لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتوه و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه‌كان ده‌ڵێت؛ زیانی زۆری به ته‌ندروستی هاوڵاتیان گه‌یاندووه.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: د. ژیار ره‌ئوف، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ده‌رمان و ده‌رهێنانی له ده‌ست هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه پسپۆڕی بواره‌كه نین لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی پێكهێنراوه.
وتی؛ به‌هۆی هه‌بونی ده‌رمانێكی زۆری كوالێتی نزم كڕین و فرۆشتنی له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه به‌بێ رێنماییه زانستی و یاسایی زیانی زۆری به ته‌ندروستی هاوڵاتیان گه‌یاندووه.
وتیشی؛ لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتووه كه به‌شێكی ماوه‌به‌سه‌رچووه و به‌شێكیشی ئه‌و ده‌رمانانه‌یه كه سه‌رچاوه‌كانیان نادیارن و نازانرێت له‌چ وڵاتێك دروستكراوه و به‌شێوه‌ی قاچاخ هاورده‌كراوه.
هه‌روه‌ها؛ له ماوه‌ی (9) مانگی ده‌ست به‌كاربونی لیژنه‌كه (722) سه‌ردانیان بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی هاوڵاتیانی تیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، كردووه كه (258) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركرداوه و (40) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و كاركردن بن به‌ڵام به‌هۆی دوباره سه‌رپێچی كردنه‌وه (35) شوێنیان داخراوه.
د. ژیار ره‌ئوف ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد؛ به‌هۆی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوون و سه‌رپێچی، به‌شێك له شوێنانه‌ی سه‌ردانیان كراوه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر و روبه‌روی دادگا كراونه‌ته‌وه.
لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له مانگی (6ی 2018) به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دامه‌زراوه، رۆژانه سه‌ردانی نۆرینگه و ده‌رمانخانه و هه‌موو ئه‌وشوێنانه ده‌كات كه هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی تێده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.