2020-04-21   2710     
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕه‌تیده‌كاته‌وه كۆرۆنا له‌تاقیگەدا به‌رهه‌مهاتبێت، وته‌بێژی ڕێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ڤایرۆسەکە لە گیاندارانەوە سەریهەڵداوە.
ئاوێنه: مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدان‌و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌و له‌نوێترین لێدوانی‌دا فادێلا چایب، وتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕه‌تیكرده‌وه كه ڤایرۆسه‌كه له‌تاقیگەدا به‌رهه‌مهاتبێت.
ناوبراو له‌كرنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "هەمو ئەو بەڵگانەی لەبەردەستن ئەوە دەڵێن کە ڤایرۆسەکە لەگیاندارانەوە سەریهەڵداوەو لەتاقیگەی هیچ شوێنێکەوە دروستنەکراوە".
فادێلا چایب وتیشی، ئه‌گه‌ره‌كان زیاتر ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه لەشەمشەمەکوێرەکانەوە سه‌ریهه‌ڵداوه، بەڵام چۆن گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ، هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوە دایەو نەدۆزراوەتەوە.
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لەسەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بکات، بەڵام مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەتویتێکدا دەڵێت، چین رێگا نادات دەستیان بەو تاقیگەیە بگات کە گومانی لەسەرە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، لەتاقیگەیەکی ووهان، تاقیکردنەوە لەسەر شەمشەمەکوێرەی شاخەکان کراوەو ئەمەش گومانی دروستکردووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پیتەر فۆرستێر، پسپۆڕی بواری جینات لەزانکۆی کامبریج لەلێدوانێکی بۆ تەلەڤەزیۆنی ئاڕ تی روسی رایگەیاندووه، ئه‌وان بڕوایانوایە ڤایرۆسەکە لەبازاڕی ماسی‌و ئاژەڵانی ووهان تەشەنەی کردبێت، بەڵام پێشیانوایە، پێش ووهان، ئەو ڤایرۆسە لەشوێنێکی دیکە بڵاوبۆتەوە، بۆیە دەبێت لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەن.
تا ئێستا لەجیهان دو ملیۆن‌و 518 هەزارو 36 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیە 173 هەزارو 445 کەس گیانیانلەدەستداوەو 660 هەزارو 713 کەسیش چاکبونەتەوە.