ئا: ئاوێنە
72 ساڵ لەمەوبەر، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روداوێكی گه‌وره‌و هه‌ژێنه‌ری به‌خۆیه‌وه دی. له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌م ناوچه پڕ له‌كێشمه‌كێشه‌دا ده‌وڵه‌تی گه‌لێكی په‌رته‌وازه‌و زۆرلێكراو پێینایه نه‌خشه‌ی جوگرافیای سیاسییه‌وه، کە "ئیسرائیل"ە.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دوای دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌داو هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه بگره تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی ئێمه‌ی تیا ده‌ژین، ئاسایش‌و ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. هه‌موو ساڵێك له‌یاده‌وه‌ری ئه‌و رۆژه‌دا كه جوله‌كه‌كان له‌ملاوه ئاهه‌نگی شادی ده‌گێڕن، له‌په‌نایانه‌وه فه‌له‌ستینییه‌كان شین‌و ماته‌میانه‌و ئه‌و رۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی تیا دامه‌زرا، به‌نه‌گبه‌تی‌و به‌ناخۆشترین‌و به‌ڕه‌شترین رۆژی مێژوویی خۆیانی ناوده‌به‌ن.
ئیسرائیل كه به‌پشتیوانی‌و هاوسۆزی هێزه گه‌وره‌كانی دونیا له1948دا دامه‌زرا، نه‌ك هه‌ر توانی له‌یه‌كه‌م رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه به‌رگری له‌قه‌واره‌ی خۆی بكات، به‌ڵكو هێشتا بیست ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا تێنه‌په‌ڕی بوو له‌جه‌نگی شەش رۆژەی 1967دا، سوپای به‌هێزترین وڵاتانی عه‌ره‌بی چوارده‌وری تێکشکاندو ده‌ستیشی گرت به‌سه‌ر روبه‌رێكی فراوانی خاكه‌كه‌یاندا.
چیرۆكی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی نائاسایی میلله‌تێكه كه له‌دونیادا به‌زیره‌كی، به‌چاوچنۆكی‌و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت‌و سامان‌و به‌گۆشه‌گیریی‌و بایه‌خدانی بێ ئه‌ندازه به‌خوێندن‌و زانست جیا ده‌كرێنه‌وه. ئه‌وده‌مه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌شیان دامه‌زراند تازه به‌تازه له‌جینۆسایدی نازییه‌كان هاتبوونه‌ده‌ر.
(هرتزل)ی رابه‌ری ئه‌وان له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا راسپێری ئه‌وه‌یان ده‌كات كه پاشه‌ڕۆژی دونیا له‌دوو بواردایه: راگه‌یاند‌ن‌و بۆرسه. ئه‌و جوله‌كه‌كانیش بانگهێشت ده‌كات هه‌موو وزه‌و تینی خۆیان له‌و دوو بواره‌دا بخه‌نه گه‌ڕ. وه‌ك ده‌بینین دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه، جوله‌كه‌كان چ رۆڵێكی ئه‌كتیڤ له‌و دوو بواره هه‌ستیاره‌ی ژیانی هاوچه‌رخی جیهاندا ده‌بینن.
دواتریش (بن گۆریۆن)ی دامه‌زرێنه‌رو یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل رایگه‌یاند كه «پاشه‌ڕۆژی دونیا له‌زانستدایه‌و خۆخه‌ریك كردن به‌ئه‌ده‌به‌وه به‌فیڕۆدانی كاته». ئه‌وان ده‌وڵه‌ته‌كه‌شیان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه دامه‌زراند، ئه‌مڕۆ 95%ی ئه‌و بڕوانامانه‌ی ساڵانه له‌په‌یمانگا ته‌كنیكی‌و زانكۆكانی ئیسرائیل‌دا وه‌رده‌گیرێن، زانستین. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌و قه‌باره‌و ژماره بچوكه‌یه‌وه هه‌ژموونێكی گه‌وره‌ی چۆنیه‌تی به‌سه‌ر جیهانی پان‌و پۆڕی عه‌ره‌بیدا هه‌بێت، ته‌نانه‌ت جوله‌كه‌كان به‌و ژماره كه‌مه‌شیانه‌وه بیست قاتی جیهانی ئیسلام خه‌ڵاتی نۆبڵی زانستی‌یان به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها خاوه‌ن به‌هێزترین لۆبین له‌ئیداره‌و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی‌و زۆربه‌ی سه‌ركرده چه‌په‌كانی ئه‌وروپاش هه‌ر جوله‌كه‌ن.
ئیسرائیل، كه خاوه‌نی به‌هێزترین سوپای ناوچه‌كه‌یه‌و به‌دوا پێشكه‌وتووترین ته‌كنیك‌و زانسته جه‌نگییه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆ پڕ چه‌ك‌و ته‌یاره، هه‌میشه سوودی له‌و گوتاره توندڕه‌وه وه‌رگرتووه كه له‌شه‌ست ساڵی رابردوودا به‌رامبه‌ری ورژێندراوه‌و هه‌رچی زیاتر هاوسۆزی رای گشتی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێش كردووه.
ژماره‌ی دانیشتوانی ئیسرائیل به‌پێی دوا ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، شه‌ش ملیۆن‌و 900 هه‌زار كه‌سه، عبری‌و عه‌ره‌بی زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تن، یه‌هودی‌و ئیسلام‌و مه‌سیحی ئاینی سه‌ره‌كین. ئیسرائیلییه‌كانیش خاوه‌نی به‌رزترین رێژه‌ی ده‌رامه‌تن له‌نێو وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه وان به‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وته‌وه، كه‌چی ده‌رامه‌تی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌سیان له‌وان نزمتره.
ئیسرائیل خاوه‌نی په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤ‌و رایه‌كی گشتی كارا‌و سیسته‌مێكی تۆكمه‌ی دیموكراسیشه، كه تاكه وڵاتی ناوچه‌كه‌یه گه‌وره‌ترین به‌رپرسه‌كانی له‌سه‌ر سه‌رپێچی كردنی یاسایی به‌ره‌و دادگا به‌كێش ده‌كات.
بن گۆریۆن لەکاتی راگەیاندنی دەولەتی ئیسرائیل-دا