یەکەمین کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان
  2021-03-02     
یەکەمین کاروانی ڤاکسینی سینۆفارمی‌ چینی‌ دژه‌ کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان‌و  وەزیری تەندروستی-یش ده‌ڵێت،  هەفتەی داهاتو کاروانێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە عێراق‌و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدا دەبێت.

ئاوێنه‌: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەکاتی گه‌یشتنی‌ ڤاکسینەدا رایگەیاند، پێنج هەزار ژەمە ڤاکسین لەلایەن چینەوە بۆ هەرێمی کوردستان دابینکرا. وتیشی‌، ڤاكسینه‌كه‌ بۆ "تیمی گروپی ترسناک" کە پێویستە ڤاکسین وەربگرن به‌كارده‌هێنرێت.

راشیگه‌یاند، "لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق لەپەیوەندیدا بوین‌و پێی راگەیاندوین هەفتەی داهاتو کاروانێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە عێراق‌و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدا دەبێت".

پێشتر وەزاره‌تی تەندروستی هەرێم ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كردبو كه‌ هەشت سەنتەر لەهەرێمی کوردستان بۆ پێدانی ڤاکسینەکە دابینکراوە، ئەو سەنتەرانەش سیانیان لەسلێمانی‌و سێ لەهەولێرو دووانیان لەدهۆکە.

جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كردبوه‌وه‌ كه‌ پێکوتەکە سەرەتا دەدرێتە تیمە تەندروستییەکان‌و یەکەم کاروانی ڤاکسینەکە بەشی دوو هەزار کەس دەکات.

شەوی رابردو 50 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنای سینۆفارم لەچینەوە گەیشتە عێراق‌و لەو بڕەش پێنج هەزاری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×