ئا: كاوە ڕەش
كچە هەرزەكارێكی سوێدی تەمەن ١٧ساڵ، بەناوی وێلما ئەندریسۆن، دوای ئەوەی سەردانی شوقەی هاوڕێ كوردەكەی دەكات، بەناوی تیشكۆ ئەحمەد شاباز، بۆ ئەوەی شتەكانی بەرێتەوە، لە١٤ تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوە دیار نامێنێت.
ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانیانی بڵاوی كردۆتەوە بەرلەوەی كۆتایی بەپەیوەندیەكەیان بێت ئەو جووتە ماوەی دوو ساڵ بوە گێڵ فرێندو بۆی فرێندی یەكدی بوون.
بەپێی لێدوانی مێدیا لۆكاڵیەكانی سوێد دوای ئەوەی پۆلیس دەستی بەگەڕان و پشكنین كردوە لەشوقەی ئەو كوڕە كوردە، پاشماوەی خوێنی كچەكە لەوێ دۆزراوەتەوە بەپێی ڕاپۆڕتی مێدیاكانیش لە٢٨ تشرینی دووەم، كەللە سەری وێلما لەناو جانتایەكی جل و بەرگدا دۆزراوەتەوە، كەبەئەلیمنۆم و تێپ پێچراوەتەوە.
تیشكۆ ئەحمەد شاباز، تەمەن ٢٣ساڵ، بەڕەچەڵەك كوردێكی عێڕاقییەوە دانیشتوی وڵاتی سوێدە، پۆلیس ئەوی وەك بكوژی ئەو كچە ناساندوە، بڕیارە لە٢٦ی مانگی مایس، سەرەتای پرۆسەی دادگای كردنی دەست پێبكات.
فەرمانبەرانی پۆلیس هێشتا بەدوای بەشەكانی دیكەی جەستەی ئەو كچە هەرزەكارەدا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی بیدۆزنەوە.
تیشكۆ ئەحمەد، لەمانگی چواری ئەم ساڵ لەبەردەم فەرمانبەرانی لێكۆڵەوەردا، جگە لەوەی حاشای كردوە كە ئەو (وێلما)ی كچە هاوڕێی كوشتبێ و دەڵێ "ئەگەر من بم كوشتبام هەرگیز سەرم نەدەبڕی، بەردەوام لەكاتی پرسیاری كارمەندانی لێكۆڵەرەوە بە no comment بەبێ لێدوان وەڵامی داوەتەوە".
فەرمانبەرانی پۆلیس، بەهۆی پشكنینی دی ئێن ئەی و بەڵگەكانی بەردەستیان دەڵێن، پاشماوەی خوێنی وێلما و دی ئێن ئەی تیشكۆ لەسەر چەقۆی چێشتخانەی شوقەكە دۆزراوەتەوە، هەروەها ئەو شریت و تێپەی كە كەللە سەری ئەو كچە پێچراوەتەوە، كەبەسەر بڕدراوی دۆزراوەتەوە، شوێنی پەنجەمۆری ئەو كوڕەی پێوە بوە.
داواكاری گشتی دەڵێ، لەكاتی كوشتنی ئەو كچەدا، بەشێوەیەكی دڕندانە زەبروزەنگ و توندو تیژی زۆر بەكار هێندراوە.
لیندا ئەندریسۆن، دایكی قوربانیەكە لە١٤ نۆڤەنبەر، پۆلیسی لەدیار نەمانی كچەكەی ئاگادار كردۆتەوە.
سەرجەمی ٥٠٠٠هەزار كارمەندی پۆلیس، لەگەورەترین پرۆسەی گەڕاندا لەسوێد، هەوڵی چارەنوسی ئەوكەچەیان داوە.
دایكی كچەكە دەڵێ، بەردەوام چۆتە بەردەگای شوقەێ دەزگیرانی كچەكەی و زەنگی دەرگای لێداوە، بەڵام ئەو كوڕە گوتویەتی "تەنها دەمەقاڵێان هەبوەو ئەو ڕایكردۆتە دەرێ، نازانێ بوكوێ چوە".
چاكەت و جانتای دەستی وێلمای ١٧ساڵ، هێشتا لەناو شوقەكە ماون، بۆیە دایكی دەڵێ "كچكەی بەبێ چاكەت و جانتاكەی شوقەكەی بەجێ نەهێشتوە".
هاوڕێكانی ئەو كچە لەوەسفی تیشكۆ ئەحمەدا دەڵێن "ئەو بەردەوام كۆنتڕۆڵی وێلمای دەكرد، بەوەی چی بپۆشێ یاخود كەی و بۆ كوێ بچێت". هاوڕێكانیشی دەڵێن "بەر لەدیار نەمانی چۆتە شوقەی دەزگیرانەكەی تا كەل و پەلەكانی بهێنێتەوە".
پرۆسەی دادگایی كردنی تیشكۆی ٢٣ساڵ، لە٢٦-٥-٢٠٢٠ دەست پێدەكات و دواتر دادوەر بڕیاڕی كۆتایی لەسەر كەیسی ئەو تاوانە دەردەكات.