بریکاری وەزارەتی تەندروستی: پێویست ناکات هاوڵاتیان دودڵبن لەڤاکسینی‌ كۆرۆنا
  2021-03-02     
د. رەهێڵ فەرەیدون

شەوی رابردو 50 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنای سینۆفارم لەچینەوە گەیشتە عێراق‌و لەو بڕەش پێنج هەزاری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت، بریکاری وەزارەتی تەندروستی-یش ده‌ڵێت، پێویست ناکات هاوڵاتیان دودڵبن لەڤاکسینەکە.

ئاوێنه‌: د. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم له‌باره‌ی‌ ڤاکسینی کۆرۆنای سینۆفارم رایگه‌یاند،  "ڤاکسینەکەی چین بەرێکاری تەندروستی رێکخراوی تەندروستی جیهانیدا تێپەڕیوەو پێویستە هاوڵاتیان دڵنیابن لەوەرگرتنی".

وتیشی‌، "هەشت سەنتەر لەهەرێمی کوردستان بۆ پێدانی ڤاکسینەکە دابینکراوە، ئەو سەنتەرانەش سیانیان لەسلێمانی و سێ لەهەولێرو دوو لەدهۆکە".

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ پێکوتەکە سەرەتا دەدرێتە تیمە تەندروستییەکان و یەکەم کاروانی ڤاکسینەکە بەشی دوو هەزار کەس دەکات.

پێشتر ڕاگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندوستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كردبو كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان‌و لەدەروازەی هەولێر نزیگ بازگەی شێراوە لەلایەن وەزیری تەندروستی وەردەگیرێت‌و پێشوازی لەتیمەكە دەكرێت.
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×