لەبارەی چۆنیەتی كەمكردنەوەو دابەزاندنی كێش پسپۆری زانستی خۆراك، د. ئیسرا كەمال رایدەگەیەنێت دابەزاندنی كێش پێویستی بە میكانیزمە تەندروستییەكانە.
ئاوێنە: لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ماڵپەری فەرمی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی د. ئیسرا كەمال، پسپۆری زانستی خۆراك لەبارەی كێشی زیادو قەڵەوییەوە دەدوێتو ئاماژەبەوەش دەكات قەڵەوی مرۆڤ توشی چەندین جۆری نەخۆشی دەكات.