قایمقامیەتی سلێمانی: كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان لەژێر چاودێری ئەندازیاری كشتوكاڵیدا بن
  2019-04-02     

 

بەمەبەستی پێداچونەوە بە كاری نوسینگە و كۆمپانیا كشتوكاَلییەكان و چاودێری ئەو دەرمان و مادە قڕكەرانەی دەفرۆشرێن كۆبونەوەیەك لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەرێوەچوو، راشیدەگەیەنێت كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان لەژێر چاودێری ئەندازیاری كشتوكاڵیدا بن.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: رزگار حەمەد خدر- جێگری بەرێوبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: كۆبونەوەكە بە سەرپەرشتی ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی و بەشداری نوێنەری بەرێوبەرایەتی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری و شارەوانی و باخچەكانی سلێمانی و لیژنەی باڵای بەدواداچوونی نوسینگە كشتوكاڵییەكان و سەندیكاكانی ئەندازیارانی كشتوكاڵی و پزیشكانی ڤێتێرنەری و فرۆشیارانی كەلوپەلی كشتوكاڵی بەرێوەچوو، ئامانج لێی بەدواداچوونی نوسینگە كشتوكاڵییەكان و مەشتەلەكان بوو بەتایبەت بابەتی مادە قڕكەرەكان و ئەو دەرمانانەی هاوردە دەكرێن و پێویستە بەرێگای یاسایی هاوردە بكرێن و رێگەپێدراو بن، رێگەش بگیرێت لە هاوردەكردنی دەرمان و پەینی كیمیایی و مادە قركەرە زیانبەخش و بەسەرچووەكان، ئەوەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و بەرهەمهێنانی خۆراكێكی شیاو بۆ بەكارهێنان.


وتیشی: لە كۆبونەوەكە بڕیاردرا سەرجەمی نوسینگە و كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان لەژێر چاودێری ئەندازیاری كشتوكاڵیدا بن كە ئەندامی سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی و هونەروەرانی كشتوكاڵی بن و لەژێر چاودێری و رێنمایی ئەواندا دەرمان بدرێت بە جوتیاران و خانووە پلاستیكییەكان و باخەكان، بەهیچ شێوەیەكیش رێگە نادرێت نوسینگە و كۆمپانیای كشتوكاڵی بەبێ‌ ئەندازیاری كشتوكاڵی كار بكات.


هاوكات بریار درا لەگەڵ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی باخچەكان سەرژمێرییەكی تەواوی نەمامگاكان و مەشتەلەكان بكرێتەوە بۆئەوەی چاودێری وردی هاوردە و فرۆشتنی نەمام بكرێت. بڕیارێكی تری كۆبونەوەكە بریتی بوو لە پێداچونەوە بە هاوردەكردنی بنەتۆو، بۆئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی كە ئەو بنەتۆوەی هاوردەدەكرێت گونجاو و رێگەپێدراوە و رێگە نەدەین بنەتۆی تۆمار نەكراو هاوردە بكرێت.


رزگار حەمەد ئاماژەی بەوەش كرد كە بەهاوكاری لیژنەكانی قائیمقامیەت و ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكان كار بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە دەكەن و ئامانجیان دەستكەوتنی بەرهەمێكی تەندروستە لەلایەن جوتیارانە وە بۆ هاوڵاتیان.


زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×