رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانی‌ له‌باره‌ى به‌كارهێنانى جگەرە و نێرگه‌له‌ هۆشداری دەدات
  2020-06-08       2783       

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی زۆربونی ژمارەی توشبوانی رۆژانەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی جیهاندا دەدات، هۆکارەکەی بۆ پابەندنەبونی هاوڵاتیان بە رێنماییەکانی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی بەربەستەکانی بەردەم بڵاوبونەوەی پەتاکە لەلایەن دەوڵەتەکانەوە دەگەڕێنێتەوە، دەشڵێت، جگەرە و نێرگەلە هۆکارن بۆ زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا.

ئاوێنه‌: ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كه‌ ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ وڵاتانى جيهان ده‌ستيان به‌ سووككردنى ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ كردووه‌ كه‌ پێشتر بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك بۆ رێگريكردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤايرۆسى كۆڕۆنا رايانگه‌ياندبوو و، جارێكى دى ژيان له‌ چه‌ند كه‌ر‌تێكى وه‌ك كافتيريا‌ و ناوه‌نده‌ گه‌شتيارييه‌كان ده‌ستى پێكرده‌وه‌.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا لە پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەتی خۆی هۆشداریدا لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگەی کێشانی جگەرە و نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکاندا و داوای لە وڵاتانی جیهانیش کرد ئەو کارە قەدەغە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ کەمکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێز رێکخراوی تەندروستی جیهان رێنمایی دەردەکات بە قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکاندا، چونکە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانيى له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر پێگه‌ى نووسينگه‌ى هه‌رێميى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وتى، ١٥وڵات له‌ وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بڕيارێكى بوێرانه‌يان داوه‌ له‌باره‌ى‌ قه‌ده‌غه‌كردنى نێرگه‌له‌ به‌شێوه‌يه‌كى كاتى له‌ شوێنه‌ گشتييه‌كان، دوو وڵاتيش پێشر قه‌ده‌غه‌يان كردبوو، به‌مه‌ش كۆى گشتى ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌كارهێنانى نێرگه‌له‌يان له‌ شوێنه‌ گشتييه‌كان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ ده‌بێته‌ ١٧ وڵات.

رێكخراوه‌كه‌ هۆشداريشى دا، به‌كارهێنانى نێرگه‌له‌ رێگايه‌كه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى “كۆڤيد – 19” به‌هۆى به‌كارهێنانى هاوبه‌شى له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك له‌ شوێنه‌ گشتييه‌كان و له‌ گردبوونه‌وه‌‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا، ئه‌مه‌ش دوورى جه‌سته‌يى نێوان كه‌سه‌كان ئه‌سته‌م ده‌كات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×