2020-12-15   2154     
شکێران زێباری
وه‌ك چۆن مه‌لێك په‌ڕو باڵ كرابێت‌و توانای فڕینی
نه‌مابێت، سێ مانگه هه‌رچی كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانییهكانمه ده‌ستی به‌سه‌ردا
گیراوه‌و چه‌ندینجاریش هه‌وڵم داوه، به‌ڵام هیچ ئهنجامێكم ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
كامێرا‌و مایك‌و لاپتۆپو رسیڤهرو ستاندو ناسنامه‌ی
رۆژنامهوانیو هه‌رچی كه‌لوپه‌لی گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنییه
له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشی ئاكرێ-وه لێم سه‌ندراو ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌بوومه‌ته‌وه
خاوه‌نی.
رۆژی 20ی ئابی ئه‌مساڵ (2020) بۆ بادینان یه‌كێك
بوو له‌رۆژه نائاساییه‌كان، چونكه له‌و رۆژه‌دا به‌ده‌یان كه‌س بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، داینه‌مۆی سه‌ره‌كی خۆپیشاندانه‌كان
مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران بوون‌و له‌دژی لێبڕینی موچه خۆپیشاندانیان ده‌كرد،
به‌ڵام له‌پاڵه‌وه چه‌ندین گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دیكه‌ش به‌ڕێوه
دهچوونو هێزه ئه‌منییه‌كانیش كه‌تبوونه "ره‌شبگیری".
https://bit.ly/2UWnuZJ
شەوی پێشووتریش ژماره‌یه‌ك له‌شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی
بارهه‌ڵگر له‌زاخۆ كۆبووبوونهوهو له‌دژی بڕینی قوتیان ده‌نگیان هه‌ڵبڕیبوو، ئه‌و
شۆفێرانه ده‌یانوت نابێت رێگه بدرێت بارهه‌ڵگره‌كانی توركیا بێنه ناو هه‌رێمی
كوردستانه‌وه، چونكه ئه‌وان بێكار ده‌بن.
واباوه هه‌موو جارێك ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانی
توركیا تا سه‌ر سنوری ئیبراهیم خه‌لیل دێن‌و له‌وێوه باره‌كانیان ده‌گوازرێته‌وه
بۆ ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌بڕیارێك ئه‌و
ئاڵوگۆڕه راگیرابوو، بارهه‌ڵگره‌كانی توركیا مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو راسته‌وخۆ
بێنه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بەهۆی ئەم جموجۆڵانەوە هێزە ئەمنییەکان
لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بوون.
من سێ ساڵی ته‌واوه له‌كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی
كارده‌كه‌م، خۆم دانیشتووی گوندی (شه‌رمن)م كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای
ئاكرێ به‌دووری 20 كیلۆمه‌تر، هه‌ر رووداوێك له‌قه‌زای ئاكرێ رووبدات من
رووماڵی ده‌كه‌م، ئه‌و رۆژه‌ش ده‌نگوباس هه‌بوو كه لهئاكرێش وه‌ك ناوچه‌كانی
دیكه‌ی بادینان خۆپیشاندان بكرێت، بۆیه له‌ناو گوندهكهمانهوه بۆ سه‌نته‌ری
قه‌زاكه به‌ڕێكه‌وتم.
كاتژمێر 4:30 ئێواره بوو كه گه‌یشتمه بازگه‌ی
ئاسایشی (سوسنا) به‌ره‌و رووی ئاكرێ، له‌ناو بازگه‌كه یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كانی
ئاسایش سڵاوی لێكردم‌و بهپرسیاركردنهوه سه‌رقاڵی كردم، له‌پڕ یه‌كێكی تر لهئاسایشهكان
له‌پشته‌وه ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كرده‌وه‌و وتی "دابه‌زه تۆ فه‌رمانی
دەستگیركردنت هه‌یه".
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند جاری دیكه من به‌و بازگه‌یه‌دا
هاتوچۆم كردبوو، لای بازگه‌كه ناسرابووم، ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌شم لای ئه‌وان
هه‌بوو، بۆیه بێ ئه‌وه‌ی پرسیار بكه‌ن ئاخۆ بۆ چ كارێك ده‌چمه ئاكرێ، منیان
لهئۆتۆمبێلهكهم داگرت.
سیان لهئاسایشهكان لێم نزیكبوونه‌وه‌و ناچاریان
كردم له‌گه‌ڵیان بچم بۆ ئاسایشی ئاكرێ له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی ئه‌و قه‌زایه، له‌سه‌ر
كوشنی پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی پیكاپ له‌نێوان خۆیاندا دایاننام بێ ئه‌وه‌ی هیچ
جۆره توندوتیژییه‌ك به‌كاربهێنن گواستیانمه‌وه بۆ بنكه‌ی ئاسایش‌و یه‌كێكی
دیكه‌شیان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی منی هێنابوو كه له‌جۆری (جینیسس) بوو.
كاژمێر 5ی ئێواره بوو كه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردم‌و گەیشتمە
ئاسایش، له‌وێ دیسانه‌وه خۆم ناسانده‌وه، به‌ڵام بێ سوود بوو، وتیان فه‌رمانی
سه‌روو خۆیان پێیه كه ده‌بێ كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانییهكانم لای خۆیان گل بده‌نه‌وه،
ئه‌و كه‌سه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد پله‌ی رائید بوو، ئاسایشێكی نارد له‌گه‌ڵم
له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانم بهێنم، له‌وێ كه‌لوپه‌له‌كانیان لێ
وهرگرتمو له‌سه‌ر كاغه‌زێك ورده‌كاری له‌باره‌ی هه‌موویانه‌وه نوسی‌و لای
خۆی گلی دایه‌وه.
هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو ناچاریان كردم
واژۆ له‌سه‌ر به‌ڵێننامه‌یه‌ك بكه‌م كه به‌م جۆره نوسرابوو "من وه‌كو رۆژنامه‌نووس
شێكران زێباری به‌ڵێ، ده‌ده‌م هیچ كارێكی رۆژنامه‌نووسی نه‌كه‌م به‌بێ ره‌زامه‌ندی
ئاسایش".
من ده‌مزانی بارودۆخه‌كه ناله‌باره، بۆیه هیچ چهندوچونم
له‌گه‌ڵ نه‌كردن‌و دوای واژۆكردنی به‌ڵێننامه‌كه رێیاندا بڕۆم، به‌ڵام بێگومان
به‌بێ كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانییهكانم.
شه‌وی پێشووتر نوسینگه‌ی ئێن ئاڕتی له‌زاخۆ به‌زه‌بری
هێز داخرابوو، هاوكارێكیشمان (ئه‌حمه‌د زاخۆیی) ده‌ستگیركرابوو تا دوو هه‌فته‌ش هه‌ر
به‌ده‌ستگیركراوی مایه‌وه، ئه‌وه سێ مانگ زیاتره هه‌م نوسینگهكهمان داخراوه‌و
هه‌م رێگری كاری میدیایی لهتیمهكهمان ده‌كرێت.
https://bit.ly/3pWtyQa
بێگومان له‌گه‌ڵیشیدا نوسینگه‌ی هه‌ولێری ئێن
ئاڕتی داخراو تا رۆژی 14ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ نه‌كرایه‌وه.
https://bit.ly/3l1q4IC
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه نوسنگه‌ی ئێن ئاڕتی له‌دهۆك
داده‌خرێت یان ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه، چه‌ند جارێكی تریش هه‌م بهنوسنگه
داخستن‌و هه‌م به‌راگرتنی په‌خش سزا دراوه، به‌ڵام یه‌كێك لهجاره پڕ مه‌ترسییه‌كان
له‌پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی 2017ه‌وه بوو كه ئه‌وكات
ئێن ئاڕتی زیاتر بۆچوونی به‌ره‌ی "نه‌خێر له‌ئێستادا"ی ده‌گواسته‌وه،
ئه‌وكات ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ئۆتۆمبێلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌وه هاتنه سه‌ر
كه‌ناڵه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنیان كرد.
https://bit.ly/3m0XtUZ
هه‌موو جارێك كه نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌مان داده‌خرێت،
به‌رپرسانی حكومه‌ت بیانووی ئاماده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌و ره‌وایه‌تی ده‌ده‌ن
به‌و هه‌نگاوه.
دیندار زێباری رێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە
حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند داخستنی ئێن ئاڕ تی لەهەولێرو دهۆک لەسەر داوای وەزارەتی
رۆشنبیری بووە، باسی لەوەشكردبوو "بیانووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە
ئێن ئاڕ تی لە رێنمایەکان دەرچووە و رێنماییەکانی پێشێلکردووە، کە ئەوانەش
پەیوەستن بە ئاسایشی گشتیەیەوە"
https://bit.ly/3kYo0Rz
هه‌رچه‌نده هه‌مان رۆژ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌و
زانیارییه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌وان دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندیان به‌داخستنی
نوسینگه‌كانی ئێن ئاڕ تییه‌وه نییه.
https://bit.ly/37jOFnl
ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه روویدا به‌رۆكی منی نه‌گرته‌وه،
به‌ڵكو به‌ده‌یان چالاكوان‌و رۆژنامه‌وان رووبه‌رووی دهستگیركردنو رێگری‌و
سوكایه‌تی بوونه‌وه، ته‌نیا له‌و لیسته‌دا كه سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاندبوو
ناوی 24 رۆژنامهوانو چالاكوان هاتووه.
https://bit.ly/3m25WHG
رۆژی 20ی ئاب كه رێگرییه‌كه له من كرا‌و كه‌لوپه‌له‌كانم
لێسهندرا، چه‌ند یه‌كێك له‌هاوپیشه‌كانم ئاگاداربوون، به‌ڵام ئه‌وانیش هیچیان له‌ده‌ست
نه‌هات.
سه‌لام موشیر كه رۆژنامه‌نووسێكی چالاكه لهئاكرێو
له‌وار تیڤی كارده‌كات، ده‌ڵێ "شكێران راسته هه‌مان رۆژی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی
ئازادكرا، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه هه‌رچی كهلوپهلهكانیهتی ده‌ستی به‌سه‌ردا
گیراوه‌و ناتوانێت هیچ كارێكی میدیایی بكات".
ئه‌وه سێ مانگ زیاتره هیچ كه‌لوپه‌لێكی رۆژنامه‌وانیم
نه‌ماوه‌و توانای ئه‌وه‌شم نییه بیكڕمهوه، من رۆژانه له‌گه‌ڵ سه‌عدوڵا میكایل
سه‌رنووسه‌ری به‌شی بادینی له‌نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی ئێن ئاڕ تی له‌سلێمانی له‌سه‌ر
هێڵم بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، سه‌عدوڵا له‌هاوكاره‌كانی دیكه زیاتر
ئاگای لهدۆسێكهی منه.
تائێستا داوای یاساییم له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه
تۆمارنه‌كردووه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌رۆكی ئێن ئاڕتی گرتووه له‌ناوچه‌كه‌ی
ئێمه، ره‌نگبێ لهدۆسێكهی من گه‌وره‌تر بێت‌و چاوه‌ڕێم كه‌ناڵه‌كه‌م به‌و هه‌نگاوه
یاساییه هه‌ڵبستێت، هه‌رچه‌نده هیوایه‌كی ئه‌وتۆم نییه له‌رێی دادگاوه مافی
ئێمه وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر رۆژنامه‌وانانی بادینان
دێن دانه‌و دوان‌و سیان نییه، له‌هه‌ڕه‌شه‌و رێگری‌و نان بڕین‌و پێشێلكاری دیكه‌وه
تێیدایه تا دهستگیركردنو ئازاردان‌و تیرۆر كردنیش.
من سه‌ره‌ڕای ئه‌م دۆسێیه، ئه‌زموونێكی تاڵی
دیكه‌م هه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی له‌ئێن ئاڕ تی بم، له‌كه‌ناڵی زاگرۆسی سه‌ر به‌پارتی
دیموكراتی كوردستان بووم، به‌ڵام بەتێكهڵكردنی كه‌ناڵه‌كه له‌گه‌ڵ کەناڵی
کوردستان تیڤیو دروستکردنی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، له‌نێوان سه‌دان
كارمه‌نددا من نان‌بڕاو كرام بێ ئه‌وه‌ی بتوانم مافی خۆم وه‌ربگرمه‌وه.
https://bit.ly/39cktNe
ئێستاش کە ئەم چیرۆکە لەگەڵ ئێوە بەش دەکەم بێ ئیش و
بێکار لەماڵەوە دانیشتووم بەو هیوایەی رۆژێک بێت دەستم بگاتەوە بە کەلوپەلە
رۆژنامەوانییەکانم.