2019-04-18   2656     
زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا بۆیان دەركەوت برسێتی مامناوەند كاریگەری لەسەر جەستە هەیە و دەبێتە هۆی باشبوونی تەندروستی و كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەو نەخۆشیانەی پەیوەندی بە پیربوونی جەستەوە هەیە.
ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: ئەو زانایانە لەبابەتێكدا كە لەگۆڤاری Cell Reports بڵاوكراوەتەوە ئاماژەیان بەوەكردووە برسێتی كاریگەری لەسەر كاتژمێری ناوخۆیی جەستە هەیە كە زۆرینەی پرۆسەكانی خۆراكی و بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكان رێكدەخات، لەلێكۆڵینەوەی تاقیگەیدا دەركەوت برسێتی مام ناوەند دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەهەناسەدان و هەروەها كاریگەری لەسەر كاری جینات و پرۆتینە بنەڕەتیەكان هەیە.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر پاولو ساسونی ووتی: برسێتی كاردەكات بۆ دووبارە رێكخستنەوەی زنجیرەیەك چالاكی خانەیی و ئەوەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە و دەبێتە هۆی ڕاگرتنی بەرەوپێشچوونی نەخۆشیەكان و پیربوون.