2020-12-25   3256     
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رەتیدەکاتەوە "نەخۆشی گەڕیی" بڵاوبوبێتەوە.
ئاوێنه: د. پشدەر عەبدوڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵانو بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بەمنداڵان لەسلێمانی ڕایگهیاند، هەواڵی بڵاوبونەوەی نەخۆشی گەڕیی لەسلێمانی دورە لەراستییەوە، ئەو چەند توشبووەی کە تۆماردەکرێن بەبڵاوبونەوە دانانرێتو بەراورد بەساڵان، رێژەی توشبون زۆر کەمترە.
وتیشی، چارەسەری نەخۆشیی گەڕی ئاسانەو لەنەخۆشخانەکەیان بەردەستە، داوا دەکات دایکانو باوکان نەترسن، ئەگەر هەستیان کرد منداڵەکەیان خورانی بەردەوامی هەیە تەنیا جیای بکەنەوەو جێگەکەی لەگەڵ منداڵەکانی دیکەی جیاوازبێت، بۆ ئەوەی گواستنەوەکە زیادنەکات.
گەڕیی نەخۆشییەکی پێستە، لەڕێگەی مشەخۆرێكەوە توشی مرۆڤ دەبێت، لەسەر پێست زۆردەبێتو پەڵەو خوران دروستدەکات، نەخۆشییە خێرا دهگوازرێتەو لەڕێگەی بەرکەوتنو لەڕێگەی جلوبەرگ.