له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوینی گوماناویدا ده‌گرن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت هەنگوینەکە نەشیاوە بۆ خواردن.
ئاوێنە، راگەیاندی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه زانیاریمان پێگەیشت لەسەر هه‌بونی بڕی زیاتر له (300) كیلۆگرام هه‌نگوین كه گومانی خراپ بونی لێ دەکرێت، لیژنەی (یه‌ك) بەدواداچوونی بۆ هه‌نگوینه‌كه كردوه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه.
وتی؛ بڕی هه‌نگوینه‌كه زیاتر له (300) كیلۆگرامه، له (14) تەنەکە (12) سەتڵی گەورە پێكهاتووه.نمونه‌ی هه‌نگوینه‌كه ره‌وانه‌ی بەڕیوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین و ده‌ركه‌وتوه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
وتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیژنه‌ی یه‌ك، یه‌كێكه له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بازرگانی و ئاسایشی سلێمانی پیكهاتوون، سه‌ردانی بازاڕ‌و هه‌موو ئه‌وشوێنه گشتیانه ده‌كه‌ن كه خوارده‌مه‌نی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن، له‌هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.