له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌كری به‌سه‌رچودا گیرا
  2019-04-16     

لە یەكێك لە كۆگانی ناو شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەكر و پاقلەمەنی خراپ و بەسەرچوودا گیرا و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا. 


ئوێنە، راگەیاندی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: بەپێی راپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە كۆگایەكی كۆمپانیای نەورەسدا  دەستگیراوە بەسەر بڕی (3) تۆن و نیو شەكری وردەدا و دەستبەجێ‌ ڕەوانەی ناوچەی تانجەرۆ كراوە بۆ لەناوبردن. پێشتریش لەلایەن كۆمپانیای نەورەسەوە ئاگاداركرابوونەوە لە بوونی بڕی (2) تۆن (نۆك و نیسك و فاسۆلیا)ی بەسەرچوودا و ئەوەش لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناو براوە.


لیژنەی كۆگاكان یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و رۆژانە و بەبەردەوامی چاودێری كۆگاكانی خواردەمەنی و شمەك و كاڵاكان دەكان و داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی هەر خۆراك یان شمەكێكی بەسەرچوو و نەشیاودا لیژنە هاوبەشەكانی لێ‌ ئاگادار بكەنەوە.


زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×