باربارا سی له‌ر
تایبەت بەئاوێنە
بێده‌نگی ره‌نگه وشه‌یه‌ک بێت، وشه‌یه‌ک دژ به خۆی (پارادۆکس)، بێده‌نگی وشه‌ی بێده‌نگی، له‌هه‌مانکاتدا به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه هه‌ست ئه‌که‌ین که ئه‌م وشه‌یه په‌یوه‌سته به وشه‌ی گریانه‌وه، گریانێکی بێده‌نگ، که له‌هه‌موو دهربرینهکانیتر جودایه، ئه‌م هاواره بێده‌نگییه رووبه‌رووی که‌س ناکرێته‌وه‌و که‌سیش وه‌ریناگرێت، ئه‌و گریانه‌یه که ژێرپێ ئهخرێتو تاوانبار ئه‌کرێت. (مۆریس بلانشۆ)
ئه‌گه‌ر بێده‌نگی جارێکی‌تر بێت بۆ ئه‌وه‌ی شارستانییه‌ت وێرانکات، بێده‌نگییه‌کی دوو تائهبێت، ده‌نگ به‌رزو بێئۆقره له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی وشه‌که‌دا. (جۆرج ستاینه‌ر)
سه‌فه‌ر بۆ کوردستان بۆ من مانای ئه‌وه بوو بگه‌مه شوێنێک که له‌پێشینه‌دا ده‌رباره‌ی چیرۆکی زۆرم بیستبوو، وێنه‌ی زۆرم دیبوو، له‌کاتێکا که هه‌وڵمئه‌دا پێکه‌وه‌یان بنوسێنم وه‌ک پاشماوه‌ی وێنه‌یه‌کی دڕا‌و، هه‌میشه له‌کۆتاییدا چه‌ند پارچه‌یه‌کی ونبوو.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به‌نیازبووم سهردانیانکهم، له‌و چیرۆکانه‌ی که ده‌رباره‌یان بیستبووم بینیبوومن، دڵخۆشم به‌وه‌ی بڵێم که پاش بینینیان، پاش ئاشنابوون پێیان، هێشتا نه‌متوانی سه‌رتاپا پارچه‌کانی وێنه‌که کۆکه‌مه‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌یگێرمه‌وه ته‌نها تیلهیهکه له‌په‌نجه‌ره‌یه‌کی بچکۆله‌وه بۆ دونیایه‌کی فراوان.
له‌مانگی ئاداری (2010) سه‌ردانی کوردستانم کرد. به‌هار له‌ئه‌وپه‌ری ئاڵوواڵایدا بوو، دهشتو ده‌ر له‌به‌رگێکی سه‌وزا خۆی ده‌نواند، خۆریش شه‌رمی نه‌ئه‌کرد له‌پێشاندانی رواڵه‌تی خۆی.
قسه‌کردن ده‌رباره‌ی من، منێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ نوسین ده‌رباره‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره جۆرێکه له‌هه‌ڵه. هه‌ر لهگهشتنمهوه خێزانی گه‌وره له‌ده‌ورم بوون، که میوانداریانکردم بهخانهخۆییهکهوه وه‌هاوه، که له‌وه‌وپێش له‌ژیانمدا هه‌رگیز، له‌لایه‌ن هیچ که‌سێکه‌وه، ئه‌زموونم نه‌کردبوو. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ باوه‌شکردنه‌وه‌و هه‌ندێ تیله ئاڵابوون له‌دڵه‌راوکێ، به‌ڵام هه‌رگیز دوودڵیان نه‌کرد له‌وه‌ی پێمبڵێن پێخۆشحاڵین به‌دیدارت. ئه‌مه بۆ من مانای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که خۆشحاڵین به‌وه‌ی بتناسین، ئه‌مه‌ش بووه یه‌که‌م خاڵی به‌ریه‌ککه‌وتن.
پرسیاری ناکۆتا ده‌رباره‌ی هه‌ندێ به‌شی ژیان. زۆربه‌ی کات هه‌ریه‌که‌مان چاوه‌روانی وه‌ڵامێکی جودامان ئه‌کرد. هه‌ریه‌که‌مان کۆڵه‌پشتێکی پر له‌وێناو خه‌یاڵی پێشینه‌مان ده‌رباره‌ی یه‌کتر بۆ یه‌کتر هه‌ڵرشت. ههوڵمانئهدا به‌راوردێک بکه‌ین له‌نێوان ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی که به‌رگوێمان ئهکهوتو ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی که له‌ئاگایی پێشینهماندا هه‌بوو. زۆربه‌ی جار پێکه‌وه نه‌ئه‌گونجان. ئه‌و جیاوازیانه‌ی که چاوهنواربووین بیاندۆزینه‌وه له‌گه‌ڵیانا کۆمه‌ڵێک هاوشێوهییو له‌یه‌کچوون سه‌ریانهه‌ڵدا. سه‌رباری ئه‌مه کێ له‌ئێمه له‌و پێگه‌یه‌دا بوو بتوانێ خۆی به‌نوێنه‌ری دونیایه‌کی به‌رینی وه‌ک رۆژئاوا یان رۆژهه‌ڵات بکات.
هه‌ریه‌که‌و له‌ئێمه ته‌نها ده‌یتوانی ده‌رباره‌ی خۆی قسه بکات، زۆرجاریش ئه‌م خوده زۆر له‌وه ناجێگیرو ئاڵۆزتره که که‌سێک به‌ته‌واوی یان به‌گشتی وێنا یان نوێنه‌رایه‌تی بکات. گومانی تیا نه‌بوو کاتێک ئێمه جیاوازییه‌کانمان ده‌بینیه‌وه زیاتر نزیکبوون له‌جیاوازییه ناوه‌کییه‌کانی پۆلێنه‌کان خۆیان.
ژیان له‌کوردستان له‌وه ئه‌چێت به‌ساته‌وه‌ختی گۆڕانێکی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕێت. یه‌کێک له‌م گۆڕانه گه‌ورانه له‌وه‌ئه‌چێت ئه‌وه‌بێت که ئێستا ئه‌م وڵاته به ساته‌وه‌ختێکی هێمنا گوزه‌ر ده‌کات.
بێگومان ئه‌مه دهسکهوتێکهو مانای زۆره بۆ وڵاتێک که به‌هه‌زاران له‌خه‌ڵکه‌که‌ی به گاز‌و به ده‌یان هه‌زار به سهرنوقمکردن (ئه‌نفال) له‌ناوچوون. ناو‌و یاده‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه له‌یاده‌وه‌ری ئه‌م خه‌ڵکه‌دا بۆ سه‌رده‌مانێکی زۆر ده‌مێنێته‌وه. رۆژانی بوونم له‌وێ هاوئاهه‌نگ بوو لەگه‌ڵ یاده‌وه‌ری ئه‌نفالدا. رووداوێک سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار که‌س بران بۆ بیابانه‌کانی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌وه‌ی به ژێر لمه‌وه بکرێن‌و ئه‌و گوندانه‌ی که تیا نیشته‌جێبوون که ژماره‌یان نزیکه‌ی چوارههزاربوو تهختو وێرانکران.
ئه‌م ئه‌زموونه تراژیدیه زیاتر به روونی له‌رواڵه‌تی ئه‌و ژنانه‌دا ده‌رئه‌که‌وت که له میانه‌ی ئه‌و فلیم‌و دۆکیومێنتانه‌دا له‌رۆژانی مانه‌وه‌مدا له‌وێ بینیم. ئافره‌ته‌کان بێده‌سه‌ڵات ده‌رئه‌که‌وتن له‌به‌رامبه‌ر هێزێکدا که هه‌رگیز تێر لهپلیشانهوهیان ناخوات.
ئه‌م ئافره‌تانه که بێده‌نگ بوون بێده‌نگبوونیان هه‌رگیز نشوستی نه ئه‌هێنا لهدهربرین. وه‌ک بلانشۆ ئاماژه‌ی پێئه‌دات: گریان له‌هه‌موو زمانه‌کان تێئه‌په‌رێ، ته‌نانه‌ت کاتێکیش که هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دات که دهربرێکی زمانی بێت. هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌سته‌کانه - مانایه‌که که هه‌میشه پاش ئه‌خرێت، نابوت ئه‌کرێت. هه‌روه‌ها فۆکۆ بیرمان ئه‌خاته‌وه که گریان پێکهاته‌یه‌که به ته‌نیشت وتراوهکانهوه - له‌په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵیاندا له‌نێو سه‌رتاپا ستراتیژییه‌کاندا. به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی ئه‌زمونکردنی ئازار‌و له‌ناوچوون بێده‌نگی ده‌بێته مانادارترین زمان. سه‌رباری ئه‌مه بایه‌خێکی که‌م دراوه‌ته زمانی بێده‌نگی.
بۆ کورد پاش مێژوویه‌ک له‌شه‌رو ناسه‌قامگیری، ئاشتی یان ئاسایش پڕ بایه‌خترین به‌هایه. ئاشتی ده‌رفه‌ت ئهرهخسینی بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی خود. به جۆرێک نیشته‌جێ بوون له‌ماڵدا ئه‌بێته مایه‌ی جۆرێک له‌ئارامی. ئه‌مه له‌کوردستان له‌و گه‌شه‌یه‌دا ده‌بینرێت که له‌بواری بیناسازیدا رووئه‌دات.
گرده نزم‌و نه‌رمه‌کانی ده‌وری سلێمانی، شاخه به‌ردینه‌کانی ده‌وری ده‌ربه‌ندیخان، ده‌شتاییه‌کانی ده‌وری که‌لار جۆرێک له‌جوانی تایبه‌ت ئه‌به‌خشنه سه‌رزه‌مینی کوردستان. سه‌رباری ئه‌م جوانییه جێی داخه که زۆر که‌م رێزی لێئه‌گیرێت، خه‌ڵکی وه‌ک پانتاییه‌ک ده‌یبینن که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان له‌گه‌ڵیا نه‌بێت، زۆر که‌مته‌رخه‌مانه پاشه‌رۆکانیان له‌هه‌موو جێگایه‌کدا به جێده‌هێڵن. مرۆڤ سه‌ری سوردهمێنی له‌کاتێکا هێنده خه‌ڵك له‌ناوچوون له‌پێناوی ئه‌م خاکه‌دا که‌چی ئه‌وه‌نده به‌بێ نرخ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا ئه‌کرێت.
پێکهاته‌ی خێزان‌و پێکهێنانی رۆڵێکی هێجگار گه‌وره ده‌گێرێت له‌نێو کۆمه‌لگای کوردی‌دا. شوکردن یان ژن هێنان زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێکی چالاکی کۆمه‌ڵگا. ئه‌مه به‌تایبه‌ت زیاتر جێی بایه‌خه له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه. لای کچان هه‌ر له ته‌مه‌نێکی منداڵییه‌وه بایه‌خدان به شوکردن له‌وه ئه‌چی له‌سه‌رووی هه‌موو بایه‌خه‌کانی تره‌وه بێت، زیاتر له‌خوێندن. هه‌ر ئه‌مه وه‌هایکردوه زۆر ئافره‌ت پله‌یه‌کی نزمی خوێندن به‌ده‌ستبهێنن، ناچاربن بۆ شوو واز له‌خوێندن بهێنن. له‌لایه‌کی تره‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، ئاگایی بۆ گرنگی خوێندن له‌نێو خه‌ڵکیدا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
له‌گونده‌کان قوتابخانه هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی خوێندنه‌وه‌یه‌و نه‌خوێنده‌وارن، پرۆگرامی له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واری.
پرۆگرامی خوێندن له‌وه ئه‌چێت به گۆڕانێکی گه‌وره‌دا بروات. زۆر ده‌بیستی ده‌رباره‌ی زانکۆی نوێ‌و قوتابخانه‌ی نوێ. له‌هه‌مانکاتدا زۆر گلهییو گازنده ده‌بیستی ده‌رباره‌ی چۆنێتی‌و ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌کانی خوێندن.
بۆ زۆربه‌ی ئافره‌تان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به خوێندنێکی که‌مه‌وه، زۆر گرانه بگه‌نه شوێنه گشتییهکانو ده‌نگیان ببیسترێت. هه‌ر چه‌نده له‌شاره‌کاندا زیاتر‌و زیاتر ئافره‌ت ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ره‌خسێ هه‌تا ده‌ستی بگاته بواری گشتی. گه‌شه پێدانی ئه‌م لایه‌نه‌و به‌شداری پێکردنی ده‌نگه جیاوازه‌کان زێده گرنگه بۆ گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسی. ده‌بێ ئه‌وه بوترێت که پیویست نیه له‌م روانگه‌یه‌وه رۆژئاوا وه‌ک نموونه‌یه‌ک وه‌ربگیرێت. بروابوون به‌وه‌ی که ژیان به‌هه‌شته بۆ ئافره‌ت له‌رۆژئاوا هه‌ڵه‌یه. مامه‌ڵه‌ی خراپی ئافره‌ت له‌رۆژئاوا زیره‌کانه له‌ژێر توێژ‌و رووکه‌شی جودا جودا شاراوه‌ته‌وه به جۆرێک گرانه هه‌ست به‌بونیان بکه‌یت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه تێیبنواریت. بۆ نموونه موچه‌ی که‌م له‌به‌ر ئافره‌ت بوون. دواکه‌وتن له‌پیشه‌و کۆمه‌ڵگا به هۆی بوونی مناڵه‌وه، پشتگوێ خستنی زۆربه‌ی ئه‌و بوارانه‌ی که په‌یوه‌سته به ئافره‌تانه‌وه له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه چونکه زۆربه‌یان پیاون، که‌م به‌شدارکردنی ئافره‌تان له سیاسه‌تدا به هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌ته‌وه (ته‌نها ئه‌و ئافره‌تانه بواریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت که له‌بیرکردنه‌وه‌دا وه‌ک پیاون) ئه‌مانه‌و چه‌ندین بواریتر.
ئه‌مرۆ بێده‌نگکردنی ئافره‌ت کێشه‌یه‌کی گه‌ردونییه. ئه‌م دیاریده‌یه به چه‌ندین جۆر‌و شێوازی جیاجیا به‌رێوه ئه‌چێت.
بۆ زۆربه‌ی کێشه‌و قه‌یرانه‌کان له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ئافره‌ت له‌هه‌موان زیاتر باجه‌که‌ی ئه‌دات. ئه‌مه ته‌نانه‌ت له‌زۆر بواری ساده‌شدا. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پیاو ئاره‌زووی ژن بکات، ئه‌م ئاره‌زووکردنه به پێی داب‌و نه‌رێت رێپێنه‌دراو بێت. ئه‌وه پیاو نیه که ده‌بێ چاوه‌کانی دابه‌ستێ به‌ڵکو ئافره‌ته که ده‌بێ خۆی له ژێر جلا بشارێته‌وه. هه‌ندێجار ئه‌م دیمه‌نه لهکاریکاتێر ئه‌چێت، پیاوێک ده‌بینی به‌که‌مترین جله‌وه له ساتی گه‌رمادا، به ته‌نیشت ئافره‌تێکه‌وه که به‌ته‌وای داپۆشراوه. که‌چی که‌س ناپرسێت ئه‌گه‌ر ئه‌و دووه هه‌ردوو وه‌ک یه‌ک مرۆڤ بن ئه‌وا هه‌ردوو وه‌ک یه‌ک هه‌ست به‌گه‌رما ئه‌که‌ن.
دیاره کێشه‌که لێره‌دا سه‌رپۆش نیه. ئه‌وه ماف‌و ئازادی هه‌موو تاکێکه، به‌ڵام گرنگی رۆڵ‌و پله‌و پایه‌ی ئافره‌ته له‌چاوی ئه‌وانی تره‌وه. بۆچی ئافره‌ت ده‌بێ رۆڵه سه‌خته‌که، رۆڵه گرانه‌که، رۆڵه ئازاراویهکه ببینێ، نه‌ک پیاو. ئه‌مه بۆ زۆر بواری تر راسته.
ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ها مایه‌ی سه‌رنجم بوو ئه‌و هه‌موو بایهخو گرنگهیهیه که به جوانی رووکه‌ش ئه‌درێت. ئه‌مه به تایبه‌ت زیاتر ده‌رئه‌که‌وێت له‌پرۆسه‌ی هاوسهرگهریدا. کاتێک کورێک ژن دێنێت، ئه‌وا یه‌که‌م پرسیاری هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌یه ئایا جوانه؟ به‌مه‌ش ته‌نها مه‌به‌ستیان جوانی روومه‌ته. ئه‌مه‌ش وه‌هایکردوه جوانی رواڵه‌ت لای ژنی کورد پر بایه‌خترین به‌ها بێت.
دیاره بۆ ئافره‌ت ئاسان نیه به‌رامبه‌ر ئه‌م کێشانه‌و کێشه‌یتری بوه‌ستێته‌وه. له‌سه‌ره‌تاوه ئاسان نیه هه‌ستیان پێ‌بکات، یان بیانکاته کێشه‌ی خۆی. چونکه له‌زۆر بواردا باجه‌که‌ی زۆر گرانه.
له‌کۆتاییدا، له‌و ماوه که‌مه‌ی که له‌کوردستان به‌سه‌رم برد هه‌ستمکرد که کۆمه‌ڵگای کوردی به ساته‌وه‌ختێکی گۆران‌دا ده‌روات له‌زۆر بواره‌وه. ئه‌مه‌ش جێی سه‌رسورمان نه‌بوو که گۆڕان ناوی یه‌كیک له‌پارته سیاسیه‌کان بوو له دوا هه‌ڵبژاردندا. ساته‌وه‌ختی وه‌ها هه‌ستیاردا چونکه له‌کۆتاییدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رتاپا پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ ساته‌وه‌ختێ زۆر بگۆڕێ. بۆیه بیرکردنه‌وه‌و گرنگیدان به جۆری گۆڕانه‌که گرنگه.