رێگاکانی بەرزکردنەوەی بەرگریی لەش بزانە
  2020-07-07     
باشترین رێگا بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش‌و خانەکانی لەش بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لەتوشبون بەهەوکردنی ڤایرۆسی‌و زو چاکبونەوە له‌کاتی توشبون بەنەخۆشی ڤایرۆسیی لەرێگەی بەهێزکردنی بەرگریی لەشی خۆت:

۱_ جگەرە نەکێشان.

۲_ رۆژانە خواردنی برێکی زۆر لەلیمۆ، تەماتە، کاهو، برۆکۆلی، خەیار، چەوەنەری سور، گێزەر، پیاز، زەنجەفیل، سندی، سیر، زەردەچەوە، سپێناغ‌و سلق، بەزەلاتە یان شلەو شۆربا، هەروەها سێو، بایەم‌و گوێز، هێلکە، خورما، چای سەوز .... زۆر بەسودن.

۳_ زۆر خواردنەوەی ئاو ۱٠ بۆ ۱٥ پەرداخ رۆژانە.

٤_ ڕۆژانە وەرزشکردن بەردەوام خاوەنی هەر کێشێک بیت گرنگە وەرزش بکرێت. هەروەها راگرتنی کێشی ئاسایی گرنگە. (کێشی کەم یا زۆر هیچیان باش نیە بۆ بەرگری لەش). 

٥_ خەوی شەوی تەندروست ۷ بۆ ۸ کاتژمێر.

٦_ نەخواردنەوەی ماددە کحولیەکان یان زۆر کەمکردنەوەی.

۷_ئاگاداری خۆت بکە لەتوشبون بەراگرتنی خاوێنی دەستشۆردن‌و باش کولاندنی گۆشت‌و مریشک‌و باش شۆردنەوەی سەوزەوات.

۸_ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی سترێس و فشاریئیش و کاتدان بەخۆت بۆ ئیسراحەتی مێشکت. یاریکردن لەگەڵ مناڵ، مەلەکردن، یۆگا، شەوان زو نوستن، ڕۆشتنی به‌پێ‌و وەرزش، خواردنی‌ چای گوڵەبەیبون بۆ هێور کردنەوەی مێشک..

۹_ کەمکردنەوەی خواردنی رێستۆرانت‌و فاست فود خواردنی سەر عەرەبانە.

د. بینایی کامەران
پسپۆری خۆراک
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×