هه‌ڵمه‌تی دژ به‌ نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ئه‌نجامده‌درێت
  2019-04-07       1856       

 

له‌ ئه‌مڕوه‌ هه‌ڵمه‌تی دژ به‌ نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ئه‌نجامده‌درێت و وه‌زیری‌ ته‌ندورستیش په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ دایكان و باوكان ده‌كات و ده‌ڵێت؛ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات و منداڵانی‌ ته‌مه‌ن خوار (5) ساڵ ده‌گرێته‌وه‌.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی تەندروستی: د. رێكەوت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی كوتان دژ به‌ نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستی پێكردوه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش (5) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.


وتیشی‌:له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا (2) هه‌زار و (23) تیم به‌شداری ده‌كات، هه‌ر تیمێك دوو كارمه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و (407) سه‌رپه‌رشتیار هه‌یه‌، منداڵانی‌ پێنج ساڵ واته‌ له‌یه‌ك ڕۆژه‌وه‌ تا (5) ساڵ ده‌گرێته‌وه‌، داوا له‌ هاوڵاتیان و دایكان و باوكان ده‌كه‌ین هاوكاری تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و ماڵ به‌ماڵ تیمه‌كان ده‌گه‌ڕِێن، هاوكات له‌هه‌موو بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانیش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا له‌ساڵی (2000)ه‌وه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ كوردستاندا نه‌ماوه‌، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌وه‌ به‌رده‌وام كوردستان پاك بێت له‌م نه‌خۆشییه‌ ترسناكه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×