاواز لە هیندستان و کۆریای باشوور بەرهەمدەهێندرێت. سینۆفارمیش دەبێتە شەشەم دانە.