2020-06-05   3804     
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌چه‌ڵن زیاتر ئه‌گه‌ری توشبونيان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه.
ئاوێنه: پرۆفیسۆر كارلۆس وامپیر، ئه‌نجامده‌ری توێژینه‌وه‌كه له‌زانكۆی براون به‌رۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، دیارده‌ی كه‌چه‌ڵی له‌پیاواندا هۆكارێكه بۆ ده‌ركه‌وتنی نیشانهكانو ئه‌گه‌ری توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌وته‌ی ئه‌و توێژه‌ره، به‌شێكی زۆر له‌پیاوانی توشبو به‌كۆرۆنا له‌ئیسپانیا ئه‌و پیاوانهبون كه به‌ده‌ست ڕوتانه‌وه‌ی قژیانه‌وه ناڵاندویانهو كه‌چه‌ڵ بون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی تایبه‌ت به‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری ووهانی چین كه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه بڵاوده‌كرایه‌وه، ڕێژه‌ی توشبووان به‌كۆرۆنا له‌پیاواندا زیاتره به‌به‌راورد به‌ژنان، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی مردنیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه له‌ناو پیاواندا دو هێنده‌ی ژنانه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف، شێوازی ژیان، جگه‌ره‌كێشان‌و جیاوازی به‌رگری له‌ش مه‌ترسی مردن به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی ده‌گۆڕێت.