هونەرمەند سابیر كوردستانی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
  2020-08-10     

ئەمشەو دوشەممە، هونەرمەند سابیر كوردستانی، بەهۆی توشبونی بە نەخۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنە: هونەرمەند محەمەد رەئوف كەركوكی، هاوڕێی سابیر كوردستانی، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو وتوشیەتی: هونەرمەندی گەورەو هاوڕێم سابیر كوردستان بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

هونەرمەند سابیر كوردستان لەساڵی 1955 لە شاری كەركوك لەدایكبوە.

ژیانی هاوسەری پێكهێناوەو خاوەنی سێ كچ و كوڕێكە.

بۆ یەكەمجار لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری كەركوك لە بۆنەیەكدا گۆرانی وتوە.

ساڵی 1971 یەكەم گۆرانی لە كەناڵی تەلەفزیۆنی كەركوك تۆماركردوە.

لەساڵی 1972 گۆرانییەكی دیكەی لە ئێزگەی دەنگی كوردی لە بەغدا تۆماركرد.

سابیر كوردستان ساڵانێكی زۆرە لە بواری گۆرانی و ئاوازو تێكست خزمەت بە گۆرانی و هونەری كوردی دەكات و خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانییە.

 


زۆرترین بینراو
وتەبێژی ئیدارەی بوش بۆ ڤانس: ئەوە خەتای شەڕی ئێران نییە، خەتای ئەوەیە ئێمە کۆتاییمان پێنەهێنا
بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خان: به‌شداریكردنی محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ له‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان گوزارشت له‌ رای ئێمه‌ ناكات‌
په‌یامی توندی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پارتی: له‌م ده‌قه‌یه‌وه‌ له‌م حكومه‌ته‌ فاشیله‌ی هه‌رێم ده‌كشێینه‌وه‌
حەمە سوور دوشیوانی: کاردانەوەی ئەمجارەی یەکێتی زۆر توندو یەکلاکەرەوەو پشتشکێن دەبێت
بەدەل بەرواری داوا دەکات مووچەی پەرلەمانتار بکرێت بەکەمتر لە ٢ ملیۆن دینارو خانەنشینیشیان نەهێڵرێت
یەکێتی بڕیاری دا لەحکومەتی هەرێم بکشێتەوە
میدیای نزیک لە یەکێتی هۆشداری لە ئەگەری ڕاگەیاندنی "دوو ئیدارەیی" دەدات لە حاڵەتی پێکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی و نەوەی نوێ
نیگەرانی لە ئەنقەرە دوای شکستی ترەمپ
به‌رپرسێكی پێشوی ئه‌مریكا: ناكۆكییه‌كانی نێوخۆی هه‌رێم ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ده‌نه‌ به‌غدا بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
داواکاریی کوردانی ڕۆژئاوا: لەبەڕێوەبردنی ناوچەکەوە بۆ داواکردنی خوێندنی کوردی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×