کۆمپانیایه‌كی ئەمریکی ڤاکسینی دژەکۆڕۆنا دەباتە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان
  2020-07-10     
د. عیسا عه‌بدولره‌حمان

کۆمپانیای نۆڤاڤاکسی ئەمریکی، بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی دژەکۆڕۆنا، گەورەترین پاڵپشتیی دارایی لە ئەمریکا وەردەگرێت 

کۆمپانیای دەرمانسازیی ئەمریکی تایبەت بەڤاکسین، نۆڤاڤاکس، ڤاکسینەکەی، ڤاکسینی دژەکۆڕۆنا، بەناوی NVX-CoV2373، دەباتە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان.

کۆمپانیای ئەمریکی تایبەت بەدروستکردنی ڤاکسین، نۆڤاڤاکس، یەکێکە لەدیارترین کۆمپانیاکان کە پێشبڕکێی دروستکردنی ڤاکسینی دژەکۆڕۆنا دەکات، لەئێستادا ڤاکسینەکەی لەقۆناغی یەکەم \ دووەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندایەو لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە.

نۆڤاڤاکس؛ ڤاکسینەکەی بەناوی NVX-CoV2373، دەباتە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش رایگەیاند کە لەژووری کردە خێراکانی حکومەتی ئەمریکا "OWS"، بۆ پاڵپشتی ڤاکسینەکەیان لەقۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان، بڕی ١.٦ ملیار دۆلار وەردەگرێت.

ژووری کردە خێراکانی حکومەتی ئەمریکا "OWS" تایبەتە بە پەرەپێدان، دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ڤاکسین، چارەسەر و دەستنیشانکەری نەخۆشیی ڤایڕۆسی کۆڕۆنای نوێ. ژوورەکە هەریەکە لە؛ دامەزراوەی خۆراک و دەرمان (FDA)، سەنتەری جڵەوکردنی نەخۆشییەکان (CDC)، پەیمانگای نیشتیمانیی تەندروستی (NIH)، باردا (BARDA)، بەشی بەرگریی، کۆمپانیا تایبەتەکان، بەشی کشتوکاڵ و چەند دامەزراوەیەکی دیکەی حکومیی تێدایە.

ئەو بڕە پارەیەش یەکەم فەند و پارەپێدانە بۆ گەشەپێدانی ڤاکسینی دژەکۆڕۆنای نوێ، کە پێشتر بڕی ١.٢ ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی ڤاکسینی ئۆکسفۆڕد، بەناوی AZD1222، بۆ کۆمپانیای ئەسترازینیکا تەرخرانکرابوو.

ئامانجی نۆڤاڤاکس ئەوەیە کە بەزوویی لە کۆتایی ٢٠٢٠ دا نزیکەی ١٠٠ ملیۆن ژەم لە ڤاکسینەکەی ئامادەبکات. بەڵام کۆمپانیاکە ئەزموونی لە دروستکردن و دابەشکردنی ڤاکسین لە مەودایەکی فراوان و ژمارەیەکی زۆردا نییە، بۆیە هەوڵدەدات کە لەڕێی دروستکردنی کۆنتڕاکت لەگەڵ هەندێک کۆمپانیا، کەموکوڕییەکانی پڕبکاتەوە تاوەکوو لەکاتی خۆیدا ئامانجەکەی بپێکێت.

بەپێی رێکەوتنی ئەمریکا و کۆمپانیای نۆڤاڤاکس؛ دەبێت کۆمپانیاکە سەرەتا ڤاکسین بۆ ئەمریکا دروستبکات، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیاکە لەگەڵ هەندێک کارگە قسەدەکات بە مەبەستی گرێبەستکردن بۆ دروستکردنی نانۆپارتیکڵ و هەندێک پێویستیی دیکەی ڤاکسینەکە.

ڤاکسینی نۆڤاڤاکس، NVX-CoV2373، پڕۆتین سەبیونتە، ریکۆمبینانت گلایکۆپڕۆتین نانۆپارتیکڵ ڤاکسینە لەگەڵ یارمەتیدەری ماتریکس ئێم. دوای چوونەژوورەوەی ڤاکسینەکە بۆ ناو لەش، ڤاکسینەکە وەک دژەپەیداکەر رەفتاردەکات و بەرگریی لەش لەڕێی دروستکردنی دژەتەنەوە کاردانەوەی دەبێت، بەمەش بەکارهێنەر بەبێ تووشبوون بە کۆڕۆنای نوێ، دەبێتە خاوەنی دژەتەنی دژەکۆڕۆنا.
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×