2021-04-20   2822     
پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كان و گه‌شه‌ی منداڵان، ره‌خنه له داخستنی ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "نه‌وه‌یه‌ك له ڕێگایه كه گیرۆده‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌رونی و جه‌سته‌یی ده‌بێت".
ئاوێنه: د. پشده‌ر عه‌بدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كان و گه‌شه‌ی منداڵان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له زۆربه‌ی وڵاتان بۆ خۆپارێزی له توشبون به كۆرۆنا، خوێندنگاكان دوا شوێنن كه دائه‌خرێن و یه‌كه‌م شوێنیشن كه ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام له‌م وڵاته‌ی خۆماندا تاكه شوێن كه ده‌رگای داخراوه خوێندنگاكانن، ئه‌مه‌ش به واتای په‌كخستنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن دێت كاریگه‌ری نه‌رێنی په‌كخستنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن بۆ چه‌ندین ساڵ ئه‌مێنێته‌وه به‌داخه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌وه‌یه‌ك له ڕێگایه كه گیرۆده‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌رونی و جه‌سته‌یی ده‌بێت، "هیوادارم هه‌رچی زوتره حكومه‌ت چاره‌سه‌رێكی گونجاو بدۆزێته‌وه بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان بێبه‌ش نه‌بن له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌كۆتایی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌چه‌ند قۆناغێك كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندنی دواخستوه، له‌ئێستاشدا پۆلی 1-11ی بنه‌ڕه‌تی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌خوێنن، پۆله ناكۆتاكانیش كه تاقیكردنه‌وه‌ی وزاریان هه‌یه له‌ناو قوتابخانه‌كان درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن.