2021-01-01   3162     
وەزیری تەندروستی تورکیا ئاشكرای ده‌كات كه 15 حاڵەتی شێوازە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتهكهی تۆماركراوه.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لەتویتێکدا رایگەیاندووه، دوای لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دیاریکردنی شێوازە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، دەرکەوتووە 15 کەس کە لەبەریتانیاوە چونەتە تورکیا توشبون.
شێوازە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سه‌ره‌تا له‌به‌ریتانیاو لەناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردو تۆماركرا، تا ئێستا لە 20 وڵات لەسەرانسەری جیهان تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ڤایرۆسەکە کراون، جیاوازی لەگەڵ کۆرۆنا باوەکە تەنیا لەوەدایە کە بەرێژەی 70٪ خێراتر بڵاودەبێتەوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی تەندروستی ویلایەتی فلۆریدا تۆماركردنی سێهەم حاڵەتی شێوازە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان له‌ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند.