2021-01-26   3306     
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی نایاسایدا گیراوە کەتایبەت بە زیادکردن یان کەمکردنەوەی کێشی جەستە و له‌ڕیگه‌ی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانیش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌و جۆره ده‌رمانانه به‌كارنه‌هێنن.
ئاوێنە: د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشدا گرتوه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاورده‌ی شاری سلێمانی كراوه، جەختیش دەکاتەوە به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه دیاری بكرێت و له ده‌رمانخانه فه‌رمییه‌كان بكڕدرێت وه‌هه‌روه‌ها پزیشكی ده‌رمانساز شێوازه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كان رونبكاته‌وه، پاشان به‌كاربهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌ڕیگه‌ی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت نایاساییه چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه، ئه‌و ده‌رمانانه به‌سه‌رچون و شێوازی به‌كارهێنانه‌كه‌شی هه‌ڵه‌یه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته ده‌ستی كڕیاره‌كان، كه‌ئه‌مه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نیت.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی ئەوەشی خستوەتەڕو، لیژنه‌كان به‌وردی به‌دواداچونیان كردوه و ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كۆگای عه‌مباركردنی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه له‌شاری سلێمانی بونی نیه. به‌ڵكو له‌شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراقه‌وه به‌شێوه‌ی قاچاغ و به‌ڕێژه‌ی كه‌م هاورده ده‌كرێت به‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت، بۆیە داوا له‌هاوڵاتیان دەکەن بۆ زیادكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، جوانكاریی و به‌هێزی جه‌سته یان هه‌رجۆره نه‌خۆشییه‌كی دیكه له‌و جۆره ده‌رمانانه به‌كارمه‌هێنن چونكه زیان به‌ته‌ندروستی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن.