تەندروستی عێراق: کۆتایی ئەم مانگە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق‌و هەرێمی کوردستان
  2021-02-09     
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند، کۆتایی ئەم مانگە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق‌و هەرێمی کوردستان. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێشتا کۆرۆنا مەترسییە لەعێراقداو بەپێی دوایین ئامار، ڕێژەی توشبووان لەزیادبوندایە.

ئاوێنه‌: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق باس له‌واده‌ی‌ گه‌یشتنی‌ ڤاکسینی کۆرۆنا ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "یەکەم وەجبەی ڤاکسینی کۆرۆنا کۆتایی ئەم مانگە دەگاتە عێراق، ئەویش ڤاکسینی ڤایزەرو ئیسترازێنیکایەو لەهەموو شارو شارۆچکەکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە دابه‌شی‌ ده‌كه‌ین، دابەشکردنی ڤاکسینەکەش لەسەر شێوازی چڕیی دانیشتووان دەبێت."

وتیشی‌، بەداخەوە هێشتا کۆرۆنا مەترسییە لەعێراقداو بەپێی دوایین ئاماریش، ڕێژەی توشبووان لەزیادبوندایە. "ئەمڕۆش حاڵەته‌كان لەزیادبوندابون، دەبێ ئاگاداری ئەوە بین هێشتا کۆرۆنا مەترسییەکی جددیە بۆ سەر تەواوی شارەکانی عێراق."

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریدا لەشەپۆلێکی تری کۆرۆناو دەڵێت، دەبی خەڵک ئاگادار بن‌و خۆیان بپارێزێن، تا ڤاکسین دەگاتە عێراق.
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×