بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانی تری خواردن قەدەغە دەكرێت
  2019-04-24     

لە سلێمانی بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانی تری خواردن قەدەغە دەكرێت و قائیمقامی شارەكەش دەڵێت مەبەست لە بڕیارەكە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە و هەر فرۆشیارێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی:ئەمڕۆ دووشەممە 24.4.2019, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كۆبووەوە و دوای خستنەڕووی ئەو بەڵگەو بەدواداچونانەی كە بۆ بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ كراوە بڕیاردرا بەكارهێنانی ئەو جۆرە سەتڵە بۆ ماست قەدەغە بكرێت.

 
لە بارەی بڕیارەكەوە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئەو توێژنەوە و بەدواداچونانەی كە لەلایەن لیژنە پسپۆڕەكانەوە كراوە بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەكەیەنێت و بەهۆی زیانە تەندروستیەكانیەوە بڕیاری قەدەغەكردنیان داوە ,  قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: مەبەست لە بڕیارەكە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە و هەر فرۆشیارێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .

هەر پەیوەست بەو بڕیارە لەشكر حەمید سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگەیاند : بەكارهێنانی سەتڵی زەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانی تری خواردن دەبێتە هۆی كارلێك كردنی هەندێك مادەی زیان بەخش لەگەڵ ماستەكەدا كە ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد زۆربەی سەتڵە رەنگاو رەنگەكان لەمەوادی دووبارە بەكارهاتوو دروست دەكرێت كە بەهیچ جۆرێك دروست نیە خواردنی تێیدا هەڵبگیرێت , لەشكر حەمید دەشڵێت سەتڵی سپی سادە بۆ ماست گونجاوە بەكاربهێندرێت و پێویستە لۆگۆیەكی سێ گۆشەی لەسەر بێت و تێیدا ئاماژە بە ژمارە "2یان4" كرابێت , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەكارهێنانی سەتڵەكانی "شوشە و فافۆن و گلی سورەوەكراو" بۆ ماست رێگەپێدراوە و هیچ گرفتێكی نیە.

 
هەروەها گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای بڕیاری قەدەغەكرنی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانی تری خواردن رێگە بەهیچ فرۆشگا و ماركێتێك نادەن ئەو جۆرە سەتڵانە بكاربهێنێت و لە هەر شوێنێك ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیردرێت . 

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×