2019-04-07   2266     
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕی زیاتر لە تەنێك و دووسەد كیلۆ سیری خراپبودا دەگرن كەسەرقەباغی قتوەكەی ژەنگی كردووەو شیاوی خواردن نیە.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: ئازاد نەبی- نوێنەری بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەی كۆگاكان لە یەكێك لە كۆگاكانی ناو شاری سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی زیاتر لە 1200 كیلۆ گرام سیردا كە سەرقەباغی قتوەكەی ژەنگی كردووە و نمونەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كراوەو وەڵامی بەنەشیاو بۆ بەكارهێنان و خواردن هاتۆتەوە.
نوێنەرەكەی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكاری دەرنەچونی لەتاقیگەدا دەگەڕێتەوە بۆ ژەنگكردنی سەرقەپاغی قتوەكە كە ژەنگەكەو ماددەكە كارلێك دەكەن و لەكاتی خواردندا كرداری ئۆكسان لەلەشی مرۆڤدا ڕودەدات كەبەرگری لەش لاواز دەكات.
وتیشی: لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەسەرفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو سیرەی دەستی بەسەرداگیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەیشی رێكاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتە بەر..