2020-08-28   4036     
ئا: دکتۆر فایەق محمد گوڵپی
ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ تواندنه‌وه‌ی به‌ردی زراو به‌كارهاتون، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه، ئه‌و ئاله‌تانه‌ی بۆ شكاندن و وردكردنی به‌ردی زراو به‌كارهاتون به‌هه‌مانشێوه سه‌ركه‌وتو نه‌بون، بۆیه تا ئه‌مڕۆ نه‌سته‌رگه‌ریی ته‌نها جاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌ردی زراوه.
1-ئه‌گه‌ر به‌رده‌كه له‌ناو كیسی زراودا بو، ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه كیسی زراو هه‌ڵبگیرێت (cholecystectomy).
2-ئه‌گه‌ر به‌رده‌كه له‌ناو بۆڕی گشتی زراودا بو ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی دوربینی هه‌ناوبینیه‌وه (ERCP) یان له‌ڕێگه‌ی دوربینی سكه‌وه (Lparascopy) یان له‌رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ئاساییه‌وه (open choledocotomy) به‌ردی بۆریه‌كه ده‌ربهێنریت، دواتر كیسی زراو به‌نه‌شته‌رگه‌ی هه‌ڵده‌گیرێت.
خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی به‌ردی زراو:
1-له‌سه‌ر خۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش.
2-خۆدورخستنه‌وه له‌زۆر خۆری‌و قه‌ڵه‌وی.
3-خواردنی زۆری ئاو‌و شله‌مه‌نی‌و سه‌وزه‌و میوه كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی گۆشت‌و چه‌وری.
4-كه‌مخۆری‌و دایمخۆری.
5-وه‌رزش‌و جوڵه‌ی له‌ش.
6-په‌یڕه‌وكردنی رێنمایی پزیشكی بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌كاریگه‌ریه خراپه‌كانی به‌ردی زراو.