"ئاوی لەدەبە وپەرداخ نراو كارێكی نەشیاوە"
  2019-04-18     

 

قائیمقامییه‌تی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ نوسراو ئاراسته‌ی ئاسایش و هاتوچۆ و شاره‌وانی ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت؛ ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگر و كۆگاكانیاندا ده‌گیرێت.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ بەپێی زانیارییە تەندروستییەكان دانانی ئاوی لەدەبە وپەرداخ نراو كارێكی نەشیاوە، چونكە لەڕووی تەندروستییەوە تیشكی خۆر كاریگەری هەیە وبه‌هۆی ئەو تیشكەوە كارلێكی كیمیایی له‌نێوان ئه‌ومادده‌ی ده‌به‌ی پلاستیكی لێ دروستكراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌ی بۆخواردنه‌وه‌ تێی كراوه،‌ رووده‌دات ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ‌ته‌ندروستی هاوڵاتیان دروستده‌كات.


وتی؛ قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو، نوسراوی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و هاتوچۆ و شاره‌وانی كردووه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئاوی به‌رتیشكی خۆر و ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی به‌ دانه‌پۆشراوی ده‌گوێزنه‌وه‌‌‌.


وتیشی؛ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سزای ماددی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات به‌دانه‌پۆشراوی و له‌به‌ر تیشكی خۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراو ده‌گوازنه‌وه‌ و عه‌مباری ده‌كه‌ن.



ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد؛ داوا له‌ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگر و كۆگای دوكان و ماركێتانه‌ی ئاو له‌به‌ر تیشكی خۆر ده‌گوازنه‌وه‌ و عه‌مبار ده‌كه‌ن بگرن و ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بكه‌ن تا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی بگیرێته‌‌ به‌ر.


زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×