سلێمانی.. زیاتر لە 100 هەزار پارچە دەرمان له‌ناوده‌برێت
  2021-04-06       2624       
له‌چوار مانگی رابردودا، قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری هێزه‌ یٔه‌منییه‌كان توانیویه‌تی له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا بگرێت كه ‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێم كراون.

ئاوێنه‌: دكتۆر په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانسازو نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ به‌هاوكاری هێزه‌ یٔه‌منییه‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی له‌چوار مانگی رابردودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ (100) هه‌زار پارچه‌ی ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتوه‌ كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون.

وتیشی، "جۆری یٔه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ماوه‌به‌سه‌رچو، بێ سه‌رچاوه‌و خراپ عه‌مباركردن پێكهاتوه‌".

ناوبراو رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌چوار مانگی رابردودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی‌ (280) سه‌ردانی بۆ ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌و هه‌مو یٔه‌و شوێنانه‌ یٔه‌نجامداوه‌ كه‌ هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌ (120) سه‌رپێچی و (45) داخستن و (15) یٔاگاداركردنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه‌ دو شوێن روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

دكتۆر په‌رست یٔاماژه‌ی بۆ یٔه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قایٔیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م یٔه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌له‌ناوبردنی ده‌رمان له‌ناوده‌برێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×