ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر لە سۆده‌ی هه‌ویر دەگیرێت
  2019-03-20     

 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر سۆده‌ی هه‌ویردا ده‌گرن كه‌له‌لایه‌ن ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت شوێنه‌كان روبه‌روی یاسا ده‌كه‌نه‌وه‌.



ئاوێن، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: به‌روار محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی فڕن و نانه‌واخانه‌كانی سه‌ربه ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ پاش ده‌رچونی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی سۆده‌ له‌ ئاماده‌كاری نان، سه‌مون و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كاری هه‌ویر ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن به‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (300) كیلۆگرام سۆده‌دا گرتوه‌.



وتی"بەپێی نوسراوكه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، رێگە نادرێت سۆده‌ له‌ كاری هەویردا بەكاربهێنرێت، به‌كارهێنانی خوێ‌ سنوردار دەكرێت بەجۆرێك بۆ یەك كیلۆگرام ئارد بڕی (6) گرام خوێ‌ زیاتر نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی خامی سپی بۆسەر مێزی نان و سەمون و داپۆشینیان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست".



ئاماژەبەوەش دەكات دوای ده‌رچونی بڕیاره‌كه‌وه‌ له‌ 4/3 تا 19/3 لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (300) كیلۆگرامدا گرتوه‌ كه ‌هه‌رشوێنه‌ و به‌بڕی جیاواز بووه‌، شوێنه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌به‌كارنه‌هێنانی سۆده، پێشیان راگه‌یه‌نراوه‌‌ له‌سه‌ردانی دووه‌مدا پابه‌ندنه‌بن شوێنه‌كه‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.


راشیدەگەیەنێت  رۆژانه‌ لیژنه‌ی فڕن و نانه‌واخانه‌كان سه‌ردانی هه‌موو شه‌وشوێنانه‌ ده‌كات كاری هه‌ویر ده‌كات، له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕه‌وه‌ پشكنینه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی یاسا ده‌كاته‌وه‌.


ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌وسۆده‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.



له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای خۆراك نوسراوه‌ و بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی گشتاندنی پێكردووە، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان پابەندی جێبه‌جێكردن ده‌بن و تەواوی نانەوا و سەمونخانە و شوێنكارەكانی هەویر ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ و لەكاتی پابەند نەبوونی هەر شوێنێك هەتا بڕیاری داخستن سزای شوێنه‌كه‌ دەدرێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×