دەرمانی ئەکالابروتینیب کاریگەریی باشی لەسەر دەرەنجامی نەخۆشیی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا هەیە
  2020-06-12     
ئا: د. عیسا عه‌بدولره‌حمان

دەرمـانیی ئەکالابروتینیب "Acalabrutinib" کـاریــگەریــی باشی لەسەر دەرەنجامی نەخۆشیی ڤایڕۆسی کۆڕۆنای نوێ هەیە لـەو نـەخـۆشـانەی بـەســەختـی تووشــی نەخــۆشییە ڤایڕۆسییەکە بوون. تـوێژینەوەیەک بەبەشداری ١٩ نەخۆش ئەو ئەنجامەی نیشاندا.

توێژینەوەیەک لەلایەن "مارک رۆشسکی" و هاوڕێکانی لەگەڵ بەشی شێرپەنجـەی لیمفۆیدەکان لە پەیـمانـگـای نیشتیمانیـی ئـەمـــریکـی بۆ نـەخۆشییـە شێرپـەنـجەیـیـەکـان، لــە شــاری بێسێزدای ویــلایــەتی مــاریــلاند، بـەڕێوەبرا. توێژیــنەوەکــە بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمێکی پەیمانگای نیشتیمانیی ئەمریـکا بۆ نەخۆشییە هەستەوەرییەکان و گوازراوەکان و ســەنتەری پـــزیشکــیی ســـەربــازیی لە شـــاری بێسێزدا ئــەنــجامــدرا. ئەنجامەکانی توێژینەوەکەش، لە گۆڤاری "Science Immunology" بڵاوکرانەوە.

توێژینەوەکە لەسەر ١٩ تووشبـــووی نەخۆشــیی ڤایڕۆســی کۆڕۆنای نوێ ئەنجامدرا، کە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون، نەخۆشەکان؛ ئاستی ئۆکسجین لە خــوێنیان کـــەمبــووبوو، هەروەها بەڵگەی هەوکردن بەردەستبوو. ١١ نەخۆشـــیان، لە کۆی ١٩ نەخۆش، ئۆکسجینیان لەسەر بـوو بۆ ماوەی ٢ رۆژ، هەشت نەخۆشەکەی دیکەش لەسەر ئامێری هـــەناسەدانی دەستکردبوون بۆ تێکرای ماوەی نێوان "١ – ٢٢ رۆژ".

لـــە مـــــاوەی ١ – ٣ رۆژدا دوای وەرگرتـــنـی دەرمـــــــانی ئەکالابروتینیب، زۆربەی ئەو نـەخــۆشــــانەی ئۆکـسجینیان لەســـەر بوو، هــــەوکردنیان کەمــــبووەوە و هەناسەدانیان باشتربوو، هەشت نەخۆش لەو ١١ نەخۆشە، توانای راگرتنی وەرگرتنی ئۆکسجینان هەبوو، لـــەمـاوەی ٦ – ١٠ رۆژیـشدا دوای وەرگرتنی دەرمانەکە، لە نەخۆشخانە دەرچوون.

ئەو هــــەشت نەخــــۆشەی دیــــکەش کە لەسەر ئامـــــێری هەناسەدانی دەستکرد بوون، ئەنجامەکان تەواو باشنەبوون، چواریان توانایان هەبوو کە هەناسەی دەستکردیان لـــەسەر هەڵبگیرێت، دووانیان لە نەخۆشخانە دەرچوون و دووانیان مردن. ویندەم وێڵسن، هاونووسەری توێژینەوەکە تێبینیکرد؛ گرووپی هەناسەی دەستکرد، ئەوانەی تێدابوون کە سستیی ئەندامەکانی لەشیان هەبوو لەو کاتەی دەرمانەکە دەستیپێکرابوو".

دەرمـــانی ئەکالابروتینیب، ئــەنـزیمی تایرۆســــین کـاینەیس "BTK" رادەگــرێت، هــەروەها دەرمانەکە خـــانەی خــڕۆکەی سپی بەناوی "macrophage" دەکاتە ئامانج کە دەبێتەهۆی گەردەلوولی سایتۆکاینەکان، بەمەش دەرمانەکە دەبێتــەهۆی کەمکردنەوە و دامرکاندنەوەی نیشانەدانەرە هەوییەکان.

سەرچاوە؛ مێدسکەیپ
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×