هەردو کۆمپانیای فایزەرو بایۆنتێک بەفەرمی داوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان دژی‌ کۆرۆنا دەکەن
  2020-11-20     
هەردو کۆمپانیای فایزەرو بایۆنتێک بەفەرمی دوا لەدامه‌زراوه‌ی‌ خۆراك‌و ده‌رمانی‌ ئه‌مریكی‌ (FDA) دەکەن بەپەلە ڕێگەیان پـێبدات ڤاکسینەکەیان دژی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەش بکەن تا لەخەڵک بدرێت.

ئاوێنه‌: فایزەر ئەمڕۆ هه‌ینی‌ لەسەر ماڵپەڕەکەی نوسیویەتی، ڤاکسینەکەیان بۆ کۆڤید 19 کە بە BNT162b2 ناونراوە ئەنجامی زۆر باشی هەیەو دەرکەوتووە بەڕێژەی 95% کاریگەری هەیە.

دەشڵێت، ئەو ئەنجامانەی پـێیگەیشتون لەڕێگەی ئەو سێ قۆناغی تاقیکردنەوانەیە کە تیایاندا ڤاکسینەکەیان بەسەر هەزاران کەس تاقیکردووەتەوە وە ئەو کەسانەش تەمەنیان لە 12 ساڵەوەیە هەتا 85 ساڵ‌و لەناو ئەمریکاو دەرەوەی ئەمریکان.

فایزەر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پـێشبینی دەکات لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتێک بتوانن هەتا کۆتایی ئەمساڵ 50 ملیۆن دەرزی ڤاکسینەکە دروستبکەن‌و هەتا کۆتایی ساڵی 2021 یش نزیکەی 1.3 ملیار دەرزی دیکە دروستبکەن.

هیچ دەرمانێک یان ڤاکسینێک لەئەمریکا بەکارناهێنرێت هەتا دامه‌زراوه‌ی‌ خۆراك‌و ده‌رمانی‌ ئه‌مریكی‌ (FDA) ڕەزامەندی لەسەر نەدات.
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×