2020-07-03   2574     
بەپێی توێژینەوەیەك كە شیكردنەوەی ۲٠ توێژینەوەی گەورەی كردووەو لە٦/٤/۲٠۲٠ دا لەجۆرناڵی Cancerدا بلاوكراوەتەوە. تیایدا دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی كە بەرێژەیەكی زۆر ریشاڵ لەخواردنیاندا هەبووە ٪۸، ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجەی مەمك تیایاندا كەمتر بووە بەبەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی كە ریشاڵ كەم لەخواردنی رۆژانەیاندا هەبووە. ئەمەشیان گەرانۆتەوە بۆ ئەوەی كە ریشالی ناو خواردنەكان یارمەتی دابەزاندنی رێژەی شەكرو كەمكردنەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەكەن لەخوێندا.
لەبەرئەوە بۆ هەموو ئافرەتەكانو بەتایبەتیش بۆ ئەو كەسانەی ئەگەری تووشبوونیان بەشێرپەنجەی مەمك زیاترە بەهۆكاری جیناتی یاخود ئەوە بێت كە شێرپەنجەی مەمك هەبێت لەخێزانی دەرەجە یەكیاندا هەبێت، پێویستە ریشاڵەكان زۆربكەن لەخواردنیاندا.
ریشالەكان بەشێوەیەكی سەرەكی لەپێكهاتەی سەوزەواتدا هەنو بەتایبەتتریش لەسەوزەواتی سەر ئەرزدا وەكو (برۆكلی، قەرنابیت، كەلەرم، كاهوو، سلق، سپێناخ، كەرەوز، ترخونو نعناو.... هەموو سەوزەكانی تریشدا هەن. وەهەروەها ریشالەكان لەمیوەو چەرەساتو پاقلەمەنیو ساوەرو نانی بۆرو شۆفانو ... هەن بەرێژەی جیاواز بەڵام سەو زەواتی سەر ئەرز زۆر دەوڵەمەندن بەریشاڵەكان بۆیە دەبێت پشتمان بەخواردنی سەوزەواتەكان ببەستین بۆ دەستكەوتنی ریشاڵەكانو وە بەرای من زۆر گرنگە هەر یەكێكمان ۲ـ۳ ژەممان لەهەفتەیەكدا تەنها پێكهاتبێ لەسەوزەوات واتە بێ هیچ پێكهاتەیەكی ئاژەڵیی نەبێت لەژەمەكەماندا واتە meat free بێت.
د. ئیسراء كهمال شاه محمد
پزیشكی گشتی/ پسپۆری بواری قەڵەویو لاوازی
ماستەر لەزانستی خۆراك – زانكۆی كینگز كۆلیج لندن- بریتانیا
ئەندامی تۆماركراوی پسپۆرانی خۆراك- بریتانیا
ئەندامی پسپۆرانی خۆراكی كەنەدیو ئەمریكی
دهرچووی زهمالەی چێڤنینگی بەریتانی