2020-06-09   962     
ئا: ئەیاد محمد
لەتاقیگەی زانکۆی گەرمیان پشکنین بۆ ئەو سامپڵانە دەکرێت کە لەلایەن تیمەکانی تەندروستی گەرمیانەوە وەردەگیرێت و ڕێژەکەی زیاد دەکرێت، سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت "هەماهەنگی باش لەنێوان تەندروستی و زانکۆدا هەیە ئەوەی لەتواناماندا بیت دەیخەینە خزمەتی تەندورستیەوە".
دکتۆر فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، سەبارەت بەپشکنین لەتاقیگەی زانکۆ بەئاوێنەی راگەیاند "بەداخەوە ئاماژە تەندروستەکان پێمان دەڵێ ژمارەی توشبوانی ئەم پەتایە ڕۆژانە لەهەڵکشاندایە، گەرمیانیش بەدەرنیە لەم حاڵەتە، هەر لەسەرەتای دۆخەکە، وەک زانکۆی گەرمیان بیرمان لەوەکردەوە، کە چۆن بەشێک لەو ئامێرانە بەهیمەت و هاوکاری یەکێک لەو خێرخوازانە بخهینە خزمەتی هاوڵاتیان و تەندروستیەوە''.
ئەو وتی "ئێمە لە 19 مانگی 4 تاقیگەکەمان کردەوە لە 21 ی 4 ڕۆژانە بە بەردەوامی پشکنینەکان، ئەوەی کە لەتەندروستی گەرمیان وەکو سامپڵ وەرگیرابێت، نێردراوە بۆ زانکۆی گەرمیان لەتاقیگەکە ئەو پشکنینانە ئەنجامدراوە، ئەنجامەکانیمان ڕادەستی تەندروستی گەرمیان کردوەتەوە، لەئێستادا کەپلان وایە لەگەڵ تەندروستی گەرمیاندا ڕۆژانە ڕێژەی سامپڵەکان زیاتر وەربگیرێت هەر لەسبەینێوە بەشێک لەو سامپڵانە ڕادەستی تاقیگەی زانکۆی گەرمیان دەکرێت، بەشێکیشی لەتەدروستی گەرمیان خۆی سامپڵەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت ئەنجامەکانیان ڕائەگەیەنرێت".
سەبارەت بەتوانای زانکۆ لەم دۆخەدا تاچەند ئەتوانن هاوکاری یەکبن لەگەڵ تەندروستی گەرمیان، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان وتی "وەک زانکۆی گەرمیان ئێمە قسەمان لەسەر ئەوە کردوە بۆ هەر ئەگەرێکی تر کە لەتوانای زانکۆدا بێت پێویست بکات بۆڕوبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە هاوکار دەبین تەنانەت بەوەیش کە بەشێک لە بەشەناوخۆییەکان بخەینە خزمەتی کەرتی تەندروستیەوە، خوانەخواستە لەحاڵەتێک کەپێویستان پێی بێت".
لەوڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کەسانی تایبەتمەند بەو کارە ئایا توانایان لەو ئاستەدایە کە بەرەوپێش چونێکی زیاترلەگەرمیان ڕوبدات، فەرهاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان وتی "وەک وتم لە 21 مانگی چوار ئێمە تێستمان وەرگرتوە، هەم لەڕوی توانای مرۆییەوە ئێمە شەش لەو دکتۆرە بەڕێزانەی کەکارلەسەرتاقیگەکەدەکەن، هەم ڕاهێنراون، هەم پسپۆڕیەکانیان هەمان ئەوپسپۆڕیەیە کەلەڤایرۆساتدا کاریانکردوە، وەکاری توێژینەوەیان لەبوارەکا ئەنجامداوە لەڕابردودا، هەموشیان دەرچوی وڵاتە پێشکەوتوەکانی وەک بەریتانیاو ئەڵمانیان:"
دەربارەی لیڤڵی ئەو ئامێرانەش بەکاریدەهێنن، د.فەرهاد وتی "لەڕوی ئامێرەوە تاقیگەکە لەلیڤڵی 2 دایە، هەمان ئەو ئامێرانانەن کەلەوڵاتە پێشکەوتوەکان ئێستا بۆپشکنینی کۆرۆنا پشتی پێدەبەستن"
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان لەبارەی هەماهەنگی زانکۆ و تەندروستی گەرمیان وتی "ئێمە لەڕابردوشدا تەنسیقێکی باش لەنێوان هەردولا هەبوە، تەئکیدمان لەوەکردوەتەوە کەئەم پشکنینانە لەبەر زیادبونی حاڵەتەکە پێویستەکا ڕێژەکەی زیادبکرێت، لەچەن ڕۆژی ڕابردوشدا دانیشتمانکردوەو پێکەوە قسەمانکردوە، ئێستا ڕێژەکە وردە وردە سامپڵەکان زیاتر وەردەگیرێت، ژمارەی تیمەکانیان کەسامپڵ وەردەگرێت زادیکردوە، تەنسیقێکی باش هەیە تەنانەت لەڕوی کەرەستەوکەلوپەلەشەوە ئێمە هەموئامادەکاریەکمان پیشانداوە، ئەوانیش بەهەمان شێوە، قەرار وایە لەسبەینێوە ڕێژەکە، هەم لەلای ئێمە هەم لەلای ئەوان سامپڵی زۆر تر پشکنینی بۆ بکرێت"
تادێت لەسنوری گەرمیان حاڵەتەکانی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا ڕو لەهەڵکشانە هاوکات لەسنوری ئیدارەی گەرمیان تائێستا بەپێی زانیارەکانی ئاوێنە ڕۆژانە نزیکەی 70 پشکنین لەلایەن تەندوستی گەرمیانەوە بۆهاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت
هاوار وشیار بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تایبەت بەکۆرۆنا بەئاوێنەی ڕاگەیاند "تائێستا ئەوکەسانەی کەلەژێر چاودێری پزیشکدان ژمارەیان 51 کەسەو هەروەها ژمارە چاکبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا 5 کەسە و 1 کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانی لەدەست داوە".