لەكۆبونەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانیدا پسپۆرانو شارەزایان رایدەگەیەنن نەخۆشی ئیبۆلا نابێتە هەرەشە بۆ سەر جیهان، بەپێویستیشی نازانن باری نائاسایی لەبەرامبەر ئەو نەخۆشییە بگیرێتەبەر.
ئاوێنە: لەكۆبونەوەی بە پەلەی رێكخراوی نەخۆشی ئیبۆلا ئاشكراكراوە كە نەخۆشی ئیبۆلا لە رۆژهەڵاتی كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ نابێتە هۆی نیگەرانیو هەرەشەش لە جیهان ناكات، هۆشداریش دەدرێت بەوەی گرنگە چالاكییەكی لەناوبردنی نەخۆشییەكە بۆ دو هێندەی ئێستای بەرز بكرێتەوە.
ئاشكراشیدەكەن ڤاكسینی دژی نەخۆشی ئیبۆلا تا ئێستا كاریگەرترین چارەسەر بوە، لەمبارەیەوە مایك رایان، بەرێوەبەری گشتی پرۆگرمی نائاسایی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت "ئەگەر نەتەوانین ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسەکە لە خەڵکی بدەین ئەوا ناتوانین بیانپارێزین".
سەرچاوە: دەنگی ئەمریكا