لەبەر شەش هۆکار مەهێڵە منداڵەکەت چا بخواتەوە
  2020-12-15     
تکایە هەوڵ بدە بەلایەنی کەمەوە تا  تەمەنی ٦ ساڵ چا نەدەیت بە منداڵەکەت ، وە ئەگەر دوای ئەو تەمەنەو پێش ئەو تەمەنەش چات پێدا تکایه با کاڵ بێت و شەکری زۆر کەم بێت یان هەر تێیدا نەبێت، بۆچی؟
۱- لەبەر ئەوەی چا بڕێکی زۆر کافاینی تێدایە ، کەواتە ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و درووست کردنی دوودڵی ، دڵەڕاوکێ و چالاک بوونی منداڵەکە بۆیە کێشە بۆ خەوی منداڵەکە درووست ئەکات.
۲- چۆن لە گەورە کاریگەری هەیە و سەر ئێشە درووست ئەکات ئەگەر ڕۆژێک نەتوانیت بیخۆیتەوە بەهەر هۆیەک ، ئەوە لە منداڵیش دوای فێربوونی ئەگەر ڕۆژێک نەیخواتەوە ئەوە تووشی سەرئێشەو توڕەبوون ئەبێت.
۳-ئەگەر لە جیاتی کوپێک چا کوپێک شیری پێبدەیت ،ئەوە ووزەیەکی زۆرترو تەندرووستر ئەبەخشێت بە منداڵەکە چونکه گەدەی منداڵ بچووکە ،بۆیە لەوانەیە بە چاکە بڕێکی زۆر گەدەی داگیر بکات و نەهێڵێت جێگەی خواردنی سوودبەخشی تر ببێتەوە.
٤- لەبەر ئەوەی منداڵ بڕێکی زۆر شەکر ئەکاتە چایەکەوە بۆیە زیانێکی زۆر بە ددانەکانی ئەگەیەنێت.
٥- لەبەر ئەوەی چا وەکو دەرمانی میزپێکەر ئیش ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆر کالسیۆم لە میزدا.
٦-زۆربەی کات کێشەی گەدە وەک دڵەکزێ بۆ منداڵ درووست ئەکات.
هەندێ سەرچاوە ئەڵێن کە چا ئەبێتە هۆی کەمتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ڕیخۆڵەکانداو دواتر ئەبێتە هۆی کەمخوێنی بەڵام هەندێ سەرچاوە ڕەتی ئەوە ئەکەنەوە کە هیچ پەیوەندیەکی بەوەوە هەبێت، لەوانەیە زیاتر بەهۆی کەم خواردنی خواردنی سوودبەخشەوە هەبێت لە ئەنجامی زۆر خواردنەوە چاوە.

د. پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×