2020-10-22   4452     
ئا: لوقمان غه‌فوور
ئاژانسی ته‌ندروستی به‌رازیل، دوێنێ 21ی تشرینی یه‌كه‌م رایگه‌یاند كه یه‌كه‌م كه‌سی خۆبه‌خش كه وه‌رگری ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆسه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڤاكسینی كۆمپانیای ئیسترا زینكا له‌به‌رازیل به‌رده‌وامه له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌سه‌ر خۆبه‌خشان و نزیكه له قۆناغی كۆتایی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌ی بی سی نیوز، رێكخه‌رانی ڤاكسینه‌كه ده‌ڵێن، هیچ شتێك نابێته هۆی وه‌ستاندنی توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر خۆبه‌خشه‌كان و ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه هۆكاری مردنی ئه‌و كه‌سه په‌یوه‌ندی نییه به ڤاكسینه‌كه‌وه.
ئاژانسی ته‌ندروستی به‌رازیل-یش پێیوایه كه رۆژی دووشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌م مردنی كه‌سه‌كه‌یان زانیوه، به‌ڵام لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و چاودێری، داوای له دادگا كردووه به‌هۆی هه‌ستیاری پزیشكی په‌له‌نه‌كات. ده‌شڵێت: "دیار نییه كه خۆبه‌خشه‌كه كه كه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و به‌شێكی گرنگه له توێژینه‌وه‌كه".
ئاژانسه‌كه پێشیوایه هیچ شتێكی تر ئاشكرا نه‌كراوه به‌هۆی هه‌ستیاری په‌یوه‌ندی كه‌یسه‌كه‌وه به كاری پزیشكییه‌وه.
هه‌روه‌ها دوێنی 21ی تشرینی یه‌كه‌م، زانكۆی ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا له رێگه‌ی نامه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه كه سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه ئاشكرای كرد كه هه‌موو روداوه پزیشكییه‌كان ئه‌بێت به‌هه‌ند وه‌رگیرێن، وێرای ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، چاوخشێتراوهتهوه به به‌شداربوانی گروپی خۆبه‌خشی ڤاكسینی كۆڤید 19، له دوای روداوی حاڵه‌ته‌كه‌ی به‌رازیل، بۆیه هیچ ترسێكمان نییه ده‌رباره‌ی سه‌لامه‌تی توێژینه‌وه لێنۆرگهییهكان. وتیشی: "وێرای ئه‌وه‌ی پێویسته رێكخه‌رانی ڤاكسینه‌كه له‌به‌رازیل له‌دوای پێداچوونه‌وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان".
تا ئێستا په‌یمانگای دی ئۆر تاقیكردنه‌وه لێنۆرگهیی و توێژینه‌وه‌كان له ریۆ- ی به‌رازیل به‌رێوه‌ده‌بات كه 8000 خۆبه‌خشی له‌خۆگرتووه.
وته‌بێژی كۆمپانیای ئیسترا زینكا بۆ دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ره‌تیكرده‌وه لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته بدات كه یه‌كێك له خۆبه‌خشه‌كانیان گیانی له‌ده‌ستداوه له‌كاتی توێژینه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌دا له‌به‌رازیل، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هیچ شتێكی ئه‌وتۆ نه‌بووه و به‌هانه‌یه‌ك نییه بۆ وه‌ستاندنی توێژینه‌وه‌كان یاخود وه‌ستانێكی كاتی.
هه‌رچه‌نده پسپۆرانی بواری ڤاكسین پێیانوایه خۆبه‌خشانی تاقیكردنه‌وه لێنۆرگهییهكان ده‌شێت نه‌خۆش بكه‌ون یان بمرن به هه‌ر هۆكارێك و په‌یوه‌ندی به ڤاكسینه‌كه‌وه نه‌بێت.
ئا‌یان جۆنز مامۆستای ڤایرۆلۆژی له زانكۆی ریدینگ-ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: "به‌بێ هیچ ورده‌كارییه‌ك، ئه‌سته‌نگه بتوانرێت بزانرێت چی رووده‌دات له‌م كێشانه‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی دادگا، ئێمه ده‌توانین بڵێین هۆكاری مردنی ئه‌و خۆبه‌خشه په‌یوه‌ندی به ڤاكسینه‌كه‌وه نییه".
مانگی ئه‌یلول كۆمپانیای ئیسترا زینكا ئاشكرای كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی توێژینه‌وه‌كانیان له جیهاندا له‌سه‌ر ڤاكسینی كرۆنا ڤایرۆس وه‌ستاندووه به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی خۆبهخشێكیانهوه.
له‌ئه‌مه‌ریكا له 30ی ئاب-دا كۆمپانیای ئیسترا زینكا قۆناغی سێیه‌می توێژینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر خۆبه‌خشه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس كۆتایی پێهێنا.
به‌پێی هه‌واڵێكی زه نیویۆرك تایمز ئه‌و ژنه خۆبه‌خشه‌ی مردووه ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌و نه‌خۆشی هه‌وكردنی دڕكهپهتكی له‌گه‌ڵ بووه. رۆژی 5ی ئه‌یلول گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و رۆژی 19ی تشرینی یه‌كه‌م مردووه.