ئا: پۆڵای موهه‌ندیس
رونکردنەوەیەکی پێویست
ئەمریکاو عێڕاق بەنیازن مانگی داهاتوو پێداچوونەوە بەڕێکەوتنامەی ئەمنی نێوانیاندا بکەن، کە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن هەردو وڵاتەوە مۆر کراوە، ئەم پێداچونەوەیەو دەستکاریی کردن‌و داڕشتنەوەی جێی بایەخی هەمو لایەنە سیاسی‌و پێکهاتەکانی عێراقە.
بۆ کوردستانیش لەم ساتەوەختەدا هەر داڕشتنەوەو رێکخستنەوەیەکی ئەو رێککەوتننامەیە مەسەلەیەکی ئێجگار چارەنوسساز دەبێت. بۆ دیاریکردنی داهاتوی ئەم هەرێمەو چۆنیەتی تەرتیب کردنی دۆسیەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی‌و بونی هێزەکانی ئەمەریکا لەکوردستان.
ترامپ پێنج مانگی دیکە لەبەردەم تاقیکردنەوەی هەڵبژاردندایەو ئەوەی بەلایەوە بەپلەی یەکەم گرنگە بەدەستهێنانی دەنگی ئەمەریکییەکانو هەڵبژاردنەوەیەتی، لەبەرئەوە لەسەر لایەنە کوردییەکان پێویستە خۆیان بۆ هەمو ئەگەرێک ئامادە بکەن.
وەک ئاشکرایە له‌کاتی بانگه‌شه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێک له به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆک باڕاک حوسێن ئۆباما ئه‌وه بو که هه وڵی ئه‌وه ئه‌دات به زووترین کات پاشه کشێی هێزه‌کانی له عێراق جێبه‌جێ بکات.
پاش دانوساندنێکی دوور‌و درێژ له نێوان نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه بوو له ڕۆژی ٢٠٠٨⁄١١⁄٢٧ په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ١٤٤ ده‌نگ به‌رامبه‌ر به ٣٥ ده‌نگ ده‌قی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی و پلانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عیراق په‌سه‌ند کرد.
به‌شیک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی عێراق به تایبه‌ت سوننه‌کان و هه‌ندێکیش له شیعه‌کان به‌شداری ئه‌و کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان نه‌کرد که ته‌رخان کرابو بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه، به بیانوی ئه‌وه‌ی که په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ڕیکه‌وتنامه‌یه له ده‌ستدانی سه‌روه‌ری عیراقه.
پێشتریش له کاتی گه‌رمه‌ی دانوساندنه‌کاندا مالیکی ده‌سه‌ڵاتی له نوێنه‌ره‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه (هوشیار زێباری و له‌بید عهبباوی و چه‌ند لێپرسراوێکی تر) سه‌نده‌وه، راسته‌وخۆ مالیکی خۆی و دار‌و ده‌سته‌که‌ی سه‌رپه‌رشتی قۆناغه هه‌ستیاره‌کانی دانوساندنهکهیان ئه‌کرد.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕێککه‌وتننامه‌که‌یه:
دیباجه
كۆماری عیراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له دواییدا به زاراوه‌ی (هه‌ردوولا) ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت، بڕیار ده‌ده‌ن له گرنگی به‌هێزكردنی ئاسایشی هاوبه‌شیان و به‌شداریكردن له هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له عیراق و هاوكاریكردنی یه‌كتر له بواره‌كانی ئاسایش و به‌رگری، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمنكاری و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی سه‌روه‌ری و ئارامی و یه‌كێتی خاكی عیراق و سیستمه دیموكراتی و فیدراڵی و ده‌ستوورییه‌كه‌ی ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مجۆره هاوكارییانه له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕێزگرتنی ته‌واو له سه‌روه‌ری هه‌ریه‌كه‌یان بونیادنراوه، به‌پێی ئامانج و بنه‌ماكانی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها خواستی هه‌ردوولایه بۆ گه‌یشتن به لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش به جۆرێك كه هاوكاریی نێوانیان پته‌و بكات، به‌بێ بازدان و تێپه‌ڕاندنی سه‌روه‌ری عیراق له‌سه‌ر خاك و ئاو و ئاسمانی خۆی و له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ش كه هه‌ردوولا دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و پێگه‌یشتوون و خاوه‌نی سه‌روه‌رین، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه پێكهاتن:
ماده‌ی یه‌كه‌م: بوار‌و مه‌به‌ست
ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌موو ئه‌و حوكم و پێویستیه سه‌ره‌كییانه دیاریده‌كات كه مانه‌وه‌ی كاتیی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق و چالاكییه‌كانیان و پاشه‌كشه‌كردنیان له عیراقدا ڕێكده‌خات
ماده‌ی دووه‌م: پێناسه‌كردنی زاراوه‌كان
١ − ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی له‌سه‌ری پێكهاتوون" مه‌به‌ست له‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی خاكی عیراقه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌كارده‌هێنرێت له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا.
٢ − هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان"، مانای ئه‌و قه‌واره‌یه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موو كه‌سه‌كانی ناو هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا ده‌گرێته‌خۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌گه‌زه مه‌ده‌نیانه‌ی كه پێوه‌ی به‌نده له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌ل و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه له‌سه‌ر خاكی عیراقدا بوونیان هه‌یه.
٣ − ئه‌ندامی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان"، واتا هه‌ر تاكێك كه په‌یوه‌نداره به سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یان هێزه ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانی یان هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی یان ئێشكگرانی كه‌ناره‌كان.
٤ − ئه‌ندامی ڕه‌گه‌زی مه‌ده‌نی"، واتا هه‌ر مه‌ده‌نییه‌ك كه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا كاربكات. ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه به گشتی له عیراقدا نیشته‌جێن.
٥ − ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا كردووه و ئه‌وانه‌ی كار له‌گه‌ڵ ئه‌و بهڵێندهرانهدا ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا گرێبه‌ستیان كردووه": واتا هه‌ردوو زاراوه‌كه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه یان ئه‌و قه‌واره یاساییه غه‌یره عیراقیانه و ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه كارییان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن كه هاوڵاتی ئه‌مریكین یان له هاوڵاتیانی وڵاتی سێیه‌من و له عیراقدان بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاسایش بۆ هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یان به له جیاتی ئه‌وان له عیراقدا، ئه‌وه‌ش به‌پێی گرێبه‌ستێك یان گرێبه‌ستێكی مامناوه‌ندی له‌گه‌ڵ یان بۆ حسابی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌م دوو زاراوه‌یه‌ش ئه‌و كه‌س و قه‌واره یاساییانه ناگرێته‌وه كه عاده‌ته‌ن له‌سه‌ر خاكی عیراق نیشته‌جێن.
٦ − ئۆتۆمبیله ڕه‌سمییه‌كان": مه‌به‌ست له‌و ئۆتۆمبێله بازرگانیانه‌یه كه بۆ مه‌به‌سته ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت چاك بكرێن، هه‌ر له بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بۆ جمووجوڵكردن له‌سه‌ر ڕێگاوبانه جۆراوجۆره‌كان و بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان دروستكراون.
٧ − ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان": مه‌به‌ست له‌م ئۆتۆمبێلانه هه‌موو جۆره‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن و له بنه‌ڕه‌تدا بۆ به‌كارهێنان له ئۆپه‌راسیۆنه جه‌نگییه‌كان دروستكراون و ژماره و تابلۆی تایبه‌تیان هه‌ڵگرتووه، به‌پێی ڕێنماییه‌كان و ئه‌و سیستمانه‌ی له‌ناو هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
٨ − ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانی به‌رگریكردن": واتا هه‌موو ئه‌و ڕاكتۆر و چه‌ك و ئامێر و زه‌خیره و كه‌لوپه‌ل و ماده به‌كارهاتووانه ده‌گرێته‌وه كه به تایبه‌تی له شه‌ڕه ته‌قلیدییه‌كاندا به‌كاردێن و هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێویستیان پێیانه له‌ڕووی ئه‌و چالاكیانه‌وه كه له‌م ڕێككه‌وتنه‌دا له‌سه‌ریان پێكهاتوون و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به سیستم و ڕاكتۆرهكانی چه‌كه كۆمهڵكوژهكانهوه نییه، واتا (چه‌كی كیمیاوی و ئه‌تۆمی و ڕادیۆلۆجی و بایۆلۆجی و ئه‌و پاشماوانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌مجۆره چهكانهوه هه‌یه
٩ − عه‌مباركردن": واتا پاراستن و هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه‌ی به‌رگریكردن كه هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێویستیان پێیه‌تی و په‌یوه‌ندارن به‌و چالاكییانه‌ی له‌م ڕێككه‌وتنه‌دا له‌سه‌رییان پێكهاتوون.
١٠ − باج و میرانهكان": واتا هه‌موو ئه‌و باج و میرانانهی كه له هه‌ر جۆرێك بن (باج و میرانه‌ی گومرگیش ده‌گرێته‌وه)، به واتا ئه‌و باجانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه یاخود له‌لایه‌ن دامودهزگاكانییهوه یان پارێزگاكانییهوه به‌پێی یاسا و ڕێسا عیراقییه‌كان ده‌سه‌پێنرێت. ئه‌م زاراوه‌یه‌ش ئه‌و بڕه داراییانه ناگرێته‌وه كه چنگ حكومه‌تی عیراقی یان داموده‌زگاكانی یان پارێزگاكانی ده‌كه‌وێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان داوایان ده‌كه‌ن یاخود به‌ده‌ستیان ده‌هێنن.
ماده‌ی سێیه‌م
یاساكان
١ − هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا و تاكه‌كانی سه‌ر به ڕه‌گه‌زی مه‌ده‌نی پابه‌ند ده‌بن به ڕێزگرتنی یاساكان و دابونه‌ریت و ڕه‌وشته عیراقییه‌كانه‌وه، له‌كاتی هه‌ستانیان به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه، هه‌روه‌ها دوور ده‌كه‌ونه‌وه له ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره چالاكییه‌ك كه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا نه‌گونجێت. پێویستیشه له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
٢ − جگه له هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا و تاكه‌كانی ڕه‌گه‌زی مه‌ده‌نی، ڕێگه نادرێت به هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبستن به گواستنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌هۆی ئه‌و ئۆتۆمبێل و كه‌شتی و فڕۆكانه‌ی كه ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه ده‌یانگرێته‌وه، ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسا و ڕێنماییه عیراقیانهدا نه‌بێت كه جێبه‌جێده‌كرێن، به گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێوشوێنێكی تریشه‌وه كه ده‌كرێت حكومه‌تی عیراق ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.
ماده‌ی چواره‌م
ئه‌ركه‌كان
١ − حكومه‌تی عیراق داوای یارمه‌تی كاتی له هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ هاوكاریكردنی له هه‌وڵ و تهقهللاكانیدا له پێناوی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له عیراقدا، به‌و هاوكاریانهشهوه كه ده‌چێته بواری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له دژی ڕێكخراوی قاعیده و گروپه تیرۆریستییه‌كانی تر و گروپه له یاسا ده‌رچووه‌كان و پاشماوه‌كانی ڕژێمی پێشوو.
٢ − هه‌موو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی كه ئه‌نجامده‌درێن به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه و به ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراق جێبه‌جێده‌كرێن. هه‌روه‌ها ته‌نسیقی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی‌دا ده‌كرێت و لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌نسیقی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان (JMOCC) كه به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه پێكده‌هێنرێت، سه‌رپه‌رشتی هه‌موو تهنسیقكردنی هه‌موو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه ده‌كات، هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش كه په‌یوه‌ندیدارن به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه كه لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌نسیقی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ناتوانێت كاریان له‌سه‌ر بكات، ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ی وه‌زاری هاوبه‌ش ده‌كرێت بۆ ڕاییكردنیان.
٣ − له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، پێویسته ڕێزی ته‌واو له ده‌ستووری عیراق و یاساكانی عیراق بگیرێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ش به‌بێ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عیراق و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌و شێوه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عیراقی بۆی دیاری ده‌كات. ئه‌ركی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه كه ڕێز له یاساكانی عیراق و عورف و دابونهریتهكانی و یاسای په‌یڕه‌وكراوی نێوده‌وڵه‌تی بگرێت.
٤ − هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌وڵدانه‌كانیان بۆ هاوكاریكردنی یه‌كتری له‌پێناو به‌هێزكردنی توانا ئه‌منییه‌كانی عیراق، به‌و پێیه‌ی له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون، ئه‌وه‌ش مه‌شقپێكردن و ڕاهێنان و پۆشته‌كردنی سه‌ربازی و پاڵپشتی و كۆمه‌ككردن و بونیادنان و نوێكردنه‌وه‌ی سیستمه لۆجیستییه‌كان ده‌گرێته‌وه به بواری گواستنه‌وه و حه‌واندنه‌وه و ئیداره‌دانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقیشه‌وه.
٥ − هه‌ردوولا پابه‌ند ده‌بن به هێشتنه‌وه‌ی مافی به‌رگری له‌خۆكردن به شێوه‌یه‌كی دروست و شه‌رعی له‌ناو عیراقدا، هه‌روه‌ك ئه‌وه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراودا پێناسه كراوه.
ماده‌ی پێنجه‌م
خاوه‌ندارێتی كه‌لوپه‌له‌كان
١ − عیراق خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و بینا و دامه‌زراوه و ههیكهلانهیه كه بوار بۆ گوێزانه‌وه‌یان نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به خاكه‌كه‌یه‌وه و له‌و دامه‌زراوه و ڕووبهرانهدان كه ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، به‌وانه‌شه‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن یان دروستیان ده‌كات یان ده‌یانگۆڕێت یاخود نۆژه‌نیان ده‌كاته‌وه.
٢ − له كاتی پاشهكشهكرنیاندا، هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ئه‌و شوێن و دامه‌زراوه و پێگه تهرخانكراوانه بۆ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، ده‌گێڕنه‌وه بۆ حكومه‌تی عیراقی ئه‌ویش به پێی دوو لیسته. لیستی یه‌كه‌م له‌و دامه‌زراوانه كه پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی ڕێككهوتننامهكهدا ته‌سلیم ده‌كرێت. لیستی دووه‌میش له ماوه‌یه‌كدا كه دواترین واده‌ی ده‌گاته (30) ته‌مموزی 2009 ته‌سلیم ده‌كرێت، ئه‌ویش واده‌ی پاشه‌كشه‌كردنی هێزه شهڕكهرهكانه له شار و شارۆچكه‌كان و گونده‌كانی عیراق. حكومه‌تی عیراقیش بۆی هه‌یه ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌سه‌ر ڕێگه‌پێدان به هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به به‌كارهێنانی هه‌ندێك له‌و دامه‌زراوانه‌ی پێویستن بۆ پێكهێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه له‌كاتی پاشه‌كشه‌كردنی هێزه‌كاندا.
٣ − ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو تێچوونه‌كانی بنیادنان یان كاره‌كانی گۆڕین و په‌ره‌پێدانی هه‌موو ئه‌و ڕووبه‌ر و دامه‌زراوانه ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی كه به تایبه‌تی ته‌رخانده‌كرێت بۆ به‌كارهێنانیان و پێكهاتنیان له‌سه‌ركراوه. هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به كاره‌كانی بیناكردن و گۆڕین و په‌ره‌پێدانی ئه‌و شوێنانه، پێویستیشه هه‌وڵبده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراقی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی بنیادنان و گۆڕین به ئاستێكی به‌رفراوان. له كاتی به هاوبه‌شی به‌كارهێنانی ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی كه پێكهاتنیان له‌سه‌ركراوه، هه‌ردوولا تێچوونه‌كان بنیادنان یان گۆڕین یان په‌ره‌پێدان ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به پێی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانیان.
٤ − ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان تێچوونه‌كانی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی كه داوایان ده‌كات یان به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت له بواری خزمه‌تگوزاری له‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌دا كه پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه بۆ به‌كارهێنانی به ته‌نها، به‌ڵام هه‌ردوولا تێچوونی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه داواكراوانه ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه له‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌ره هاوبه‌شانه‌دا به‌ده‌ستیان ده‌هێنن، ئه‌ویش به پێی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ر یه‌كێكیان بۆ ئه‌و شوێنانه.
٥ − له كاتی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر شوێنه‌وارێكی مێژوویی یان كلتووریدا یان دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر داهاتێكی ستراتیجیدا له‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌دا كه پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه، یه‌كسه‌ر هه‌موو كاره‌كانی بنیادنان یان په‌ره‌پێدان یان گۆڕین، ڕاده‌گیرێت و نوێنه‌ره عیراقییه‌كان له لیژنه‌ی هاوبه‌شدا له‌و باره‌یه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه بۆ دیاریكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی گونجاون له‌و باره‌یه‌وه بنرێن.
٦ − ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی كه پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه یان هه‌ر بینا و دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌گوێزراوه‌ی دیكه كه هه‌ستابێت به دروستكردنی یان ڕاگیركردنی یان ماونه‌ته‌وه له ناویاندا له كاتی كاركردن به‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه، ده‌گێڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی عیراق، ئه‌ویش به‌پێی میكانیزمێك كه لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دایده‌ڕێژێت، پاشان هه‌موو ئه‌م دامه‌زراوه و بینا و ڕووبه‌رانه ده‌درێنه‌وه ده‌ست حكومه‌تی عیراق به‌بێ هیچ قه‌رز و بارگرانییه‌كی دارایی.
٧ − هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی كه پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه و گرنگییه‌كی كلتووری و مه‌عنه‌وی و سیاسی‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ر دامه‌زراوه و هه‌یكه‌لێكی ڕاگیركراوی دیكه‌دا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دروستكراون یان ده‌ست به دروستكردنیان كراوه، ده‌گێڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی عیراق، ئه‌ویش به‌پێی میكانیزمێك و ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه لیژنه‌ی هاوبه‌ش ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كات تاوه‌كو به‌بێ هیچ قه‌رز و بارگرانییه‌كی دارایی بدرێنه‌وه ده‌ست حكومه‌تی عیراق.
٨ − هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ته‌واوی ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه كه پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه ده‌گێڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی عیراقی، ئه‌ویش له كاتی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه یان له كاتی ته‌واوبوونی كارپێكردنی، یان له هه‌ر كاتێكی پێشوودا، له‌به‌رئه‌وه هه‌ردوولا پێكهاتنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن یاخود له كاتێكدا هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێویستیان به‌و دامه‌زراوانه نامێنێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بڕیاری له باره‌وه ده‌دات، به‌بێ هیچ قه‌رز و بارگرانییه‌كی دارایی.
٩ − هێزه‌كان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا كردووه پارێزگاری ده‌كه‌ن له خاوه‌ندارێتی هه‌موو ئامێر و كه‌لوپه‌ل و ئامار و پێداویستییه گواستراوه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی تریش كه ده‌گوێزرێنه‌وه و هاورده‌كراون بۆ عیراق یان ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ناو خاكی عیراقدا به‌ده‌ستهێنراون و په‌یوه‌ندارن به‌م ڕێككهوتننامهیهوه.
ماده‌ی شه‌شه م
به‌كارهێنانی ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه
١ − له‌گه‌ڵ ڕێزگرتنی ته‌واو له سه‌روه‌ری عیراق و له چوارچێوه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیدو بۆچوونه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه، عیراق ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی به‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی كه پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه مسۆگه‌ر ده‌كات كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه له‌لای ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها تاكه‌كان و قه‌واره‌كانی تریش به‌و پێیه‌ی كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری پێكدێن.
٢ − به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه عیراق ڕێگه به هێزه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات كه له‌ناو ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌دا كه له‌سه‌ر پێكهاتوون موماره‌سه‌ی هه‌موو ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاتانه‌یان بكه‌ن كه پێویستن بۆ دروستكردن و به‌كارهێنان و چاككردنه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه. هه‌ردوولا ته‌نسیق و هاوكاری پێكه‌وه ده‌كه‌ن له باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاتانه له‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌دا كه پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه و بۆ به‌كارهێنانی هاوبه‌شن.
٣ − هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی كۆنتڕۆڵكردنی چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه ده‌كه‌ن كه پێكهاتوون له‌سه‌ریان و ته‌نها ته‌رخانكراون بۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هه‌ڵده‌ستن به كاری ته‌نسیقكردن له باره‌ی كۆنتڕۆڵكردنی چوونه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی كه پێكهاتنیان له‌سه‌ر كراوه بۆ به‌كارهێنانیان به هاوبه‌شی، به‌پێی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌نسیقی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان دایانده‌ڕێژێت، هه‌ردوولاش ئه‌ركه‌كانی پاسه‌وانی ده‌گرنه ئه‌ستۆ له‌و ڕووبه‌رانه‌دا كه لكێنراون به‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌وه كه له سه‌ریان پێكهاتوون، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی ته‌نسیقی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه ده‌بێت.
ماده‌ی حه‌وته م
دانان و عه‌مباركردنی كه‌لوپه‌له‌كانی به‌رگریكردن
هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆیان هه‌یه ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانی به‌رگریكردن و هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌ل و مادانه‌ی تر كه پێویستین پێیه‌تی، له‌ناو ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌دا ئه‌و شوێنانه‌دا دابنێن كه كاتین و په‌یوه‌ندارن به‌و چالاكییانه‌وه كه له‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ریان پێكهاتوون. ده‌شبێت به‌كارهێنان و عه‌مباركردنی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركه كاتیانهدا كه هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له عیراقدا پێیان هه‌ڵده‌ستن به پێی ماده‌ی (4)ی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه، هه‌روه‌ها پێویسته به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندار بێت به سیستمه‌كانی چه‌كه كۆمهڵكوژهكانهوه (چه‌كه كیمیاوی و ئه‌تۆمی و ڕادیۆلۆجی و بایۆلۆجییه‌كان و پاشماوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م چه‌كانه). هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی كۆنتڕۆڵكردنی به‌كارهێنان و گواستنه‌وه‌ی ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانی به‌رگریكردن ده‌كه‌ن كه خۆی خاوه‌نییه‌تی و له عیراقدا تاقه‌ت و عه‌مبار ده‌كرێت، هه‌روه‌ك پێویسته هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئاگاداری بێت كه ته‌قه‌مه‌نی و عه‌تادی سه‌ربازی له‌و دامه‌زراوانه‌دا عه‌مبار نه‌كرێت كه له شوێنی نیشتهجیبَبوونهوه نزیكن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ری پێویسته ئه‌و ماده تاقهتكراوانه بگوازێته‌وه كه له‌و دامه‌زراوانه‌دان كه له شوێنی نیشته‌جێبوونه‌وه نزیكه. پێویسته له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی ژماره و جۆره‌كانی ئه‌و ماده عهمباركراوانه بدات به حكومه‌تی عیراق.
ماده‌ی هه‌شته م
پارێزگاریكردن له ژینگه
پێویسته هه‌ردوولا كاربكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پاراستنی ژینگه‌ی سروشتی و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی مرۆیی‌دا بگونجێت. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رله‌نوێ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێزگرتنی یاساكانی ژینگه و سیستم و پێوه‌ره په‌یڕه‌وكراوه‌كانی عیراق كه له بواری جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانیدا به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه پیاده‌یان ده‌كات.
ماده‌ی نۆیه م
جووڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و كه‌شتی و فڕۆكه‌كان
١ − له‌گه‌ڵ ڕێزگرتنی ته‌واو له بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی و جموجوڵه زه‌مینی و ده‌ریاییه په‌یوه‌نداره‌كاندا، ئه‌و ئۆتۆمبێل و كه‌شتیانه‌ی كه هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌كارییان ده‌هێنێت، یان ئه‌وانه‌ی كه به تایبه‌تی بۆ حسابی ئه‌و هێزانه كارده‌كه‌ن، بۆیان هه‌یه ده‌روژوور بكه‌ن و له‌ناو خاكی عیراقدا هاموشۆ بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه. پێویستیشه لیژنه‌ی ته‌نسیقی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ڕێوشوێن و بنه‌مای گونجاو بۆ ئاسانكردن و ڕێكخستنی ئه‌و جموجوڵانه دابنێت.
٢ − له‌گه‌ڵ ڕێزگرتنی ته‌واو له بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی فڕین و گه‌شته ئاسمانییه په‌یوه‌نداره‌كان، ڕێگه ده‌درێت به فڕۆكه‌كانی حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌و فڕۆكه مه‌ده‌نیانه‌ش كه به گرێبه‌ست و به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا كارده‌كه‌ن، بۆیان هه‌یه به ئاسمانی عیراقدا بفڕن و له ئاسماندا به‌نزین بده‌ن به یه‌كتر به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، هه‌روه‌ها نیشتنه‌وه و هه‌ڵسانیان له‌ناو خاكی عیراقدا ئه‌نجام بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه. ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقیش هه‌موو ساڵێك مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن به‌و فڕۆكانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كراوه كه له‌سه‌ر خاكی عیراق بنیشنه‌وه و لێوه‌ی بفڕن به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه به تایبه‌تی. ئه‌و فڕۆكه و كه‌شتی و ئۆتۆمبێلانه‌ی حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان كه به تایبه‌تی و به‌پێی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا كارده‌كه‌ن، ڕێگه‌ناده‌ن به هه‌ر لایه‌ك كه بیه‌وێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سواربن، بۆیه له‌مباره‌یه‌وه لیژنه‌ی فه‌رعی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندیدار پێكدێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه گونجاون بۆ ئاسانكردن و ڕێكخستنی جووڵه‌ی هاتووچۆ.
٣ − چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنی بواری ئاسمانی عیراق ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی عیراقی له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه.
٤ − حكومه‌تی عیراق بۆی هه‌یه داوا له هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكات یارمه‌تییه‌كی كاتی پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتی عیراق بكه‌ن بۆ هه‌ڵسان به كاری چاودێریكردنی بواری ئاسمانی عیراق و كۆنتڕۆڵكردنی.
٥ − فڕۆكه‌كانی حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌و فڕۆكه مه‌ده‌نیانه‌ی كه به‌تایبه‌تی به‌پێی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا كارده‌كه‌ن له هه‌موو باج و ڕسوماتێكی گومرگی ده‌به‌خشرێن یان هه‌رجۆره باجێكی تر، له‌وانه‌ش باجه‌كانی فڕین و باجی گه‌شتی ئاسمانی یان نیشتنه‌وه یان چاوه‌ڕوانكردن له‌و فڕۆكهخانانهدا كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كان و ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه خاوه‌ندارێتییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان یان ئه‌وانه‌ی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه سه‌رجه‌میان له پێدانی باج و ڕسوماته گومرگییه‌كان ده‌به‌خشرێن. ئه‌و به‌خشینه هه‌موو ئه‌و بهندهرانهش ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێل و كه‌شتی فڕۆكانه له داواكارییه‌كانی تۆماركردنیان له‌ناو عیراقدا ده‌به‌خشرێن.
٦ − پێویسته له‌سه‌ر هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه تێچوونی هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ك كه داوای ده‌كات یان به‌ده‌ستی ده‌هێنێت بیخاته ئه‌ستۆی خۆی.
٧ − هه‌ر لایه‌نێك نه‌خشه‌كان و ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستیدایه ده‌رباره‌ی كێڵگه‌كانی مین و چه‌ندین ئاسته‌نگی تر كه ده‌كرێت ببێته هۆی په‌كخستنی جموجوڵه‌كان له‌ناو خاك و ئاوی عیراقدا یان تووشی مه‌ترسیان ده‌كات، پێویسته بیاندات بهلایهنهكهی تر.
مـاده‌ی ده‌یه‌م
ڕێوشوێنه‌كانی گرێبه‌ست
هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه هه‌ڵبژێرن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا ئیمزا ده‌كه‌ن به‌پێی یاسای ئه‌مریكی بۆ كڕینی پێداویستی و كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان له عیراق. ئه‌وانه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاری بیناسازی و دروستكردن ده‌گرێته‌وه. هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی بكرێت له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داره عیراقییه‌كاندا گرێبه‌ست ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییانه له‌كاتێكدا كه كاره‌كانیان كێبڕكێی تێدا بێت و چاكترین به‌هایان هه‌بێت. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌كاتی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كاندا له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار و به‌ڵێنده‌ره عیراقییه‌كاندا ڕێز له یاساكانی عیراق ده‌گرن، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ناوی هه‌موو به‌ڵێنده‌ر و سه‌رمایه‌داره عیراقییه‌كان و بڕی گرێبه‌سته په‌یوه‌سته‌كان بده‌نه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی عیراق.
مـاده‌ی یانزه‌هه‌م
خزمه‌تگوزاری و په‌یوه‌ندییه‌کان
١ − هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆیان هه‌یه ئاو و کاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌کانی تر بۆئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی که پێشتر ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر کراوه،دابین بکه‌ن به ته‌نسیق له گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانی عێراقیدا له ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شانه‌وه
٢ − حکومه‌تی عێراق مافی ته‌واوی خاوه‌ندارێتی فریکوێنسه‌کانی (الترددات) هه‌یه،لایه‌نه عیراقییه‌کان که پسپۆرن له‌و بواره‌دا هه‌ڵده‌ستن به دابینکردنی فریکوێنسه‌کان (به هاوکاری هه‌ردوولا) که تایبه‌ت بێت بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، هه‌ر کاتێ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کاری به‌و فریکوێنسانه نه‌ما، پێویسته بدرێته‌وه به لایه‌نی عێراقی.
٣ − هیزه‌کانی ئه‌مه‌رێکا بۆیان هه‌یه هه‌موو سیسته‌مه‌کانی په‌یوه‌ندیکردن (تهلـدار و بـێتهل) به‌کاربێنن، به پێی ئه‌و پێناسهیهیچهمکی به‌کارهێنانی سیسته‌مه‌کانی پهیوهندکردی ته‌لدارو بێـتهل که له ده‌ستوری یه‌کیتی نێوده‌وڵه‌تی بۆچاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنی بواری په‌یوه‌ندیکردن هاتووه. هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پابه‌ند ده‌بن به هه‌مو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی که له‌و ده‌ستوره‌ی که ئه‌و یه‌کێتییه نێوده‌وڵه‌تییه هاتووه.
٤ − حكومه‌تی عیراقی، هێزه‌کانی ئه‌مه‌رێکا ده‌به‌خشێت له هه‌موو ئه‌و رسوماته‌ی که پێویسته بدرێت بۆ به‌کارهێنانی شه‌پۆله‌کانی په‌خشکردن و فریکوێنسه‌کان که ته‌رخان کراوه بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، یان له دوا ڕۆژدا بۆیان ته‌رخانده‌کرێت، ئه‌و به‌خشینه هه‌مو جۆره ڕسوماته‌کان ده‌گرێته‌وه، ئیداری و غه‌یره ئیداری
٥ − هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ماهه‌نگی ده‌کات له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی عێراقی بۆ ئه‌نجامدان یان دروستکردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی ژێرخان له بواری په‌یوه‌ندییه‌کان که له‌دواڕۆژدا له‌ده‌روه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی که پێشتر ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر دراوه
ماده‌ی دوانزه‌هه‌م
ویلایه‌تی قه‌زایی
١ − عیراق مافی له پێشی هه‌یه بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردن به ویلایه‌تی قه‌زایی به‌سه‌ر تاكه‌كانی نێو هێزه‌كانی ئه‌مریكا و
مه‌ده‌نییه‌كانیان سه‌باره‌ت به تاوانه گه‌وره و جیاجیاكان كه له بڕگه‌ی هه‌شته‌مدا دیاریكراوه و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه هه‌ركاتێك ئه‌و تاوانانه له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه و ئه‌و ڕووبه‌رانه ئه‌نجامبدرێت كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ره و له ده‌ره‌وه‌ی حاڵه‌تی به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانه، ئه‌وا عیراق ده‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات.
٢ − عێراق مافی له پێشی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ویلایه‌تی قه‌زایی به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی كه له گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا كارده‌كه‌ن.
٣ − ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان مافی له پێشی هه‌یه بۆ سه‌پاندنی دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر تاکه‌کانی نێو هێزه‌کانی خۆی و مه‌ده‌نییه‌کان، سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوانه‌ی که له نێو ئه‌و دامه‌زراوه و
ڕووبه‌رانه‌دا ڕووده‌ده‌ن كه ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ره، یان له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئهركهكاندایه له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه و ئه‌و ڕووبه‌رانه‌ی كه ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ره و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخانه‌ن كه بڕگه‌ی یه‌ك نایانگرێته‌وه.
٤ − له‌سه‌ر داوای لایه‌نێك، ده‌كرێت هه‌ردوولا یارمه‌تی پێشكه‌ش یه‌كدی بكه‌ن، سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه له ڕیوداوهکانه
و ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و ئاڵوگۆڕپێكردنیان له‌پێناو به‌ڕێخستن و فه‌راهه‌مكردنی دادپه‌روه‌ریدا.
٥ − له کاتی ده‌ستگیركردن یان ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ر تاكێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا یان هه‌ر مهدهنییهكی ئه‌مریكایی بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ و له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێ‌ئاگادار بكرێته‌وه.
كاتێك عیراق ویلایه‌تی قه‌زایی به‌كاردێنێت له ڕووی پراكتیزه‌كردنی بڕگه‌ی یه‌كی ئه‌و ماده‌یه، ده‌سه‌ڵادارانی ئه‌مریكا له‌وكاته‌دا ئه‌ركی ده‌ست به‌سه‌ركردنی تۆمه‌تباریان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ده‌بێت ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردن.
٦ − ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوولا ده‌توانن داوا له لایه‌نه‌كه‌ی دیكه بكه‌ن كه واز له مافی پێشی ویلایه‌تی قه‌زایی بهێنێت له حاڵه‌تێكی دیاریكراودا.
به‌پێی ماده‌ی یه‌كه‌م و دوای په‌سه‌ندكردنی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ماوه‌ی 21 ڕۆژ له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كه گرنگییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه، حكومه‌تی عیراقی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ویلایه‌تی قه‌زایی ده‌رده‌بڕێت و جێبه‌جێیان ده‌كات.
٧ − له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌می ئه‌و ماده‌یه ویلایه‌تی قه‌زایی به‌كاردێنێت، به‌پێی ده‌ستووری ئه‌مریكا و یاساكانی ئه‌مریكا، تاكه‌كانی نێو ڕیزی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و مه‌ده‌نییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه پێوه‌ره یاساییه‌كان و مافی پارێزگاریكردن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له حاڵه‌تی ڕوودانی هه‌ر تاوانێكدا كه ئه‌حكامی بڕگه‌ی سێ له‌و ماده‌یه بیگرێته‌وه و قوربانییه‌كه كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بێت، له ڕێی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه ڕێوشوێن ده‌گیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری ڕووداوه‌كه بزانرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو ئه‌نجامبدرێت لیستی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش دیاری بكرێت كه تۆمه‌تباری پێ تاوانبار ده‌كرێت و به‌رواری دادگاییكردن و ده‌ره‌نجامی تاووتوێكردنی بارودۆخی تۆمه‌تبار دیاریبكرێت و له‌كاتی ده‌ركردنی بڕیاری دادگاشدا، هه‌لی گوێگرتن بۆ تۆمه‌تبار له دانیشتنه ئاشكراكاندا فه‌راهه‌م بكرێت، ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ری داواكار بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌كه بكرێت، به‌پێی ماده‌ی 21ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ته‌واوی داواكارییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت.
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌پێی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا هه‌وڵبده‌ن ڕێوشوێنی دادگاییكردنی تۆمه‌تبار له‌و جۆره كێشانه‌دا له‌نێو عیراقدا ئه‌نجامبدرێت.
له حاڵه‌تی دادگاییكردن له‌و جۆره كێشانه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ده‌بێت هه‌وڵبدرێت ئاسانكاریی بۆ ئاماده‌بوونی قوربانییه‌كه له دادگادا بكرێت.
٨ − له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه عیراق به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و ماده‌یه ویلایه‌تی قه‌زاری به‌كاردێنێت تاكه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت ئه‌و پێوه‌ره یاساییانه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت كه له یاسای ئه‌مریكا و یاسای عیراقدا دیاریكراوه.
لیژنه‌ی هاوبه‌ش ڕێوشوێن و میكانیزمی ئه‌و ماده‌یه داده‌نێت كه وه‌رده‌كاری ڕووداوه گه‌وره و جیاجیاكانی تێدا دیاریكراوه و ده‌خرێنه چوارچێوه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌مه‌وه و گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه ده‌یانگرێته‌وه كه له پێوه‌ری دادگاییكردنێكی یاساییدا فهراههمدهكرێت.
به‌ده‌ر له گرتنبه‌ری ئه‌و ڕێوشوێن و میكانیزمانه،نابێت ویلایه‌تی قه‌زایی له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و ماده‌یه‌دا به‌كار بهێنرێت
٩ − ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا كار به بڕگه‌ی 1 و 3ی ئه‌و ماده‌یه بكه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه تاوانه‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان بووه یان نا.
له‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق بڕوایانوایه كه ده‌بێت ڕاپۆرته‌كه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، ده‌ستبه‌جێ له‌ڕێی لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه گفتوگۆ و وتووێژ ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی ڕه‌چاوی ئه‌و زانیارییانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی عیراقه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و ده‌بێت ئه‌و زانیاریانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕاپۆرتی ده‌سه‌ڵاتدارنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دروستبكات.
١٠ − هه‌ردوولا هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك، پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و بڕگانه ده‌كه‌ن كه له‌و ماده‌یه‌دا هاتووه، به هه‌موو ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه بۆ ئه‌و ماده‌یه پێشنیار ده‌كرێت و ده‌بێت له‌و ڕووه‌وه ڕه‌چاوی بارودۆخی ئاسایشی عیراق و مه‌ودای سه‌رقاڵبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به پرۆسه سه‌ربازییه‌كان و گه‌شه‌ی سیستمی قه‌زایی عیراقی و گۆڕانكارییه‌كان له یاسای ئه‌مریكا و عیراق بكرێت.
ماده‌ی سیانزه‌یه‌م
هه‌ڵگرتنی چه‌ک و تفاق
هه‌ڵگرتنی چه‌ك و له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ڕه‌سمی تاكه‌كانی نێو هێزه‌كانی ئه‌مریكا و مه‌ده‌نییه‌كان له‌كاتی بوونیان له عیراق، به‌پێی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه بۆیان ده‌رده‌چێت، بۆیان هه‌یه چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵبگرن و كه له چوارچێوه‌ی پێداویستی و ئه‌ركی ڕه‌سمی خۆیاندایه.
هه‌روه‌ها سه‌ربازانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆیان هه‌یه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان له عیراق، جلوبه‌رگی ڕه‌سمی خۆیان له‌به‌ر بكه‌ن.
ماده‌ی چوارده‌یه‌م
هاتنه ناوه‌وه و جێهێشتن
١ − بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كرێت سه‌رباز و مه‌ده‌نییه‌كانی نێو هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێگا ڕهسمییهكانهوه بێنه ناو عیراق، یان عیراق جیبهێڵن كه ده‌بێت ئه‌و كاره‌ش له‌ڕێی هه‌ڵگرتنی ناسنامه و ئه‌و فه‌رمانانه‌وه بێت كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆیان ده‌رده‌چێت.
لیژنه‌ی هاوبه‌ش ئه‌ركی دانانی میكانیزم و ڕێڕه‌وی وردبینی كردن له ڕاستی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه داده‌نێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ندیدار له عیراقیش ئه‌و ئه‌ركانه پراكتیزه ده‌كه‌ن.
٢ − ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق مافی ورد بینی و لێكۆڵینه‌وه‌یان هه‌یه له لیستی ناوی ئه‌و سه‌رباز و مه‌ده‌نیانه‌ی ئه‌مریكا كه دێنه عیراق یان ده‌رده‌چن، ئه‌ویش له‌ڕێی ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌و لیستانه ده‌بێت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق بكرێن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌دا سه‌رباز و مه‌ده‌نییه‌كانی نێو هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆیان هه‌یه له ڕێی دامه‌زراوه و ئه‌و ڕووبه‌رانه‌ی كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ره بێنه عیراق یان عیراق جێبهێڵن، له‌و ڕووه‌شه‌وه ته‌نها پێویستیان به‌و ناسنامانه ده‌بێت كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆیان فهراههمكراوه.
لیژنه هاوبه‌شه‌كه ئه‌ركی دانانی میكانیزم و ڕێڕه‌وی وردبینی و لێكۆڵینه‌وه له ڕاستی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
ماده‌ی پانزه‌یه‌م
هاوردن و هه‌نارده‌كردن
١ − ته‌نها له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌و خانهنشینكراوانهی له‌گه‌ڵیاندایه بۆیان هه‌یه هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه‌ی كه له مواده ته‌كنه‌لۆجی و لۆجستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان پێكدێت، هاورده و هه‌نارده بكه‌ن، به مه‌رجێك كه ده‌بێت ئه‌و موادانه‌ی كه هاورده‌ی ده‌كه‌ن له عیراق قه‌ده‌غه‌كراو نه‌بێت.
پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و جۆره موادانه و هاوردنیان و گواستنه‌وه و به‌كارهێنانیان، نابێت بخرێته ژێر پرۆسه‌كانی پشكنینه‌وه، هه‌روه‌ها پێویستی به مۆڵه‌ت یان هیچ كۆت و پێوه‌ند و باجی گومرگی یان هه‌ر باجێكی تر نییه كه له عیراقدا پاكتیزه ده‌كرێن و ئه‌و پێناسه‌یه‌ش له بڕگه‌ی 10ی ماده‌ی دووه‌مدا ئاماژه‌ی پێكرابوو.
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵگه‌نامه‌ی گونجاو سه‌باره‌ت به‌و مواده هاوردهكراوانهی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه هێنراون و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه، پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارنی عیراق بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه ئه‌منیانه‌ی كه ڕه‌خساون، ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و حاویانه بن كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه هاورده كراون، ئه‌ویش له پێناو لێكۆڵینه‌وه له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و موادانه‌ی كه له حاوییهكاندایه.
له كاتێكدا كه ده‌سه‌ڵاتدارنی عیراق ئه‌و داواكارییه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بێت ڕێز له پێداویستییه ئه‌منییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگرن، ده‌بێت ئه‌و داوایه‌ش په‌سه‌ند بكه‌ن كه له‌و ڕووه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه پێشكه‌ش ده‌كرێت ده‌بێت پرۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ئه‌نجامبدرێت.
هه‌موو ئه‌و شتومه‌كانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له عیراقه‌وه هاورده ده‌كرێن، نابێت بخرێنه ژێر پرۆسه‌كانی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه، جگه له پێداویستییه‌كانی مۆڵه‌ت نه‌بێت.
لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی و عیراق و به‌پێی یاسای عیراق كار بۆ ئاسانكاریی فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و پێداویستییانه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت مۆڵه‌تیان بۆ وه‌ربگیرێت، به ئامانجی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و شتومه‌كانه بگوازێته‌وه كه له عیراق كڕیویه‌تی.
عیراق مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای پێداچووزنهوه له هه‌موو ئه‌و كێشانه‌دا بكات كه له‌و بڕگه‌یه‌دا دروستده‌بن.
ده‌بێت هه‌ردوولا ده‌ستبه‌جێ له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه یان له ڕێگه‌ی لیژنه وه‌زارییه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌كاتی پێویستدا وتووێژ و ڕاوێژ به یه‌كتر بكه‌ن.
٢ − تاکه سه‌ربازیی و مه‌ده‌نییه‌كانی نێو هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆیان هه‌یه هه‌موو ئه‌و شتومه‌ك و كه‌لوپه‌لانه هاورده و هه‌نارده بكه‌ن كه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان و به‌كاربردن به‌كاری ده‌هێنن.
هه‌موو ئه‌و موادانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێكرا ناچنه چوارچێوه‌ی سه‌پاندنی باج یان وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌وه و له بڕگه‌ی ده‌یه‌می ماده‌ی دووه‌مدا ئاماژه‌ی پێكراوه.
ده‌بێت بڕی هاورده‌كراو دیاریكراو و گونجاوبێت له‌گه‌ڵ به‌كاربردنی تایبه‌تی كه‌سه‌كاندا.
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕێوشوێنی ته‌واوه‌تی بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێنه‌دان به هه‌نارده‌كردنی هه‌موو ئه‌و به‌ند و ماددانه‌ی كه له ڕووی كلتووریی مێژووییه‌وه سه‌باره‌ت به عیراق گرنگن.
٣ − پشکنینی ئه‌و که‌ره‌ستانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی عیراقه‌وه له بڕگه‌ی 2 ئاماژه‌ی پێكراوه، ده‌بێت پرۆسه‌ی ئه‌و پشكنینه به شێوه‌یه‌كی خێرا و له كاتی دیاریكراودا ئه‌نجامبدرێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
٤ − ههمووکهرهسته هاورده كراوه‌كان وه‌ك له پێناسه و بڕگه‌ی 10ی ماده‌ی دووه‌مدا دیاریكراوه، هیچ باجێكی گومرگی و باجه‌كانی دیكه نایانگرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌كاتی فرۆشتنی ئه‌و که‌ره‌ستانه له‌نێو عیراقدا به كه‌س و قه‌واره‌كان كه لێبوردنی باجه‌كان نایانگرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌و كه‌س و قه‌وارانه‌ی كه شتومه‌كه‌كان وه‌رده‌گرن باجیان لێوه‌ربگیرێت به باجه گومرگییهكانیشهوه.
٥ − نابێت ئه‌و موادانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا هاورده بكرێن و بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی به‌كار بهێنرێن
ماده‌ی شانزه‌یه‌م
باجه‌كان
١ − هیچ باجێك به‌سه‌ر ئه‌و شتومه‌ك و كه‌لوپه‌لانه‌دا ناسه‌پێندرێت كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له عیراقدا ده‌كڕدرێن بۆ مه‌به‌ستی ڕه‌سمی به‌كارده‌هێندرێن و ئه‌وه‌ش له بڕگه‌ی 10ی ماده‌ی دووه‌مدا دیاریكراوه و هه‌روه‌ها هیچ باجێكیش به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا ناسه‌پێندرێت كه له عیراق له‌لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه له بری هێزه‌كانی ئه‌مریكا كڕدراون.
٢ − سه‌رباز و مه‌ده‌نییه‌كانی نێو هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌ر له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه داوایانكردووه و بۆیان ده‌سته‌به‌ر كراوه، به‌رپرسیارێتی به‌خشینی هیچ باجێكی گومرگی و باجه‌كانی تر ناكه‌وێته ئه‌ستۆیان.
ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
ڕێگه‌پێدان و مۆڵه‌ته‌كان
١ − مۆڵه‌تی شۆفێری كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه كاریگه‌ریان ته‌واو بووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكایان هه‌نارده كردووه، ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه په‌سه‌ندبكرێت.
نابێت هه‌ڵگری مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و كه‌شتی و فڕۆكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه بخرێنه ژێر تاقیكردنه‌وه، یان سه‌پاندنی باجی سزاوه.
٢ − هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانی شۆفێریكردن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ سه‌رباز و مه‌ده‌نیی و خانه‌نشینانی نێو هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رچووه، ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه كاری پێبكرێت، له‌كاتی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله تایبه‌تییه‌كان له‌نێو عیراقدا و نابێت به‌كارهێنه‌ر بخرێته ژێر تاقیكردنه‌وه یان هیچ باجێكی سزاوه.
٣ − هه‌موو ڕێگه‌دانه پیشه‌ییه‌كان كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچووه بۆ سه‌رباز و مه‌نده‌نیی و خانه‌نشینانی نێو هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی عیراقه‌وه كاری پێبكرێت، به مه‌رجێك ده‌بێت ئه‌و مۆڵه‌ت و ڕێگه پێدانانه له چوارچێوه‌ی به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئهركهفهرمییهکاندا بێت بۆ پشتیوانیكردن له هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
ماده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
ئۆتۆمبێله ڕه‌سمی و سه‌ربازییه‌كان
١ − ئۆتۆمبێله ڕه‌سمییه‌كان ده‌بێت هه‌ڵگری تابلۆی كانزایی ڕه‌سمی عیراقی بن و له‌و ڕووه‌وه ڕێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولادا بكرێت.
ده‌سه‌ڵادارانی عیراق له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌بێت تابلۆی تۆماری ئه‌و ئۆتۆمبێله ڕه‌سمییه تایبه‌تیانه به‌بێ هیچ باجێك بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ربكات و هاوتای ئه‌و ڕێوشوێنانه بێت كه له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقدا ده‌گیرێنه به‌ر.
ده‌سه‌ڵاتی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا تێچووی ئه‌و تابلۆیانه ده‌ده‌ن.
٢ − ماوه‌ی به‌كارهێنانی تۆماری ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكاوه بۆ ئۆتۆمبێله ڕه‌سمی و تایبه‌تییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رچووه، ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
٣ − ده‌بێت ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بهكاریدێنن، له پێداویستییه‌كانی تۆماركردن و مۆڵه‌ت ببوردرێن، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌بێت به ژماره‌ی ڕوون و دیار جودا بكرێنه‌وه.
ماده‌ی نۆزده‌یه‌م
خزمه‌تگوزاری چالاكییه‌كانی پشتیوانی
١ − هێزه‌كانی ئه‌مریكا یان ئه‌وانه‌ی له‌بری هێزه‌كانی ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن، بۆیان هه‌یه له‌نێو دامه‌زراوه و ئه‌و ڕووبه‌رانه‌ی كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ره چالاكی و قه‌واره‌ی تایبه‌ت به خۆیان دابمه‌زرێنن و به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، كه ده‌كرێت لێوه‌ی خزمه‌تگوزاری به هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌و مه‌ده‌نی و خانه‌نشینانه بگه‌یه‌ندرێت كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا كارده‌كه‌ن.
ئه‌و قه‌واره و چالاكیانه‌ش، نووسینگه‌كانی پۆستكردنی سه‌ربازی و خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كان و كۆگاكانی فرۆشتنی خۆراك و داوده‌رمان و شتومه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دی له‌خۆ ده‌گرێت و ئاساییه له ناوچه جیاجیاكاندا خزمه‌تگوزاری كات به‌سه‌ربردن و خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیی ته‌لدار و بێ ته‌ل به دامه‌زراندنی خزمه‌تگوزاری ڕادیۆییه‌وه فه‌راهه‌م بكه‌ن.
دامه‌زراندنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه پێویست به ده‌ركردنی مۆڵه‌ت ناكات.
٢ − ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ڕادیۆیی و ڕاگه‌یاندن و كات به‌سه‌ربردنانه‌ی كه چوارچێوه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه و ڕووبه‌رانه‌ی كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ره، ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری یاساكانی عیراقه‌وه.
٣ − گه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریی و چالاكییه‌كانی پشتیوانی، ته‌نها بۆ تاكه سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی و خانه‌نشینه‌كانی نێو ڕیزه‌كانی هێزی ئه‌مریكا و ئه‌و قه‌واره و كه‌سانه‌یه كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت ڕێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و چالاكییانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا، نه‌بنه مایه‌ی خراپه‌كاری، هه‌روه‌ها ڕێگه به فرۆشتن و سه‌رله‌نوێ فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییانه نه‌كرێت كه ئاماژه‌یان پێكرا و ڕێگه نه‌درێت ئه‌و شتومه‌كانه بگه‌نه ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه بگه‌نه ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه سوود و خزمه‌تگوزاری تایبه‌تی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناردنی په‌خشی ڕادیۆیی و به‌نامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌س و قه‌واره دیاریكراوانه ئاراسته ده‌كات كه سه‌رپشك كراون.
٤ − قه‌واره‌کان و چالاكییه ئاماژه بۆ كراوه‌كانیان له‌م ماده‌یه‌دا هه‌مان لێخۆشبوونی دارایی و گومرگی ده‌یانگرێته‌وه كه هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌یانه، به‌و لێخۆشبوونانهشهوه كه له هه‌ردوو ماده‌ی 15 و 16ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌دا هاتووه. هه‌روه‌ها به‌گه‌ڕخستن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م قه‌وارانه و ئه‌و چالاكیانه‌یان كه خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌پێی سیستمه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت، ئه‌و كیانانه و چالاكییه‌كانیان پابه‌ند نین به به‌ده‌ستهێنان یان پێدانی باج و ڕسوماتی تر له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌كانیانه‌وه.
٥ − پۆسته‌ی نێردراو له‌ڕێی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆسته‌ی سه‌ربازییه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت و له پشكنین و به‌دواگه‌ڕان و موسادهرهكردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه دهبوێردرێت، جگه له پۆسته‌ی ناڕه‌سمی كه ده‌خرێته ژێر چاودێریی ئه‌لیكترۆنییه‌وه. هه‌روه‌ها لیژنه‌ی فه‌رعیی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندیدار ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕگه‌یه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولایش یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه. لیژنه‌ی فه‌رعیی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندیدار هه‌ڵده‌سێت به پشكنینی ده‌وریی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌كاریده‌هێنن بۆ په‌سه‌ندكردنی (پۆسته) سه‌ربازییه‌كان.
ماده‌ی بیسته‌م
دراو و ئاڵووێری بیانی
١ − هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان مافی به‌كارهێنانی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی ئه‌مریكی یان موسته‌نه‌دی داراییان هه‌یه كه به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر دراوی ئه‌مریكی دیاریكراو بێت، ته‌نها و ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی دراوی عیراقی و بانكه تایبه‌ته‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌پێی یاسا عیراقییه‌كان ده‌بێت.
٢ − هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆیان نییه دراوی عیراقی له عیراقه‌وه ببه‌نه ده‌ره‌وه و ده‌بێت ئه‌و ڕێوشوێنانه بگیرێته‌به‌ر كه دانراون بۆ دڵنیایی نه‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی دراوی عیراقی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ندامانی ڕه‌گه‌زی مه‌ده‌نی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گرێبه‌ستیان كردووه و به‌كارهێنه‌رانی گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م
داواكارییه‌كان
١ − به‌ده‌ر له‌و داواكارییانه‌ی له گرێبهستهكانهوه هاتوون، هه‌ردوولا ده‌ستبه‌ردرای مافی خۆیان ده‌بن له داواكاریی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر زه‌ره‌ر و زیانێك یان هه‌ر وێرانكارییه‌ك كه به‌ر مومته‌له‌كاتی هێزه چه‌كداره‌كان یان ئه‌ندامێكی مه‌ده‌نی سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێكیان یاخود داواكاریی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر پێكان یان گیانله‌ده‌ستدان كه ڕه‌نگه دووچاری ئه‌ندامانی هێزه چه‌كداره‌كان یاخود ئه‌ندامی مه‌ده‌نی ببنه‌وه كه له ئه‌نجامی به‌جێهێنانی ئه‌ركه ڕهسمییهكانیان له عیراق دروست بووبن
٢ − پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان قه‌ره‌بوویه‌كی دادپه‌روه‌رانه و مه‌عقول بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی داواكاریی ئیستحقاقی هه‌ر لایه‌نێكی سێیه‌م، كه به‌هۆی كرده‌وه‌كانی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ندامانی مه‌ده‌نی یان له‌ئاكامی كه‌مته‌رخه‌میی و پشتگوێخستنیانه‌وه دروست ده‌بن له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه ڕهسمییهكانیاندا، یان ئه‌و ئه‌ركانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به چالاكییه غه‌یره شهڕییهكانی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌كرێت هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و داواكارییه ئیستحقاقییانهی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دروست نه‌بوون له‌ڕێی به‌جێهێنانی ئه‌ركه ڕه‌سمییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌پێی یاسا و ڕێساكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌جێ بهێنێت. له‌گه‌ڵ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی داواكارییهكانیشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی لێكۆڵینه‌وه یان بۆچوونێك كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی ده‌رباره‌ی به‌رپرسیارێتی یان قه‌باره‌ی زیانه‌كان ده‌یاندات، به هه‌ند وه‌رده‌گرێت.
٣ − هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ستبه‌جێ ڕاوێژ ده‌كه‌ن له‌ڕێی لیژنه‌ی هاوبه‌ش یان ئه‌گه‌ر پێویستی كرد له‌ڕێی لیژنه‌ی وه‌زاریی هاوبه‌شه‌وه، له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له‌سه‌ر داواكاریی هه‌ردوولا پێویست بوو پێداچوونه‌وه به‌و حاڵه‌تانه بكرێت كه له هه‌ردوو بڕگه‌ی 1 و2 دا هاتووه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
به‌ندكردن
١ − هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆیان نییه هیچ كه‌سێك ته‌وقیف بكه‌ن یان ده‌ستگیری بكه‌ن (جگه له ته‌وقیف ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، یان ئه‌ندامێكی مه‌ده‌نی) و ده‌بێت به بڕیارێكی عیراقی بێت به‌پێی یاسای عیراقی و كاركردن به ماده‌ی چواره‌م.
٢ − لهحالهڵهتی ته‌وقیفكردنی كه‌سه‌كان یان ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌وجۆره‌ی كه له‌م ڕێككه‌وتنه‌دا یان به‌پێی یاسای عیراقی ڕێگه‌ی پێدراوه، ئه‌وا ده‌بێت له‌ماوه‌ی 24 سه‌عات له‌كاتی ده‌ستگیركردن یان تهوقیفكردنیانهوه ئه‌و كه‌سانه ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه په‌یوه‌ندیداره عیراقییه‌كان بكرێن.
٣ − ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی بۆیان هه‌یه داوای یارمه‌تی له هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تهوقیفكردن یان ده‌ستگیركردنی داواكراوان.
٤ − له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردن به جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵده‌سێت به پێشكه‌شكردنی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی ده‌رباره‌ی تێكڕای تهوقیفكراوهكانی لای بۆ لایه‌نی حكومه‌تی عیراق. ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ندیداری عیراقی فه‌رمان ده‌رده‌كه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراون. هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو و كارا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی‌دا هه‌ڵده‌سن به ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی داواكراوه‌كانی لای به حكومه‌تی عیراقی به‌پێی فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردنی عیراقی و ئازادكردنی هه‌موو تهوقیفكراوهكانی تر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و ئارام، له‌حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه حكومه‌تی عیراقی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی داواكرد و به ماده‌ی 4ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه كاریكرد.
٥ − هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆیان نییه ماڵ و خانووبه‌ره‌ی تر بپشكنن ته‌نها به‌پێی فه‌رمانی قه‌زایی عیراقی نه‌بێت كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ربكرێت به هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی‌دا، به‌ده‌ر له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه به فیعلی پرۆسه‌كانی شه‌ڕیان تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت به‌كاركردن به ماده‌ی4.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
جێبه‌جێكردن
جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر لێكدانه‌وه و جێبه‌جێكردنی، ده‌سپێردرێت به‌م ده‌ستانه:
١ − لیژنه‌یه‌كی وه‌زاریی پێكده‌هێنرێت كه ئه‌ندامه‌كانی خه‌ڵكانێك ده‌بن له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری و هه‌ردوولایش دیاری‌یان ده‌كه‌ن. لیژنه وه‌زارییه‌كه ئه‌ركی چاوخشاندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تییه پێویسته‌كان بۆ لێكدانه‌وه و (JMOCCجێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌گرێته ئه‌ستۆ(کورتکراوه‌که‌ی .
٢ − لیژنه وه‌زارییه هاوبه‌شه‌كه ئه‌ركی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، كه له نوێنه‌رانی هه‌ردوولا پێكدێت. سه‌رۆكایه‌تی لیژنه هاوبه‌شه‌كه بۆ هه‌ماهه‌نگیی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان هاوبه‌ش ده‌بێت له‌نێوان هه‌ردوولادا.
٣ − هه‌روه‌ها لیژنه وه‌زارییه هاوبه‌شه‌كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی تر پێكدێنێت كه پێكبێت له‌و نوێنه‌رانه‌ی که هه‌ردوولا دیاری‌یان ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كه‌ن. ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌ركی چاوخشاندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به‌م ڕێككه‌وتنه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه ناچنه چوارچێوه‌ی كاری لیژنه‌ی هاوبه‌شی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانه‌وه (JMOCC).
٤ − لیژنه وه‌زارییه هاوبه‌شه‌كه به‌پێی بڕگه‌ی 3ی ئه‌م ماده‌یه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی فه‌رعیی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا پێكده‌هێنێت كه ئه‌ركی هه‌ریه‌كه‌یان چاوخشاندنه‌وه‌یه به‌و مه‌سه‌لانه‌ی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دروست ده‌بن به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكاییه‌كان له عیراق
به داننان به ئاستی هێزه ئه‌منییه عیراقییه‌كان و زیادبوونی تواناكانی، هه‌روه‌ها له‌ئه‌ستۆگرتنی ته‌واوی به‌رپرسیارێتییه ئه‌منییه‌كان و بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان هه‌ردوولادا، له‌سه‌ر ئه‌مانه ڕێككه‌وتن كرا:
١ − له‌سه‌ر هه‌موو هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه له هه‌موو خاكی عیراق بكشێنه‌وه كه واده‌كه‌ی له 31ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2011ی زایینی تێپه‌ڕ نه‌كات.
٢ − له‌سه‌ر هه‌موو هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه كه له‌ناو شار و شارۆچكه و گونده‌كانی عیراق بكشێنه‌وه له واده‌یه‌كدا كه تێنه‌په‌ڕێت له مێژووی وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منیی هه‌ر پارێزگایه‌كی عیراقی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی عیراقه‌وه، ده‌بێت كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌و ناوچانه تا 30ی حوزه‌یرانی 2009ی زاینی بكشێنه‌وه.
٣ − هێزه شه‌ڕكه‌ره كشاوه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌كاركردن به بڕگه‌ی 2ی سه‌ره‌وه له دامه‌زراوه‌كان و ئه‌و ڕووبه‌رانه‌دا جێگیر ده‌بن كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچكه و گونده‌كان كه لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان (JMOCC) پێش مێژووی دیاریكراوی نێو بڕگه‌ی 2، دیاریی ده‌كات.
٤ − ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دان به مافی سه‌روه‌ریی حكومه‌تی عیراقدا ده‌نێت له‌وه‌ی كه داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكات له‌هه‌ر كاتێكدا بێت. هه‌روه‌ك حكومه‌تی عیراقیش دان به مافی سه‌روه‌ریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌نێت له كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له عیراق له‌هه‌ر كاتێكدا بێت.
٥ − هه‌ردوولا ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر میكانیزم و ڕێكخستنه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ماوه‌ی زه‌مه‌نییه دیاریكراوه‌كاندا، له‌سه‌ریشیانه ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌و پێگانه‌ی كه ئه‌و هێزانه تیایاندا جێگیر ده‌بن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
ڕێوشوێنه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به جێبه‌جێكردنی به‌ندی حه‌وته‌م له‌سه‌ر عیراق
به داننان به مافی حكومه‌تی عیراق كه داوا نه‌كرێت ویلایه‌ت و سه‌رپشككردنی هێزه‌كانی فره‌نه‌ته‌وه نوێ بكرێته‌وه به‌پێی به‌ندی حه‌وته‌می بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ژماره 1790 (2007)، كه ئه‌ویش دهسهڵاتپێدانێكه ماوه‌ی كارپێكردنه‌كه‌ی ڕۆژی 31ی دیسه‌مبه‌ر/ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2008 كۆتایی دێت.
وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دوو نامه‌یه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كراون و هاوپێچی بڕیاری ژماره 1790 كراون: نامه‌یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و نامه‌یه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به مێژووی 7 و 10ی دیسه‌مبه‌ر/ كانوونی یه‌كه‌می 2007 له‌سه‌ر یه‌ك كه هاوپێچی بڕیاری 1790 كراون.
به ئاماژه‌دان به به‌شی سێیه‌م له ڕاگه‌یاندنی بنه‌ماكان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی هاوكاری و دۆستایه‌تی درێژخایه‌ن كه سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕۆژی 26ی نۆڤه‌مبه‌ر/ تشرینی دووه‌می 2007 ئیمزایان كرد كه بۆ مێژوو داواكاری عیراقی تۆماركرد به مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتپێدانه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه بۆ ماوه‌یه‌كی كۆتایی كه له مێژوویهكدا كۆتایی دێت كه له 31ی دیسه‌مبه‌ر/ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2008 تێپه‌ڕ نه‌كات.
هه‌روه‌ها به‌دانپێدانان به‌و به‌ره‌وپێشچوونه گه‌وره و ئیجابیانه‌ی عیراق و به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی عیراق جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له ئارادابوو كاتێك ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری ژماره 661ی ساڵی 1990ی په‌سه‌ند كرد، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و مه‌ترسییه‌ی حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دروستی ده‌كرد نه‌ماوه: ئه‌وا هه‌ردوولا له‌وباره‌یه‌وه ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی كاركردن به ویلایه‌ت و ده‌سه‌ڵاتپێدانی هێزه‌كانی فره‌ڕه‌گه‌ز به‌پێی به‌ندی حه‌وته‌م كه له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ژماره 1790 دا هاتووه، له ڕۆژی 31ی دیسه‌مبه‌ر/ كانوونی یه‌كه‌می 2008 دا، پێویسته عیراق پێگه‌ی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی خۆی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه كه پێش په‌سه‌ندكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ژماره 661 (1990) هه‌یبوو، هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان باشترین هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عیراق بۆ هه‌نگاونانی پێویست بۆ هێنانه‌دی ئه‌و كاره به هاتنی ڕۆژی 31ی دیسه‌مبه‌ر/ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2008.
ماده‌ی بیست و شه‌شه‌م
ئوسوڵهكانی عیراق
١ − بۆ ئه‌وه‌ی وا له عیراق بكرێت بتوانێت درێژه بدات به په‌ره‌پێدانی ئابووری نیشتمانی خۆی بدات له ڕێگای ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری عیراق، هه‌روه‌ها دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه گرنگه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی عیراق و به‌رده‌وامبوون له پارێزگاریكردن له ده‌رامه‌ته‌كانی عیراق له نه‌وت و غاز و ده‌رامه‌ته‌كانی دیكه‌ی، هه‌روه‌ها پارێزگاری كردن له ئوسوڵه دارایی و ئابوورییه‌كانی له ده‌ره‌وه به‌وه‌شه‌وه كه سندوقی په‌ره‌پێدانی عیراق، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ره‌نتی ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی بدات له پێناو:
ا) پشتیوانی كردنی عیراق بۆ لێخۆشبوو‌ن له‌و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی پێشووی حوكم دروستبوون.
ب) پشتیوانی كردنی عیراق بۆ گه‌یشتن به بڕیارێكی هه‌مه‌لایه‌ن و كۆتایی سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی قه‌ربووكردنه‌وه كه عیراق له ڕژێمی پێشووی حوكمه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه و هێشتا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه به‌و پێداویستییانه‌ی قهرهبووكردنهوهشهوه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌سه‌ر عیراقدا سه‌پێندراوه.
٢ − به‌دانپێدانان به‌و نیگه‌رانییه‌ی عیراق هه‌یه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به‌و داواكارییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ڕژێمی پێشوو ئه‌نجامی داون و به تێگه‌یشتن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌یڕه‌و ده‌كات بۆ دابینكردنی پارێزگاری له پرۆسه قه‌زاییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سندوقی په‌ره‌پێدانی عیراق و موڵك و ماڵی دیاریكراوی دیكه عیراق به‌شی هه‌بێ تێیدا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو و كارا پابه‌نده له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی ئه‌م پارێزگارییه تایبه‌ت به‌و داواكارییانه.
٣ − وه‌ک گونجانێك له‌گه‌ڵ ئه‌و نامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نێردراوه به مێژووی ....2008، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به یارمه‌تیدانی عیراق سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كردووه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی پارێزگاری و ڕێوشوێنه‌كانی دیكه له‌باره‌ی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و غازی سروشتی كه له عیراق به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و ده‌رامه‌ت و پابهندبوونهكانیش كه له فرۆشتنیانه‌وه په‌یداده‌بن و سندوقی په‌ره‌پێدانی عیراقیش، ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ش دیاریكراون له هه‌ردوو بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ژماره 1438 (2003) و 1546 (2003).
ماده‌ی بیست و حه‌وته‌م
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان
له‌پێناو پته‌وكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له عیراق و به‌شداریكردن له چه‌سپاندنی ئاشتی و سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كی كارا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌پێناو پته‌وكردنی توانا سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی كۆماری عیراق و یارمه‌تیدانی عیراق له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و یه‌كپارچه‌یی خاكی و سیستمه دیموكراتی و فیدراڵی و ده‌ستوورییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و له‌و باره‌یه‌شه‌وه ڕێككدهكهون له‌سه‌ر:
١ − له‌کاتی دروستبوونی هه‌ر مه‌ترسییه‌كی ده‌ره‌كی یان ناوخۆیی له‌دژی عیراق یاخود ڕوودانی هه‌ر دوژمنایه‌تییه‌ك له‌سه‌ری كه ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یان سه‌ربه‌خۆییه سیاسیه‌كه‌ی یان یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی یان ئاو و ئاسمانه‌كه‌ی یاخود هه‌ڕه‌شه‌كردن له سیستمه دیموكراتییه‌كه‌ی و دامه‌زراوه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی، هه‌ردوولا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراق، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستده‌كه‌ن به ئاڵوگۆڕی ستراتیژی به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگه دواتر له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕێوشوێنی گونجاو ده‌گرێته‌به‌ر كه له‌وانه‌یه ڕێوشوێنی دیپلۆماسی یان ئابووری یان سه‌ربازی یاخود هه‌ر ڕێوشوێنێكی دیكه بگرێته‌وه، بۆ بهرپهرچدارنهوهی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه.
٢ − هه‌ردوولا ڕازی ده‌بن به به‌رده‌وامبوونی هاوكاری نزیكیان له پته‌وكردن و درێژه‌دان به دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان و دامه‌زراوه سیاسی و دیموكراتییه‌كان له عیراق، به‌وه‌شه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕێكدهكهن له هاوكاریكردن له مه‌شقپێكردن و تیاركردن و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق له پێناو بنبڕكردنی تیرۆری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و گروپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراق.
٣ − نابێت خاك و ئاو و ئاسمانی عیراق وه‌ك ڕێڕه‌وێك و بنكه‌یه‌ك بۆ هێرش له دژی ده‌وڵه‌تانی دیكه به‌كاربهێنێت.
ماده‌ی بیست و هه‌شته‌م
ناوچه‌ی سه‌وز
له‌كاتی ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه حكومه‌تی عیراق به‌رپرسیارێتی ته‌واو له ناوچه‌ی سه‌وز ده‌گرێته ده‌ست و ڕه‌نگه داوای پشتیوانییه‌كی دیاریكراو و كاتی له هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكات بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق له ئه‌ركی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وز، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی له‌وجۆره‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ندیداری عیراق به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا سه‌باره‌ت به ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وز له‌و ماوه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عیراق دیاری ده‌كات.
ماده‌ی بیست و نۆیه‌م
ڕێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردن
هه‌ركاتێك پێویست بكات هه‌ردوولا میكانیزمی گونجاو داده‌نێن بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه به‌و مادانهشهوه كه میكانیزمی دیاریكراویان بۆ جێبه‌جێكردن له‌خۆ نه‌گرتووه.
ماده‌ی سییه‌م
ماوه‌ی كارپێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه
١ − ئه‌م ڕێككه‌وتنه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ كاری پێده‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆتایی به كارپێكردنی نه‌هێنرێت له‌لایه‌ن یه‌كێك له هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌وه به‌ر له‌كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه‌یه و به‌پێی كاركردن به بڕگه‌ی 3 له‌م ماده‌یه.
٢ − ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌موار ناكرێت به ڕه‌زامه‌ندی ڕه‌سمی و نووسراوی هه‌ردوولا نه‌بێت به‌گوێره‌ی ڕێوشوێنه ده‌ستوورییه كارپێكراوه‌كان له هه‌ردوو وڵات‌دا.
٣ − کارکردن به‌م ڕێككه‌وتنه كۆتایی دێت دوای ئه‌وه‌ی یه‌ك ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر وه‌رگرتنی یه‌كێك له هه‌ردوولایه‌نه‌كه ئاگاداركرنهوهیهكی نووسراو له لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
٤ − ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له یه‌كه‌م ڕۆژی كانوونی دووه‌می 2009وه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا یاداشتی دیپلۆماسی پشتیوانی بۆ ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه پێویسته‌كان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كێكیان بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه به‌پێی ڕێوشوێنه ده‌ستوورییه كارپێكراوه‌كان له‌لای هه‌ردوولا.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئیمزاكرا له (بـهغدا) به‌مێژووی (17.11.2008) به‌دوو كۆپی ئه‌سڵی به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و هه‌ردوو ده‌قه‌كه له به‌ڵگه‌ی یاساییدا وه‌ك یه‌كن.
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
١ − ئه‌مریکا پێشتر چه‌ندین ڕێككه‌وتننامه‌ی له‌و جوره‌ی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ووڵات ئیمزا کردووه، له‌وانه ئه‌ڵمانیا، یابان، کۆریای باشوور و ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات. به‌نده‌کانی ئه‌م ڕیکهوتننامهیهی که له گه‌ڵ عێراق ئیمزای کردووه زیاتر هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه که له گه‌ڵ ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات ئیمزای کردووه.
٢ − هیچکام له‌و ووڵاتانه کێشه‌یه‌کی قوولی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ک ئه‌وه‌ی که له عێراقدا هه‌یه (له نێوان عه‌ره‌ب و کورد‌و تورکومان) تێیدا نییه
٣ − له هیچکام له به‌نده‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه باس له تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی کوردستان یان هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان (پاسه‌وانی سنور) ناکات، به پێچه‌وانه‌وه له به‌نده‌کان باس له پاراستنی یه‌کێتی خاک و ئاسمان و ئاوی
عێراق ده‌کات، باس له‌وه ده‌کات که‌لایه‌نی عێراقی بۆی هه‌یه داوای یارمه‌تی له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌کی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی، واته ئه‌گه‌ر به‌غدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی وه‌کو میلیشیا ناساند، ئه‌وا بۆی هه‌یه ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی بدات بۆ لێدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، به ئیعتباری ئه‌وه‌ی هێشتا
سه‌رکردایه‌تی کورد هێزی پێشمه‌رگه‌ی یهکپێنهگرتۆتهوه، له لایه‌کی تریش هێشتا له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه له گه‌ڵ
بـهغدا نه‌گه‌یشتوون به ڕێککه‌وتن.
٤ − عێراق له دوای ڕوخانی به‌عسه‌وه سوپایه‌کی پێکهێناوه، بریتییه له 13 فیرقه، 12 فیرقه‌ی پیاده له‌گه‌ڵ فیرقه‌یه‌کی
زریپۆش. جگه له پۆلیس که ژماره‌که‌ی خۆی له 300 هه‌زار ئه‌دات. په‌یتا په‌یتا که‌وتۆته کڕینی هه‌لیکۆپته‌رو فرۆکه‌ی جه‌نگی تر بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی هێزی ئاسمانی. ڕێژه‌ی کورد له ناو ئه‌و سوپایه‌دا به هه‌مو به‌شه‌کانییه‌وه ناگاته 2%،ئه‌مه به قسه‌ی سه‌کرده‌کانی کورد خۆیان. لیوا ئه‌نوه‌ر که فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراقه و به ڕه‌گه‌ز کورده ،له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه 8.2010 (به‌نده له که‌رکوک بینیم)، گله‌یی له گه‌نجی کورد ده‌کرد که ئاماده‌نین بچنه ده‌وره‌کانی هێزی ئاسمانی عیراق به بیانووی ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه پاش ته‌واوکردنی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بگوێزرێنه‌وه.
٥ − هێزه‌كانی سوپای عێراق له ناوچه‌کانی موسڵ و جه‌له‌ولا و دیالی و خوارووی که‌رکوک، تا ئێستا وه‌کو سوپایه‌کی داگیرکه‌ر له گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، هیج جۆره متمانه و دڵنییاییهک له نێوان هه‌ردوولادا دروست نه‌بووه. بگره ڕۆژبه‌ڕۆژ گرژی و ئاڵۆزی زیاتر ده‌بێت
٦ − به پێی پێوه‌ره‌کان هیچ سه‌ربازگه‌یه‌ک نابێت نزیک شاره‌کان بێت، لانی که‌م ده‌بێت 15 تا 20 کم له دووری شاره‌کان بێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به نیازه سه‌ربازگه‌ی گه‌وره له ده‌وروبه‌ری شاره‌کان دروستبکات، به تایبه‌ت له موسڵ، که‌رکوک ،تکریت و دیالی. به تایبه‌ت له که‌رکوک،وه‌زاره‌تی به‌رگری به نیازه له که‌رکوک له نزیک گه‌ره‌کی فه‌یله‌ق و گه‌ره‌کی سه‌ربازگه‌ی خالید، سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره دروستبکات ،هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵی نه‌خشه و داتای له لایه‌ن تورکومانهکانهوه نێردراوه بۆ به‌غدا که ده‌رباره‌ی ئه‌و زۆوییانهیه که به ئه‌سڵ هی کورده و له زه‌مانی ڕژێمی پێشودا ده‌ستی به سه‌را گیراوه و ته‌رخانکراوه بۆ سه‌ربازگه و فرۆکه‌خانه‌ی جه‌نگی، په‌یتا په‌یتاش وه‌زاره‌تی به‌رگری داوای ئه‌و زه‌وییانه ده‌کات که وه‌ختی خۆی دراوه به وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، به‌ڵام ئێستا ئاواره کورده‌کان تییا نیشته‌جێ بوون ،چونکه به ئه‌سل مولکی باو و باپیرانیانه.
٧ − له ئاسمانی هه‌ر ووڵاتێکدا فڕۆکه‌ی جه‌نگی و فڕۆکه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ر یه‌که‌یان له به‌رزاییه‌کی دیاریکراودا ده‌فڕن،ئاسمانی عیراقیش به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه و به پێی ئه‌و وورده‌کارییانه‌ی که پاشتر لیژنه هاوبه‌شه‌کان دیاری ئه‌که‌ن، ده‌کرێته چه‌ند به‌شیک به مه‌به‌ستی فڕینی فڕۆکه‌ی جه‌نگی یان مه‌ده‌نی، واته به‌رزایی فڕین ده‌ستنیشان ده‌کرێت،
.هه‌م بۆ فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌میش بۆ ئه‌وانه‌ی عێراق، وه به به‌رچاوگرتنی به‌ندێکی تری ئه‌م ڕێککه‌تننامه‌یه که باس له وورده‌کاری فریکوێنسه‌کان و شه‌پۆله‌کانی به‌خش و په‌یوه‌ندکردن، ئه‌مانه کاری ئه‌رێنی ده‌که‌نه سه‌ر جموجۆله‌کانی هه‌ردوو فڕۆکاخانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی. چونکه هه‌روه‌ک ئاشکرایه هیچ فرۆکه‌یه‌کی مه‌ده‌نی ناتوانێت داخیلی ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان بێت به بێ ڕه‌زامه‌ندی ئاژانسی فڕۆکه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق.
٨ − پاش کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عیراق، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له کوردستان ،تورکیا و ئێران به چڕی ده‌ستوه‌ربده‌نه ناو کاروباری عێراق و کوردستان.